یاریزانێكی تۆپی پێ‌ بە 100 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا



هێزەكانی ئاسایشی فەرەنسا، یاریزانێكی تۆپی پێی پیشەگەر لەگەڵ هاوڕێ‌ كچەكەی لە فڕۆكەخانەی شارل دیگۆل لە پاریس دەستگیردەكەن، پاش ئەوەی 100 كیلۆگرام ماددەی كۆكایین لە جانتای گەشتەكەیاندا دەدۆزنەوە.


بە گوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”، جان مانوێل نیدرا، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی مارتنیك و یاریزانی ئێستای یانەی ئیجلۆن دی لامنتین لە خولی پلە یەك لەو دەوڵەتە كاریبییە، بەشێوەیەكی كاتی زیندانی كرا.

لە هەمان كاتدا ڕۆژنامەی “لۆ پاریزیان”ی فەرەنسایی نوسیویەتی، نیدرای تەمەن 29 ساڵ، لەگەڵ هاوڕێ‌ كچەكەی چونەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە.

نیدرا بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2012 لەگەڵ مارتنیك بەدی كرا، دوای ئەوە ماوەیەك لەگەڵ یانەی مارینۆیزی ئەمریكایی یاریی كرد.

ئەو یاریزانە لە جامی زێڕینی كۆنكاكاف بەشداریی كرد و وەك یاریزانی سەرەكیش بەرامبەر بە پەناما یاریی كرد و پاشان لە نیكاراگوایان بردەوە، دواتر ڕووبەڕووی ئەمریكا بوونەوەوە.

 

 

هەرێمی كوردستان لە دوای هەنارەوە سێو و ترێ‌ و هەنگوینیش هەناردە دەكات
پێشت هەرێمی كوردستان لە دوای هەنارەوە سێو و ترێ‌ و هەنگوینیش هەناردە دەكات
نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 100 دۆلار
دواتر نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 100 دۆلار
ەیوەندیدار