ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

نایمار پێنج جار په‌یوه‌ندی به‌ به‌رشلۆنه‌وه‌ کردووه‌ و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌؟ باوکی یاریزانه‌که‌ هاته‌ ده‌نگ

خه‌ڵک سپۆرت

باوکی نایمار دا سیلڤای به‌رازیلی وه‌ڵامێکی توندی ئه‌و سه‌رچاوانه‌‌ ده‌داته‌وه‌ که‌ باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی ده‌که‌ن به‌ره‌و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌.

له‌ماوه‌ی ڕابردودا میدیاکانی ئیسپانیا ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوکرده‌وه‌، که‌ نایمار دا سیلڤا پێنج جار به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به‌ به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ کردووه‌ و داوای کردووه‌ دووباره‌ بۆندی پێشکه‌ش بکه‌ن، هۆکاره‌که‌شیان بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ که‌ ناوبراو له‌ پڕۆژه‌ی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان ڕازی نییه‌ و نایه‌وێت چیتر له‌ خولی فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامی به‌ یاریی کردن بدات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ باوکی نایمار له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام پۆستێکی کردووه‌ و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ره‌تی کردۆته‌وه‌ خۆی یاخود کوڕه‌که‌ی یان هه‌ر که‌سێک له‌ جه‌مسه‌ری ئه‌مانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ کردبێت، به‌ڵکو نوسیویه‌تی :” ئه‌م هه‌واڵانه‌ ته‌واوی پڕوپاگه‌نده‌یه‌ و دروستکراون”.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی که‌ته‌لۆنی له‌ هه‌واڵێکی جیاوازدا و له‌زاری یه‌کێک له‌ به‌رپرسه‌کانی “ئازولگرانا”وه‌ ئاشکرای کردووه‌، که‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و نایمار به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندیان به‌یه‌که‌وه‌ نه‌بووه‌ و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ پاریس سانت جێرمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ڕووی ئیداریی و تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌کانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌نێوان جه‌مسه‌ره‌کاندا نه‌به‌ستراوه‌.

ئه‌م زانیاریانه‌ هاوکاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ ئه‌گه‌ره‌کانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌که‌ ده‌که‌ن دووباره‌ به‌ره‌و خولی ئیسپانیا و به‌تایبه‌ت بۆ یه‌کێک له‌ یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ یاخود ڕیاڵ مه‌درید.

جیهانی

(بەوێنە) ئاهەنگی هاوسەرگیری سێرجیۆ ڕامۆس و پیلار ڕوبیۆ، کێی تێدا نییە؟

خەڵک سپۆرت

دوێنێ ئاهەنگی هاوسەرگیری نێوان سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید و پیلار ڕوبیۆی کچە هاوڕێی ئەنجام درا، تیایدا چەندین ناوداری بواری وەرزش و بەتایبەتی تۆپی پێ ئامادەبوون.

لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی میدیاکانی ئیسپانیا ڕەخنەی توندیان ئاڕاستە کردووە، هەندێک پێیان وایە کاتی هاوسەرگیریەکە گونجاو نەبووە و زۆرینەی هاوڕێ و دۆستەکانی سەرقاڵی حەوانەوە و گەشتن لە وڵاتانی تر، هەندێکیش ڕەخنەی ئەوەی لێدەگرن کە چەندین کەسایەتی ناودار و نزیکی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، زینەدین زێدان، ئیکەر کاسیاسی بانگهێشت نەکردووە!

ئەم یاریزانانەش بەهۆی حەوانەوەکانەوە یان هەر هۆکارێک بێت (ڕەتکردنەوەی داوەتنامە، یاخود بانگهێشت نەکراون) ئامادەی ئاهەنگەکە نەبوون: ڤینیسیۆز جونیۆر، بنزیمە، ئیسکۆ، کارڤاخال، کۆرتوا، ماریانۆ، ڤاران، مارسێلۆ، زۆرینەی یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و تەنانەت هاوڕێ کەتەلۆنیەکانیشی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(بەفەرمی) یوڤانتۆس بۆندی لەگەڵ ڕاهێنەرێکی بەتوانادا ئیمزا کرد

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ بەفەرمی ماڵپەڕی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی گواستنەوەی ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری لەیانەی چێڵسی-یەوە بۆ یانە ناودارەکەی ئیتاڵیا ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕوونکردنەوەیەک کە لەلایەن یانەی یوڤانتۆسەوە بڵاوکراوەتەوە، کەیسی گواستنەوەی ساری لە یانەی چێڵسییەوە بۆ یانەی یوڤانتۆس بەسەرکەوتویی کۆتایی هاتووە، ڕاهێنەرە ناودارەکە بەپێی بۆندێکی نوێ تا وەرزی ٢٠٢١ بەرپرسیارێتی بەڕێوەبەری هونەری کریستیانۆ و هاوەڵانی دەگرێتە ئەستۆ.

ساری لەیانەی ناپۆیەوە پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کرد، سەرباری ئەوەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە نازناوی یوروپا لیگ و پلەی سێیەمی خولی ئینگلیزی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی لەگەڵ ئیدارەی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ و بەشێک لەیاریزانان خۆی بگونجێنێت، لەدوای کۆتاییهێنان بە بۆندی ماسیمیلیانۆ ئالێگری باشترین چارەسەر لەبەردەم ئیدارەی یوڤی-دا گواستنەوەی ساری بوو، هەر ئەوەش لەکۆتاییدا ڕوویدا.

شارەزایان پێیان وایە شێوازی هێرشبەری ساری بۆ خانمە پیرەکە زۆر گونجاوە و دەکرێت وەرزی داهاتوو پێکهاتەیەکی تۆکمەتر و بەهێزتر لەڕووی هێرشبەریەوە لەچواردەوری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بونیاد بنرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سان جێرمان بەهەڵە دەرگای مباپێی بۆ ڕیاڵ مەدرید کردۆتەوە و ڤینیسیۆز کۆڵنادات !

خەڵک سپۆرت

بەهۆی بڕیارێکی کارگێڕییەوە کەلێن لەنێوان دەستەی کارگێڕی یانەی پاریس سانت جێرمان و کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسیدا دروست بووە و یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوەڕوانی کاتی گونجاوە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتراڵ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، گواستنەوەی مباپێ بۆڕیزەکانی یانەی پاریس سانت جێرمان بەهۆی ئانتێرۆ هینریکی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانە زەبەلاحەکەی پایتەختەوە بووە، ئەم کەسایەتیە پردی پەیوەندی نێوان باوکی یاریزانەکە و ناسڕ خلێفی خاوەنی یانە و هاوکارانی بووە، بەڵام لەئێستادا بە بڕیارێکی ئیداریی لە پۆستەکەی لادراوە و دووبارە لیۆناردۆی بەرازیلی پۆستەکەی وەرگرتووە، کە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی لەگەڵ گەوهەرە فەرەنسیەکەدا نییە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەم جموجۆڵە ئیدارییە بۆ مباپێ و بەرژەوەندیەکانی خۆیی و خێزانەکەی گونجاو نەبووە، ئەوەش کەلێن دروست دەکات و دەکرێت سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئەم بنەمایە پەیوەندیەکانی لەگەڵ باوکیدا توندوتۆڵ بکاتەوە و لە هاوینی ٢٠١٩دا بیگوێزنەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “مارکا” دووپاتی کردۆتەوە، گواستنەوەی هازارد و ئەگەری گواستنەوەی مباپێ بۆ ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاگری لە خەونەکانی ڤینیسیۆز بەرداوە، گەوهەرەکەی بەرازیل کۆڵنادات، بەڵکو بە زینەدین زێدانی ڕاهێنەری ئاگادارکردۆتەوە کە لە وەرزی داهاتودا لەسەر پێگەیەکی سەرەکی بەشێوەیەک دەجەنگێت کە پێشتر هیچ یاریزانێک نەیکردبێت.

بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریداوە لەهەفتەی داهاتووەوە واتا دوو هەفتە بەر لە وادەی دەستیپێکی مەشق و ڕاهێنانەکان بگەڕێتەوە و لە یانەی شاهانە بەر لەهەمووان دەست بە مەشق و ڕاهێنان بکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان