ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نرخی زەوی و خانوو و شوقە بەرزبۆتەوە

خەڵك-ئارام سەردار

كۆمپانیایەكی بواری خانوبەرە نرخی بازاڕی خانوبەرەو و زەوی و باڵەخانەی لەشەش مانگی دووەمی ساڵی رابردوو لەهەولێر خستەڕوو، بەپێی راپۆرتەكەش رێژەی نرخەكانی كۆی گشتی شەش مانگی دووەم لەبەرانبەر شەش مانگی یەكەم لە ٩.٧% بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینەوە.

هەردی سەلام ئەندازیاری كۆمپانیای عەقارات حاجی سەلام لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەند هۆكارێك هەبووە بۆ بەرزبونەوە و نزمبونەوەی نرخی زەوی و خانوبەرە لەساڵی ٢٠١٨، ئەو هۆكارانەی وایكردوە نرخەكان بەرزببێتەوە لەوانەش ئارامی و سەقامگیری ئاسایش و كەمبوونەوەی رێژەی پاشەكەوت و گەڕانەوەی كۆمپانیا بیانییەكان و سەركەوتنی هەڵبژاردن و دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەك.

وتیشی”ئەوانەی هۆكاری نزمبوونەوەی نرخەكان بوون بریتی بوو لەهەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و نەبوونی خزمەتگوزاری لەهەندێ ناوچە و زۆری رێژەی باجی خانوبەرە و باجی داهات، كۆی گشتی شەش مانگی دووەم بەرانبەر بە شەش مانگی یەكەم لە ٩.٧% بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، نرخی شوقە بۆ كرێ لەشەش مانگی یەكەمی ٢٠١٨ لە ١٠.٧% دابەزیبوو، بەڵام لەشەش مانگی دووەم لە ٣.٦٤% بەرزبۆتەوە، هەروەها فرۆشتنی شوقە لە ٤.٥٩% بەرزبۆتەوە لەكاتێكدا لەشەش مانگی یەكەم لە ١١.٤% دابەزیبوو بەمەش كۆی گشتی نرخەكانی فرۆشتن و كرێی شوقە لەنێوان ١٣% بۆ لە ١٥.٨% بەرزبۆتەوە.

رونیشیكردەوە، نرخی فرۆشتنی خانوو لەساڵی ٢٠١٨ لەشەش مانگی یەكەم دابەزیبوو، بەڵام لەشەش مانگی دووەم بەتێكڕا لە ١٠.٢٨% بەرزبۆتەوە، نرخی خانووی كرێش لە ٢٨.٧% بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

سەبارەت بەنرخی زەوی، ناوبراو رایگەیاند، ساڵی ٢٠١٨ لەشەش مانگی یەكەمی بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیبوو، بەڵام كۆی گشتی لەماوەی ساڵێك لە ١٩.٦% نرخەكان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، نرخی زەوی كشتوكاڵیش لە ٤٧.٨٩% بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە لەكاتێكدا لەشەش مانگی یەكەمی ٢٠١٨ نرخی دابەزیبوو، زەوی بازرگانیش بەهەمان شێوە لەشەش مانگی یەكەم دابەزیبوو، بەڵام لەشەش مانگی دووەم بەرێژەی لە ٩.٣% بەرزبۆتەوە.

کوردستان

مەلا بەختیار لەبارەی دامەزراندنی حزبەوە ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان ڕایگەیاند، مەكتەبی سیاسی، سەركردایەتی، ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی دڵنیا دەكەنەوە، كە ناوەندی دابڕان ناكەنە حزب.

مەلا بەختیار لەگوتارێكدا لە دووهەم ڕۆژی كۆنفڕانسی پلاتفۆڕمی دابڕاندا ئاماژەی بەوەكرد، ئەوانەی ئەو دەنگوباسانە بڵاودەكەنەوە، كە ناوەندی بڕیار دەكرێت بە حزب، ڕاست نین، ئەو دەنگۆیانە بۆ ترساندنی لایەنگرانی یەكێتییە، كە نزیك نەبنەوە لە دابڕان.

ڕوونیشیكردەوە، پلاتفۆڕمی دابڕان دامەزراوەیەكی ڕۆشنبیریی عەلمانییە، بڕوای بە ئازادی ویژدان هەیە، بەڵام ئیلحاد نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

توركیا جارێكی دیكە ڕێگەی بە دیداری ئۆجالان نەدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

محەمەد ئۆجالانی برای عەبدوڵڵا ئۆجالان و مەزڵووم دینچ-ی وارسی، بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕاڵی دوێنێ لە ڕێی پارێزەرانەوە داواكارییەكی دیكەیان پێشكەشی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد، بەڵام ئەم جارەش داواكارییەكەیان ڕەتكرایەوە.

ئاژانسی فوڕاتنیوز بڵاویكردەوە “هەروەها خانەوادەی ٣ زیندانیی دیكەی بەندیخانەی ئیمڕاڵی؛ هامیلی یڵدرم، عومەر خەیری كۆنار و ڤەیسەل ئاكتاش بۆ هەمان مەبەست لە ڕێی پارێزەرانەوە داواكارییەكیان پێشكەش كرد، بەڵام ئەمجارەش بە بیانووی «سنوورداركردنی پەیوەندیی سزادراوان» مۆڵەتی چاوپێكەوتنیان نەدا”.

عەبدوڵا ئۆجالان لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٦-ەوە ڕێگری لێ دەكرێت چاوی بە خانەوادەكەی بكەوێت. بەڵام دوای دەستپێكردنی مانگرتنەكان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی، لە ١٢ی كانوونی دووەمی ٢٠١٩ ڕێگە درا كە محەمەد ئۆجالان سەردانی ئیمڕاڵی بكات و چاوپێكەوتنێكی كورت بكات.

لە لایەكی دیكەوە لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١-ەوە توركیا ناهێڵێت پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی ئیمڕاڵی بكەن و چاویان بە ئۆجالان بكەوێت. لەوكاتەوە تا ئێستا ٧٩٢ جار داواكاریی پارێزەران ڕەتكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە: داوای پۆستی سەرۆكی هەرێممان نەكردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند، یەكێتی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێمی نەكردووە و هیچی وای نەبیستووە، بەڵام لەگەڵ ڕۆیشتنی ئاڕاستەی پرۆسەكە بە ناتەندروست، ئەوا خەڵك هەوڵ دەدەن قسەی وا بكەن و كێشە دروست ببێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە بە كەناڵی ڕووداو-ی ڕاگەیاندووە، دووئیدارەیی تەواو بوو، پێشتر تاقییان كردووەتەوە، یەكێتی هەرگیز باسی دووئیدارەیی نەكردووە.

هاوكات دوێنێ مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بابەتی دووئیدارەیی ڕەتكردەوە.

لەبەرامبەردا وەستا ڕەسوڵ و فەرید ئەسەسەرد ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی وەك ئەگەرێك باسیان لەدووئیدارەیی و لامەركەزی بۆ سلێمانی كردبوو.

دوای شكستی ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی و كۆبوونەوەی پەڕلەمان، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند، یەكێتی لە دوای كۆبوونەوەی پەڕلەمان قسەی نوێی دەبێت.

هاوكات سەرچاوە نێوخۆییەكان ئاشكرایان كرد یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەڕلەمانی ناوێت و سەرۆكی هەرێمی دەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان