ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لەسەر داوای سەرۆك كۆمار حەكیم خۆپیشاندانی رەوتەكەی دوادەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ
رەوتی حیكمە كە لەلایەن عەممار حەكیمەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، لەسەر داوای بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، دواخستنی خۆپیشاندانەكانی رەوتەكە كە بڕیاربوو ئەمڕۆ سازبكرێن، رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەلیغ ئەبو كەلەل، ئەمینداری جێبەجێكار لە رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە نامەیەكیدا كە رەوانەی لایەنگرانی رەوتەكەی كردووە، دواخستنی خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ بۆ كاتێكی تر رادەگەیەنێت، هۆكاری ئەو هەنگاوەش بۆ داوایەكی سەرۆك كۆمار دەگێڕێتەوە.

ئەبو كەلەل لە نامەكەیدا دەڵێت”لەبەر نێوەندگیری فەخامەتی سەرۆك كۆمار، كە داوای دواخستنی خۆپیشاندانەكانی رەوتی حیكمە و هێوركردنەوەی رەوشەكە و زاڵكردنی بەرژەوەندی نیشتمانی كردبوو، بڕیاردرا خۆپیشاندانەكان دوابخرێن، ئەمەش وەك رێزگرتنێك بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی لەلایەن بەڕێزییانەوە پێشكەشكرا”.

لە كۆتاییدا، ئەمینداری جێبەجێكار لە رەوتی حیكمەی نیشتمانی، زۆر سوپاسی سەرۆك كۆماری كردبوو لەبەرانبەر “خەمخۆری و بەتەنگەوەهاتنی بۆ عیراق و گەلەكەی”.

پێشتر رەوتی حیكمەی نیشتمانی كە لەلایەن عەممار حەكیمەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، داوای لە لایەنگرانی رەوتەكە كردبوو، ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندانێكی گەورە سازبكەن.

عێراق

كاندیدی حزبەكە نییە
یەكێتی دەنگ لەسەر كاندیدە كەركوكییەكە دەدات بۆ وەزارەتی داد

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق، دەنگ بۆ كاندیدە سەربەخۆ كوردەكەی پارێزگای كەركوك دەدەن كە لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی داد پێشكەشكراوە.

غەیاس سورچی، بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) رایگەیاند”ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق، لەسەر ئەوە رێكەوتوون، دەنگ بە دادوەر ئەركان بیبانی كاندید بۆ وەزارەتی داد لە حكومەتی فیدراڵدا بدەن”.

بە وتەی سورچی”شاری كەركوك لەبەر ئەوەی لە قۆناغە مێژووییەكاندا بەردەوام چەوساوەتەوە و زوڵمی لێكراوە، ئەوان وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێیان باشە كەسێتییەك لە شارەكە پۆستی وەزارەتی داد وەربگرێت ئەگەر لە حزبەكەی خۆشیان نەبێت”، ئاماژەی بەو ناكۆكیانەش كرد كە پێشتر لەسەر خالید شوانی كاندیدی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستەكەدا لەئارادابوو.

غەیاس سورچی دەڵێت”دادوەر ئەركان بیبانی، دادوەرێكی سەربەخۆیە و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق، دەنگی پێدەن لەبەر ئەوەی كەركوكییە و دەتوانێت بەرگریكارێكی سەرسەختی مافی كورد و كەركوك بێت لە پۆستەكەیدا”.

دادوەر ئەركان بیبانی، كوردێكی لەدایكبووی ساڵی 1957ی شاری كەركوكە، و لە ساڵی 1999-2000 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە یاسا لە زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە، وێڕای بەدەستهێنانی دیبلۆمی باڵا لە زانستە دادوەرییەكان، ئێستاش دادوەرە لە سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی كەركوك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە پارێزگای كەركوك رویدا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركوك رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناحیەی ریازی باشووری خۆرئاوای پارێزگای كەركوك تەقییەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عیراقییەكانی راگەیاندووە”پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجەی باشووری خۆرئاوای كەركوك، ئۆتۆمبێلێكی بۆمڕێژكراو تەقییەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هێزێكی ئەمنی شوێنی رووداوەكەی گەمارۆداوە”، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاریی زياتر لەبارەی رووداوەكەوە رابگەیەنێت.

لەگەڵ دەستبەركردنی زانیاریی زیاتر (خەڵك) تەواوی وردەكارییەكانى تایبەت بە رووداوەكە بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ئەنجامی سەرەتایی قوربانیانی تەقینەوەكەش، پۆلیسێك كوژراوە و سیانی تر بریندارن.

هێزە ئەمنییەكان لە كۆتایی ساڵی 2017، توانیان تەواوی خاكی عیراق لە چنگی چەكدارانی رێكخراوی داعش رزگاربكەن، بە ناوچەكانی باشووری كەركوكيشەوە كە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014وە لەلایەن گروپە توندڕەوەكەوە كۆنترۆڵ كرابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نوێترین وێنەی سیستانی بڵاوبووەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوێترین وێنەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق لەكاتی چاوپێكەوتنی لەگەڵ وەفدێكی نێونەتەوەیی، لە بارەگای خۆی لە نەجەف بڵاوبووە وە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ماڵپەڕی (بغداد الیوم) نوێترین وێنەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی عیراقی بڵاوكردەوە كە دەڵێت، لەكاتی سەردانی وەفدێكی نێونەتەوەیی بووە بۆ بارەگاكەی لە شاری نەجەف كە تێیدا كەریم ئەسعەد خان، سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییەكانی (داعش)ى سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە، سەردانی كردبوو.

ئەسعەد خان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی لە پارێزگای نەجەف لەدوای چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ سیستانی رایگەیاندووە”چاوپێكەوتنمان لەگەڵ سەید سیستانی بۆ روونكردنەوەی كاری تیمەكەمان بوو”، چاوپێكەوتنەكەشی بە ئەرێنی وەسفكردبوو.

بە وتەی سەرۆكی تیمە نێونەتەوەییەكە”لە چاوپێكەوتنەكەدا داوايان لە سیستانی كرد، دەستگیركراوەكانی داعش بەپێی لێبوردەیی شەریعەتی ئیسلامی و یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت”، ئاماژەی بە پێكهێنانی تیمێكیش كردووە كە “پسپۆڕە لە تاوانەكانی دژ بە ژنان و رێز لە تایبەتمەندی ژن و نهێنی پرسەكەی دەگرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین