ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

هۆکاری قڵشەکانی پێت چییە؟ چۆن خۆتی لێدەپارێزیت

خێزان

قلیشانی پێیەكان كێشەیەكە رووبەروی زۆربەمان دەبێتەوە، ئەگەر بمانەوێت چارەسەری بكەین پێویستە سەرەتا هۆكاری دروست بوونی قڵیشی پاژنە پێیەكان بزانین.

شارەزایان ئەم دیاردانە بە هۆکاری سەرەکی قلیشانی پێست دادەنێن:

1-پێستی ووشك : هاتووچۆو جولەی زۆر هۆكاری سەرەكی قلیشانی پێیەكانن بۆئەو كەسانەی كە بە سروشتی پێستیان ووشكە.

2-وەستان بۆماوەیەكی زۆر : وەستان بەپێوە لەسەرشوێنێكی ڕەق بۆماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی قڵیشانی پاژنەكان.

3 -قەلەوی: قەلەوییەکی زۆر پەستان دەخاتە سەرپێیەكان وهۆكارێكی کاریگەرە بۆقڵیشانی پاژنەكان .

4-نەخۆشی : هەندێ نەخۆشی هۆكارن بۆقڵیشانی پاژنەكان وەك شەكرەو هەندێ نەخۆشی پێست.

5- هەروەها پاژنە پێی وەرزشكاران بەزۆری دووچاری قڵیشان دەبنەوە .

6-مانەوەی پێیەكان بەبەردەوامی لەناو ئاودا.

7- بەساڵاچون، چونكە چەوری سروشتی پێست كەم دەبێتەوە و دەبێتە هۆی قلییشانی پاژنەكان .

– كەمی رێژەی شێ لەهەواداو بەكارنەهێنانی ئەوجۆرە سابوونانەی كە كرێمی شێداركردنەوەی پێستیان تێدا نیە.

 

بۆ چارەسەرکردنی ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکە :

1- دەتوانیت ڕۆنی سروشتی یاخود كرێمی تایبەتی بەكاربهێنیت بۆ چەوركردنی .

2- دووركەوتنەوە لەوخواردنەوانەی كەمادەی كافاینیان تێدایە.

3- پاش خۆشۆردن كرێمی شێداركردنەوەی پێست بدە لەپاژنە پێەكانت بۆئەوەی لەووشك بونەوە بیپارێزێت.

4- ئەوجۆرە سابونانە بەكاربهێنە كەپێست بەشێداری دەهێڵنەوە.

6- ئاوی زۆرگەرم بەكارمەهێنە لەكاتی خۆشتندا.

7- رۆژانە بڕێکی زۆر ئاوبخۆرەوە.

8- هەوڵبدەپێڵاوێكی گونجاو هەڵبژێریت بۆ ئەوەی تەندروستی پێەكانت بپارێزیت.

تەندروستی

بەم شەش ڕێگایە مەهێڵە بۆ زستان پەتا و هەڵامەت بێت بە لاتدا!

خێزان

له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كه‌ كه‌ش و هه‌وا گۆڕانگاری زۆری به‌سه‌ردا دێت توشبون به‌ به‌تا شتێكی باوه‌، بۆ رێگری له‌و كاره‌ ده‌توانیت ئه‌م 6 خاڵه‌ی خواره‌وه‌ په‌یڕه‌و بكه‌یت! 

– ئاو زۆر بخۆرەوە، چونكە بەهۆی نەخۆشیەوە شێداری لەش كەم دەبێتەوە و شێش یارمەتی زوو چاك بوونەوەت دەدات، هەر بۆیە خواردنەوەی ئاو سودێكی زۆری هەیە و هەوڵ بدە 8 كوپ ئاو كەمتر نەخۆیتەوە رۆژانە.

– خواردنەوەی چای زەنجەفیل باشترین پێكهاتەیە، چونكە سەرچاوەیەكە بۆ چاكبوونەوە و كەم كردنەوەی هەو كردن بەتایبەتی بۆ قورگ ئێشە و كۆكە، هەروەها پلەی گەرمی لەش ئاسایی دەكاتەوە، هاوكات خواردنەوەی ئەو پێكهاتانەی كافاینی تێدایە كەم بكەرەوە چونكە لەش وشك دەكاتەوە.

– گۆشتاوی مریشك هەرچەندە رێگایەكی كۆنە، بەڵام سودێكی زۆری هەیە، بەپێی توێژینەوە زانستیەكان توانای كەم كردنەوەی نیشانەكانی سەرمابوونی هەیە، هەروەها دەبێتە هۆی وشككردنی ئاوی لووت لە كاتی هەڵامەت و هەو كردنی جیوبی لووت كەم دەكاتەوە.

– هەوڵ بدە باش بخەویت، چونكە یارمەتی زوو چاك بوونەوەت دەدات، بەپێچەوانەوە كەم خەوی هێندەی تر زیانت پێدەگەیەنێت و گەشە بە ڤایرۆسەكە دەدات، هەر بۆیە هەوڵ بدە 8-10 كاتژمێر بخەویت لە شەودا بەتایبەتی، هەوڵ بدە مۆڵەت وەربگریت لە شوێنی كار و دەوامەكەت تا بحەوێیتەوەو زوو چاك بیتەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زۆرتر ئیش بكەیت و كەمتر پشوودان و حەسانەوەت هەبێ زۆرتر بە ڤایرۆسەكەوە دەمێنیتەوە.

– ئەگەر ڕاهێنان دەكەیت، لەكاتێكدا نەخۆش دەكەویت بەهۆی سەرماوە هەوڵ بدە 2-3 ڕۆژ ڕاهێنان مەكە، چونكە لەش توانای كەم بۆتەوە و زیانت پێدەگەیەنێت، دواتریش كە دەستت پێكردەوە، كەم كەم راهێنان بكە.

– رۆژانە هەوڵ بدە بە ئاو و خوێ غەر غەرە بكەیت، هەروەها میوەیەكی زۆر بخۆ، بە تایبەت پرتەقاڵ و لیمۆ و مزرەمەنییەكانی دیكە، چونكە ڤیتامینی زۆر تێدایە و بەسودە بۆ ئەو جۆرە نەخۆشیانەی كە بەهۆی سەرماوەیە توش دەبین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ سوودی کێویی کە واتلێدەکات هەموو شەوێک دانەیەک بخۆیت!

خێزان

خەڵكی حەزیان لە كیویە بەهۆی ڕەنگە سەوزە جوانەكەی و تامە جیاوازەكەی، بەڵام كیوی سودی تەندروستی زۆری هەیە به‌جۆرێك كه‌ نابێت هیچكات خواردنی كێوی ڕه‌تبكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ سوده‌كانی:

–  یارمەتی كرداری هەرس و ئەنزیمەكانی هەرس دەدات، پرۆتینی هەرسی تێدایە، كە یارمەتی كرداری هەرس دەدات.
– پەستانی خوێن ڕێكدەخات، كیوی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، كە هاوسەنگی كاری دەمارە خانەكان دەپارێزێت لەڕێگەی كەمكردنەوەی سۆدیۆم.
– بەرگری لە لەناوچوونی (DNA) دەكات، توژێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە، كە پێكهاتەیەكی بێ هاوتای دژە ئۆكسید لەكێویدا هەیە، كە بەرگری لەخانەكانی DNA دەكات دژی ئۆكسان و ڕێگری لەدروستبوونی شێرپەنجە دەكات.
– بەرگری لەش بەرزدەكاتەوە، لەمیوەی كیویدا ڤیتامین C و دژە ئۆكسانەكانی تر هەیە، كە سیستمی بەرگری لەش بەرزدەكەنەوە.
–  یارمەتی كرداری باشكردنی هەرس دەدات، بەهۆی ئەو ماددە ریشاڵیەی لەكیویدا هەیە ڕێگری لەكێشە هەناویەكان دەكات.
– یارمەتی لەناوبردنی ماددە ژەهراویەكان دەدات، بەهۆی ئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ماددەی ریشاڵی تێدایە یارمەتی دەستبەسەردا گرتن و كردنە دەرەوەی ژەهرەكان دەدات لە لەشدا.
–  تەندروستی دڵ دەپارێزێت، خواردنی (2 بۆ 3) كیوی ڕۆژانە خوێن مەین كەمدەكاتەوە بەڕێژەی (18%) لەبەرئەوەی دژەمەیینی تێدایە.
–  بەرگری لەپێست دەكات، لەبەرئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ڤیتامین E و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە پێشت لەچرچبوون دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەپێی بەرزی پاژنەکەی، دەبێت بۆ ماوەی چەندێک پێڵاوی بن بەرز لەپێ بکەیت؟

خێزان

زۆرێك له‌ خانمان هه‌رچه‌نده‌ ده‌زانن كه‌ پێڵاوی بن به‌رز زیانی ته‌ندروستی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت بۆ پشت و ئه‌ژنۆ و قاچ، به‌ڵام حه‌ز به‌ له‌پێكردنی ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌شدا ده‌بێت ره‌چاوی ماوه‌ی له‌ پێكردنی پێڵاوه‌كه‌ بكه‌ن به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌.

– گه‌ر بنی پێڵاوه‌كه‌ 4 سم به‌رز بوو، ئه‌وا ده‌توانن رۆژانه‌ 4 كاتژمێر له‌پێی بكه‌ن.

– گه‌ر بنی پێڵاوه‌كه‌ 5 – 7 سم بوو، ئه‌وا پێویسته‌ ته‌نها له‌ بۆنه‌ تایبه‌ت و زۆر دیاركراوه‌كاندا له‌پێ بكرێت نه‌ك به‌ شێوازێكی به‌رده‌وام.

– گه‌ر بنی پێلاوه‌كه‌ 9 سم بوو، ئه‌وا پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌وه‌تان ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ر له‌پێی نه‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌ر هه‌ر زۆر پێویستیش بوو ئه‌وا ته‌نها یه‌ك كاتژمێر له‌ رۆژێكدا ده‌توانن له‌ پێی بكه‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین