ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆی جامی ئاسیا و خوله‌کانی ئه‌وروپا (شه‌ممه‌)

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مڕۆ ململانیی هه‌ڵبژارده‌کان له‌ جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئاسیا به‌رده‌وامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپاش کۆتایی به‌ پشوه‌کانی سه‌ری ساڵ ده‌هێنن و ده‌ست به‌ ململانێکانی وه‌رز ده‌که‌نه‌وه‌، گرنگترین ڕووبه‌روبونه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئاسیا

ڤێتنام – ئێران (٢:٠٠)

یه‌مه‌ن – عیراق (٤:٣٠)

لوبنان – سعودیه‌ (٧:٠٠)

خولی ئینگلیزی (هه‌فته‌ی ٢٢)

وێستهام – ئارسیناڵ (٣:٣٠)

لیسته‌ر سیتی – ساوزهامبتۆن (٦:٠٠)

کریستاڵ پاڵاس – واتفۆرد (٦:٠٠)

بێرنڵی – فولهام (٦:٠٠)

کاردیف سیتی – هیدێرسفیڵد تاون (٦:٠٠)

برایتۆن – لیڤه‌رپوڵ (٦:٠٠)

چێڵسی – نیوکاسڵ یونایتد (٨:٣٠)

خولی ئیسپانیا (هه‌فته‌ی ١٩)

لیگانێس – هوێسکا (٣:٠٠)

ڤالێنسیا – ڤه‌له‌دوه‌لید (٦:١٥)

جیرۆنا – دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس (٨:٣٠)

ڤیاڕیاڵ – خیتافێ (١٠:٤٥)

خولی فه‌ره‌نسا (هه‌فته‌ی ٢٠)

ئه‌میان – پاریس سانت جێرمان (٧:٠٠)

گوینگامپ – سانت ئیتیان (١٠:٠٠)

نیس – بۆردۆ (١٠:٠٠)

نیم ئۆڵۆمپیکۆ – ئینجێر (١٠:٠٠)

جامی ئیتاڵیا

لازیۆ – نۆڤارا (٥:٠٠)

سامپدۆریا – میلان (٨:٠٠)

بۆلۆنیا – یوڤانتۆس (١٠:٤٥)

جیهانی

خامێس: هیچ شتێک لەبارەی زێدانەوە نەگۆڕاوە

خەڵک سپۆرت

جەیمس ڕۆدریگێز خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بە یاریکردن لەڕیزەکانی یانەی بایرن میونشن و دووپاتیشی دەکاتەوە، لە دوای گەڕانەوەی زێدان هیچ شتێک گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

پاش تۆمارکردنی سێ گۆڵ (هاتریک) لەچوارچێوەی ململانێکانی خولی ئەڵمانیا بەرامبەر یانەی ماینز، جەیمس ڕۆگریگێز چاوپێکەوتنێکی خێرای لەگەڵ میدیاکاراندا ئەنجامدا و وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگی دایەوە.

ئەستێرەکەی کافیتیرۆس دەربارەی دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی بە یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵیەوە ڕایگەیاند :” شانازی دەکەم بۆ بایرن میونشن یاریی دەکەم، لێرە خۆشحاڵم”.

هەروەها سەبارەت بە گەڕانەوەی زینەدین زێدان بۆ یانەی شاهانەی مەدرید و ئەگەرەکانی گەڕانەوەی بۆ ئەو یانەیە، ڕایگەیاند :” با چاوەڕوان بین، هیشتا کاری زۆرمان لەبەردەمدا ماوە جێبەجێی بکەین، بەڕای من گەڕانەوەی زێدان هیچ گۆڕانکارییەک لە داهاتوی مندا دروست ناکات و کاریگەری لەسەر داهاتوم نابێت”.

لەلایەکی ترەوە ئولی هۆنێسی سەرۆکی یانەی بایرن میونشن جەختی لەوە کردۆتەوە، هێشتا کات لەبەردەمیاندا ماوە و لەکۆتایی وەرزدا لەسەر ڕاسپاردەی ڕاهێنەر بڕیار دەربارەی مانەوە و بەردەوامبونی یاریزانە کۆڵۆمبیەکە دەدەن بەبڕی ٤٢ ملیۆن یورۆ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

یاخیبونی ئیکاردی بەردەوامە و ڕیاڵ و ئینتەر تاوتوێی نرخەکەی دەکەن !

خەڵک سپۆرت

زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید خەون دەبینێت ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی وەرزی داهاتو لەڕیزی پێکهاتە نوێیەکەی یاریی بکات، بۆ ئەم مەبەستەش فشاری بۆ گواستنەوەی دروست کردووە.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، گەڕانەوەی زێدان بە مەرجی ئەنجامدانی چەند گواستنەوەیەکی گەورە و هەژێنەر بووە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ناوبراو داوای پێنج ناوی گەورەی کردووە کە ڕەنگە بە دووان یاخود سیانیان قایل بێت و ناوەکانیش پێکهاتون لە: نایمار، مباپێ، ئیکاردی، هازارد یوڤیچ.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیکاردی لەئێستادا کێشەی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلان هەیە و گەیشتونەتە ئاستی ڕێکنەکەوتن و ئەگەر زۆرە لە هاوینی ٢٠١٩ ڕوو لە یانە و خولێکی تر بکات، ڕۆژنامەکە نوسیویەتی: لەبەرامبەر گواستنەوەیدا نوێنەرانی ئینتەرمیلان داوای ٨٠ ملیۆن یورۆیان کردووە و ئەو نرخەش بەنسبەت فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوەڵانیەوە گونجاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(بەفەرمی) یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە ڕۆژی نەورۆزدا وەڵامی کریستیانۆ دەداتەوە !

خەڵک سپۆرت

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) بەفەرمی لێکۆڵینەوە دەربارەی جوڵەیەکی ناوەرزشیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دەکات.

بەپێی ڕونکردنەوەیەک کە لەلایەن ماڵپەڕی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە بڵاوکراوەتەوە، “دۆنی پورتوگال” لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی یانەکەی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید جوڵەیەکی ناوەرزشیی ئەنجامداوە و پێشبینی دەکرێت وەڵامدانەوەی هەمان جوڵە بێت کە دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانە مەدریدیەکە لە “واندا میترۆپۆلیتانۆ” بەتایبەت لە یاریی چونی قۆناغی (١٦) ئەنجامیدا.

بەپێی ڕونکردنەوە، لیژنەی سزاکانی سەر بە (یوێفا) لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن و لە ٢١ی ئەم مانگە (ڕۆژی نەورۆز دەکات) بڕیاری کۆتایی دەدەن، زۆرینەی ئەگەرەکانیش بەو ئاڕاستەیەن یاریزانە پورتوگالیەکە سزا بدرێت.

لەپێشودا و بەم هۆیەوە چەندین یاریزان سزای دوورخستنەوە و دارایی بەیەکەوە دراون، بۆیە بەدوور نازانرێت ئەگەر (یوێفا) بەپێی یاسا کارپێکراوەکان بڕیار بدات ئەوا ڕەنگە کریستیانۆ لە یاریی چونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر ئەیاکس ئەمستەردام بەشداری نەکات و سزای داراییش وەربگرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان