نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 100 دۆلار


دكتۆر ناسر كینانی، پسپۆڕی ئابووری پێشبینی دەكات لەماوەی داهاتوودا نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتەوە بە 100 دۆلار، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی ئاڵۆزییەكان لەنێوان هەردوو بەرەی خۆرهەڵات و خۆرئاوا و هاتنەناوەوەی بیلاڕوسیا بۆ نێو تەنگژەكان لە ئۆكراینا.


ئەمڕۆ هەینی كینانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”حكومەت نرخی نەوتی بە 75 دۆلار دیاریی كردووە، ئەم ژمارەیەش ئەوە دەگەیەنێت كە عیراق ڕۆژانە 4 مليار و 650 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، تا ئەو داهاتە بۆ بودجە بەدیبهێنێت”.

بە وتەی ئەو پسپۆڕە ئابوورییە”داهاتی ساڵانەی عیراق دەبێت بگاتە 126 ملیار دۆلار، گەر نرخی بەرمیلێك نەوت بە 75 دۆلار دیاریی كرابێت، لەكاتێكدا ئەو نەوتەی ئێستا دەفرۆشرێت بەرمیلی بە 80 دۆلارە”.

كینانی پێیوایە”چەند مانگی داهاتوو نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزدەبێتەوە، بە تایبەت كە بیلاڕووسیا هاتۆتە سەر هێڵی ڕووبەڕووبوونەوەی تەنگژەكانی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا و دەبێتە مایەی ئاڵۆزتركردنی تەنگژە سەربازییەكانی نێوان خۆرهەڵات و خۆرئاوا”.

ناسر كینانی دەڵێت”پاشەكشەكردنی ئیمارات لە ئۆپیك، جەختكردنەوەیە لەسەر هەوڵی وڵاتەكە بۆ فرۆشتنی نەوت بەو نرخەی خۆی بە گونجاوی دەزانێت و دەیەوێت دووربكەوێتەوە لە دیاریكردنی نرخ بۆ نەوت لەلایەن ئۆپیكەوە”.

 

یاریزانێكی تۆپی پێ‌ بە 100 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا
پێشت یاریزانێكی تۆپی پێ‌ بە 100 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا
تێچووی میوانداریی جامی كەنداو 30 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت
دواتر تێچووی میوانداریی جامی كەنداو 30 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت
پەیوەندیدار