ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند شتێکی زۆر سەیر کە تەنها لە چین بەرچاوت دەکەوێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  شتی زۆر سەیرە کە تەنها لە چین بەرچاوت دەکەوێت:

– بونی ددانی خوار نیشانەیەکی جوانیە لە چین!

– لە هەرکوێیەک بتەوێت دەتوانیت بخەویت و عەیبیش نییە!

– مانیکوێرێک هەڵبژێرە

– بەس خۆیان لە سستمی هاتوچۆکەیان تێدەگەن

– هەموان تەرمۆزەیەکی ئاواین پێیە

– لە هەر کوێیەک بتەوێت دەتوانیت مەساج بکەیت، تەنانەت لەسەر شەقامیش

– سەرتاشەکانیان کاری جیاواز دەکەن

– گەر بتوانیت کەمێک ئاو بەشی ماسیەک لە چاڵایی ملتدا ڕابگریت، نیشانەیە بۆ ئەوەی کە ڕەشیقیت و جسمێکی جوانت هەیە

– پێشبڕکیی بیبەر لە نێو حەوزدا تەنها لە چین

 

 

ژیاندۆستی

گەریلا، بەجلی کوردییەوە خۆڵ و خاشاک کۆدەکاتەوە

خێزان

خانمە چالاکوانێکی ژینگەیی پاش ئەوەی بۆ نەورۆز دەچێت بۆ سەیران، بەڵام خۆڵ و خاشاکی ئەو کەسانەی پێشتر هاتوون بێزاری دەکات و ناچار بە جلی کوردیەوە خۆڵەکان کۆدەکاتەوە.

گەریلا ئەنوەر لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان بەم جۆرە چیرۆکی خۆی باسدەکات”لە دووەم ڕۆژی نەورۆزدا چوین بۆ سەیران و لەوێ ئەم دیمەنەم بینی و بڕیارم دا پاکی بکەمەوە و ئەو پەیامە بگەیەنم کە ئەگەر زبڵ و خاشاک لە زەرفدا کۆ بکەنەوە و لەوێ جێی بهێڵن وەک ئەوە وایە کە هەر پاکتان نەکردبێتەوە !! لەبڕی ئەوە باشترە هەوڵ بدرێ کەمترین شت فڕێ بدەن و ئەوەیشی کە فڕێدرا و لەدواتردا کۆبکێتەوە و لەگەڵ خۆیان بیهێننەوە”

گەریلا دەڵێت”چەند جوانە بەشێوەیەک سەیرنگاکە لەدوای خۆمان جێ بهێڵین کە پێوەی دیار بێ ( مرۆڤ ! ) چوە بۆ سەیران، هەر بۆیەش بە جلی کوردیەوەیە با دوایە نەلێن بۆ خۆ دەرخستنە،  جلی کوردیش ڕێگر نیە لە ئەنجامدانی کارەکانت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک کۆمپانیا کە کاری ڕیکلامکردنیان بردۆتە ئاستێکی زۆر بەرز!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کاری کۆمەڵێک کۆمپانیایە کە کاری ڕیکلامکردنیان بردۆتە ئاستێکی زۆر بەرز:

ڕیکلامی یاهوو، ئیدی قەبارە کێشە نیە بۆ ئیمەیڵەکەت!

– ڕیکلامی سەرتاشخانە!

– ئەدیداس: ناهێڵین کەس گۆڵمان لێبکات

چێژ لە سپێتی وەربگرە!

کۆلگەیت: زەردبوون نەما!

– واز لە وایڤا بهێنە، کیت کەت بخۆ و قسە بکە!

– IMAX : جیهان بە 3D ببینە

ماکدۆناڵد : بە خەتە زەردەکەدا بپەڕێرەوە

– لوتت پاکە لەگەڵ  Kleenex

 

-ئیکیا، باشترین چارەسەر بۆ شوقەی بچووک

– چێژ وەرگرە لە Sprite

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لەكاتی لافاو و بارانی بەخوڕ و بای بەهێز بڵاوكرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕێنمایی خۆپاراستن لەكاتی لافاو و بارانی بەخوڕ و بای بەهێز بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لەكاتی ئەو ڕووداوە سرووشتیانەدا هەوڵ بدرێت بە ژێر بەرزە پرد و ئەندەرپاس هاتووچۆ نەكرێت.

سەركەوت كاڕەش، ڕائیدی پۆلیس لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە كاتی ئێستادا ٨ بنكە لە ناو شاری هەولێر و ٨ بنكە لە دەرەوەی شاری هەولێر لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

دەشڵێت: “لەكاتی بوونی لافاو دەبێت هاووڵاتی ئاگاری ئەوە بێت، كە كەلوپەلی گرانبەها و فەرمی لەشوێنی بەرز دابنێ، هەروەها سەرچاوەی كارەبا بكوژێننەوە، كە كارت پێی نەما”.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە هەوڵ بدرێت بە ژێر بەرزە پرد و ئەندەرپاس هاتووچۆ نەكرێت، تا بتوانین دوور بكەوینەوە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و هەروەها دووركەوتنەوە لە ژێر تەلی كارەبا.

ئەو ئەفسەرەی پۆلیس بە چەند خاڵێك ڕێنماییەكان ڕووندەكاتەوە:
1. دووركوتنەوە لە خانوو و باڵەخانەی كۆن و شوێنە نزمەكان.
2. هەوڵ بدرێت بەردەوام لایتی شەحنت لابێت.
3. دەستكاری ئاوەڕۆی بەردەرگای ماڵەكەت مەكە.
4. گەر دەزانی خانووەكەت یان شوێنی مانەوەت سەلامەت نیە، چۆڵی بكە بڕۆ شوێنێكی سەڵامەت.
5. منداڵی بچوك و ژن بە تەنها جێ مەهێڵە.
6. لەكاتی ھەر ڕووداوێك ڕاستەوخۆ پەیوەندی بكە بە ژمارەكانی بەرگری شارستانی ١١٥ و ١٢٥.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان