ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەرپرسێكی ئەمریكی: واباشترە كوردانی رۆژئاوا رووبكەنە حكومەتی سوریا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسێكی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، بە پێچەوانەی ترەمپەوە، هەموو ڕاوێژكارەكانی دەزانن كشانەوەی ئەمریكا لە سووریا چەند لێكەوتەی خراپی دەبێت.

مانگی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆك ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا دەركرد و بەمەش كوردانی رۆژئاوا گورزێكی خراپیان لێدەكەوێت، بەپێی زانیارییەكانیش كوردانی رۆژئاوا لە گفتوگۆدان لەگەڵ حكومەتی ئەو وڵاتە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتونەتە هیچ دانوستانێك.

مایكڵ ڕووبین بەرپرسی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بە كورد پرێسی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بەپێی ڕای شەخسی خۆی و لەسەر بنەمای خۆپەراوێزخستن و تەركیزكردن لەسەر كاروباری نێوخۆیی ئەمریكا ئەو بڕیارەی دەركردووە.

وتیشی”بە پێچەوانەی ترەمپ، هەموو ڕاوێژكارەكانی دەزانن كشانەوەی ئەمریكا لە سووریا چەند لێكەوتەی خراپی دەبێت، چونكە هێشتا داعش بەتەواوەتی لەناو نەچووە و ئەگەر بۆ شەڕی دژ بەداعش متمانە بە توركیا بكەین وەكو ئەوە وایە داوا لە ئاگرهەڵگیرسێنێك بكەین ئاو بەسەر ئاگردا بكات”.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی كورد و حكومەتی سوریا ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، گرنگترین خاڵی ئەم پەیوەندییە ئەوەیە، ئایا دەوڵەتی ناوەند مل بەداواكارییەكەی كورد بۆ پێدانی خۆبەڕێوەبەری و ئیدارەی فیدراڵی دەدات یان نا؟ پێموایە دەبێت دەوڵەتی سووریا مل بەو داواكارییەی كورد بدات لەبەرئەوەی كورد بەبێ ئەوەی سوپای سووریای كردبێتە ئامانج بەردەوام شەڕی داعش و قاعیدەی كردووە.
ئاشكراشیكرد، كوردی رۆژئاوا هەندێك كێشەی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند هەیە، بەڵام باشتر وایە بۆ ڕزگاربوون لە نیازە خراپەكانی ئەردۆغان و جینۆسایدكردنیان بە دەست ئەردۆغان ڕوو بكەنە دیمەشق.

کوردستان

توركیا جارێكی دیكە ڕێگەی بە دیداری ئۆجالان نەدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

محەمەد ئۆجالانی برای عەبدوڵڵا ئۆجالان و مەزڵووم دینچ-ی وارسی، بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕاڵی دوێنێ لە ڕێی پارێزەرانەوە داواكارییەكی دیكەیان پێشكەشی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد، بەڵام ئەم جارەش داواكارییەكەیان ڕەتكرایەوە.

ئاژانسی فوڕاتنیوز بڵاویكردەوە “هەروەها خانەوادەی ٣ زیندانیی دیكەی بەندیخانەی ئیمڕاڵی؛ هامیلی یڵدرم، عومەر خەیری كۆنار و ڤەیسەل ئاكتاش بۆ هەمان مەبەست لە ڕێی پارێزەرانەوە داواكارییەكیان پێشكەش كرد، بەڵام ئەمجارەش بە بیانووی «سنوورداركردنی پەیوەندیی سزادراوان» مۆڵەتی چاوپێكەوتنیان نەدا”.

عەبدوڵا ئۆجالان لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٦-ەوە ڕێگری لێ دەكرێت چاوی بە خانەوادەكەی بكەوێت. بەڵام دوای دەستپێكردنی مانگرتنەكان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی، لە ١٢ی كانوونی دووەمی ٢٠١٩ ڕێگە درا كە محەمەد ئۆجالان سەردانی ئیمڕاڵی بكات و چاوپێكەوتنێكی كورت بكات.

لە لایەكی دیكەوە لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١-ەوە توركیا ناهێڵێت پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی ئیمڕاڵی بكەن و چاویان بە ئۆجالان بكەوێت. لەوكاتەوە تا ئێستا ٧٩٢ جار داواكاریی پارێزەران ڕەتكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە: داوای پۆستی سەرۆكی هەرێممان نەكردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند، یەكێتی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێمی نەكردووە و هیچی وای نەبیستووە، بەڵام لەگەڵ ڕۆیشتنی ئاڕاستەی پرۆسەكە بە ناتەندروست، ئەوا خەڵك هەوڵ دەدەن قسەی وا بكەن و كێشە دروست ببێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە بە كەناڵی ڕووداو-ی ڕاگەیاندووە، دووئیدارەیی تەواو بوو، پێشتر تاقییان كردووەتەوە، یەكێتی هەرگیز باسی دووئیدارەیی نەكردووە.

هاوكات دوێنێ مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بابەتی دووئیدارەیی ڕەتكردەوە.

لەبەرامبەردا وەستا ڕەسوڵ و فەرید ئەسەسەرد ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی وەك ئەگەرێك باسیان لەدووئیدارەیی و لامەركەزی بۆ سلێمانی كردبوو.

دوای شكستی ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی و كۆبوونەوەی پەڕلەمان، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند، یەكێتی لە دوای كۆبوونەوەی پەڕلەمان قسەی نوێی دەبێت.

هاوكات سەرچاوە نێوخۆییەكان ئاشكرایان كرد یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەڕلەمانی ناوێت و سەرۆكی هەرێمی دەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكێتی و زەحمەتكێشان كۆبونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕی هەینی یەكێتی و زەحمەتكێشان لەشاری سلێمانی كۆبونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پاش كۆبوونەوەكە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٢/٢/٢٠١٩ لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە وەفدێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەڵێن عەبدوڵا هاوسەرۆكی حزب و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی.

باس لەئەوەشكراوە، لە دیدارێكدا كە هەریەك لە حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە و ئاسۆ مامەند و شۆڕش ئیسماعیل ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەی بوون دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێكراو گفتوگۆی جدی لەبارەوە كرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان و دووپاتیان كردەوە كە حكومەتێكی سەركەوتوو پێویستی بە شەراكەتی ڕاستەقینەو بەشداری كارای لایەنە جیاوازەكان هەیە.

ئاماژە بەئەوەشدراوە، هاوكات لە دیدارەكەدا گفتوگۆی چڕی هەڵوێست و بەرنامەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هەرێمی كوردستان و كەركووك و عیراق كراو دووپاتكرایەوە كە یەكێتی دەیەوێ شەریكی ڕاستەقینەی حوكمڕانی بێ لە هەرێمی كوردستان و بەرنامە هەمەجۆرەكەی جێبەجێ بكا.

باس لەئەوەشكراوە، تەوەرێكی تری دیدارەكەی نێوان وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشان، گفتوگۆكردن بوو لەبارەی دۆخی داهاتووی عیراق و. ناوچەكەو ئەگەرەكانی بەردەم كورد لە هاوكێشەكان، لەمڕووەوە هەردوولا بەگرنگیانزانی كورد بە یەكدەنگی خۆی بۆ هەموو ئەگەرەكان ئامادە بكا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان