ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی، راپۆرتێك لەسەر دۆخی سیاسی و ئەمنی دوزخورماتوو ئامادە دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە 12/1/2019 زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و لیژنەی تایبەتی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ ئامادەكردنی راپۆتی كەركوك و ناوچە دابرێندراوەكان پێشوازییان لە مەلا كەریم شكور لێپرسراوی رێكخستنەكانی حەمرین و وەفدێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونوەكەدا، بڕیاردرا سێ لیژنە بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێكی گشتگیر لەسەر كەركوك و دوزخورماتوو خانەقین و شەنگال و مەخمور و ناوچە كوردستانییە دابرێندراوەكانی دیكە پێكبهێندرێت.

بەپێی زانیارییەكان، پاش بەدواداچون و گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی دۆخی سیاسی و سەربازی و ئابوری و ئەمنی و ماددەی 140 كۆمەڵایەتی و ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و كاركردن لەسەر خاڵە ئەرێنی و نەرێنیەكان و سەرجەم بوارەكانی دیكە، دەكرێتە راپۆرتێكی تێروتەسەل و لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا گفتوگۆی چڕوپڕی لەسەر دەكرێت و پاش پەسەندكردنی، ئاڕاستەی جێگری سكرتێری گشتی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت.

جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوزخورماتوو لانكەی شۆڕش و خەڵكەكەی قوربانی سیاسەتە شۆڤینیەكانە و پێگە و پایەیەكی گرنگی یەكێتییە و پێویستە دۆخی قەزاكە ئاسایی بكرێتەوە و قەرەبوووی ماددی و مەعنەوی هاوڵاتیانی بكرێتەوە.

لای خۆشییەوە مەلا كەریم شكور رایگەیاند، ئەو كارەساتەی بەسەر دوزخورماتودا هاتووە هیچی كەمتر نییە لە ئەنفال.

کوردستان

نوێترین هەڵویستی بافڵ تاڵەبانی لەسەر كەركوك و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم

خەڵك – بەشی هەواڵ
بافڵ تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت ، نوێنەرەكانی یەكێتی لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێم لەھەوڵی جێبەجێكردنی جەند پرۆژەیەكی ستراتیژین بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی زیاتر ئابوری ھەرێم، دەشڵێت،”سەردەمی پاشكۆیەتی تەواو بوو یەكێتی یەك بڕیاری و قبوڵی ناكەین لەمەودوا بە ھیچ پاساوێك ئەندام و كادری یەكێتی دەسبەسەربكەێت و سوكایەتی پێبكرێت”.

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگی تایبەت بە رەوشی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم، كۆبوەوە لە كۆبونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، مەرجمان بۆ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت رێكەوتنی سیاسیە لە پێناوچاكسازی ریشەیی لە كاری ئیدارەدان و بەڕێوەبردن و هێنانەكایەی حكومەتی هاوڵاتی بوون.

ڕاشیگەیاندووە، كاتی گۆڕانكاری ڕیشەیی هاتووە لە كۆی جومگەكان و چاكسازی لە ئیدارەدان و ژیان و گوزەرانی خاڵك و بەھێزتركردنەوە ئابوری ھەرێم و یەكخستنەوە ماڵی كورد كە ئەمەش تەنها دروشم و قسە نەبێت لە واقیعدا بەرجەستەی بكەین ، بۆیە دڵنیابن بۆ وڵاتانی دونیای دەرەوەو وڵاتانی زلهێزی جیهان و ناوچەكەش دەركەوت یەكێتی لە دووساڵی رابردوو لەسەر كۆی پرسەكان سیاسەتی حەكیمانەو واقیعی پەیڕەوكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، خەمی ئێمە خەمێ ھەرێمێكی ھاوڵاتی بوونە كە یاسا و دادگاكان لەسەروو ھەمووانەوە بێت و عەدالەتی كۆمەڵایەتی بچەسپێنین كە بە دڵنیاوە ئەو ئاواتە بە پشتیوانی دڵسۆزان و سەركردە نیشتیمانییەكانمان و كۆمەڵانی خەڵك و خاوەن بیرو رۆشنبیرو رۆشنفكرە دڵسۆزەكانمان بەدیدێنین ، كە بۆ ئەوەش رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ ھەموو ھێزەكان دەكەین و تاكە مەرجمانە بۆ گفتوگۆكانمان لەبارەی پێكھێنانی حكومەتی نوێی ھەرێم.

ئاشكراشیكردووە، نوێنەرەكانی یەكێتی لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێم لەھەوڵی جێبەجێكردنی جەند پرۆژەیەكی ستراتیژین بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی زیاتر ئابوری ھەرێم .

لەبارەی شاری كەركوكەوە بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، كەركوك شاری برایەتی و پێكەوە ژیانە، بەڵام قودسی كوردستانە و بە ھیچ شێوەیەك سازشناكرێت لە سەر پرسی پارێزگار كە هی كوردە و لە نێویشدا هی یەكێتی دەبێت قۆناغێكێ نوێش بۆ كەركوك بەرێوەیەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سەردەمی پاشكۆیەتی تەواو بوو یەكێتی یەك بڕیاری ھەیە و كۆنگرەی نوێبونەوەش دەبەستین و دەبینەوە بە خزمەتكاری راستەقینەی خەڵك و قبوڵی ناكەین لەمەودوا بە ھیچ پاساوێك ئەندام و كادری یەكێتی دەسبەسەربكەێت و سوكایەتی پێبكرێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كێشەی زەوی و زارییان هەیە
لە شێخان جوتیاران بۆ ماوەی سێ‌ كاتژمێر رێگەی هەولێر دهۆك دادەخەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
جوتیاران لە ئۆردوگای چڕەى سەر بە قەزای شێخان، بەهۆی كێشەی زەوی و زارەوە، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەردەبڕن و بۆ ماوەی سێ‌ كاتژمێر رێگەی نێوان هەولێر دهۆك دادەخەن.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەك لە قەزای شێخان بە (خەڵك)ی راگەیاند”بەهۆی كێشەی زەوی و زار كە لەنێوان جوتیارانی ناوچەى چڕە و خاوەن موڵكێكدا هەیە، جوتیاران خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا و بۆ ماوەی سێ‌ كاتژمێر رێگەی هەولێر- دهۆكیان داخست، ئەمەش وایكرد هێزەكانی پۆلیس لە دهۆكەوە بگەنە ناوچەكە و گردبوونەوەكە بڵاوەپێبكەن”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هێزەكانی پۆلیس تەقەیان بەسەر جوتیاراندا كردووە و لەڕێی بەكارهێنانی هێزەوە گردبوونەوەكەیان بڵاوەپێكردووە، بەڵام لە رووداوەكەدا كەس نەكوژراوە و كەسیش بریندار نەبووە، لەئێستاشدا رێگەكە كراوەتەوە”.

سەرچاوەكە كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، بە (خەڵك)ی راگەیاند، لە سەردەمی حكومەتەكانی پێشوودا لەڕێی یاسای چاكسازی كشتوكاڵییەوە، ئەو زەوی و زارانە كە خاوەندارییان بۆ كەسێكى ناوداری ناوچەكە دەگەڕێتەوە، بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە، لەئێستاشدا كێشەكە سەری هەڵداوەتەوە و جوتیاران داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كتێبی، تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت، بڵاوكرایەوە

خەڵك

كتێبی (تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت)، كەوتە بەر دیدی خوێنەران و لە ئێستادا، لە كتێبخانەكانی هەرێمی كوردستان بەردەستە.

نوسەرو ڕۆژنامەنوس، هەڵگورد جەلال، نوسەری كتێبی (تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت)، بە تۆڕی میدیایی (خەڵك)ی ڕاگەیاند:” ئەم كتێبە شیكردنەوەیەكە لەسەر دیدگا و بۆچوونە جیاوازەكان لەسەر دەوڵەت.

وتیشی،” بۆ ئێمەی كورد زیاد لەهەر گەلێكی تر پێویستمان بە مەعریفەیەكی فراوان هەیە لەسەر دەوڵەت و زەمەن و چۆنیەتی دروستبوونی دەوڵەت و هەوڵ و شیكردنەوەیەكی بابەتییانەیە دوور لە هەڵچوون و نەشئەیەكی كاتی”.

نووسەر، باسی لەوەشكرد، لە دوو توێی پێنج بەشدا، بەدەر لە هەر لایەنگیرییەك هەوڵدراوە، شكیردنەوەی بابەتیانە بۆ زەرورەتی دروست بوون و گەشە سەندنی تیۆرەكانی دەوڵەت بخرێتەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 43
    43 86%
    43 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین