ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لەوانەیە عێراق موچەی پێشمەرگە سەربەخۆ بنێرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی عێراق ئامادەی دەربڕیووە بڕێك لە پارەی هێزە چەكدارەكانی عێراق راستەوخۆ بۆ پێشمەرگە بنێرێت، بەمەرجێك ژمارەی راستەقینەی پێشمەرگە بدرێت بە بەغداد.

بەپێی زانیارییەكان جۆرێك لە رێكەوتن لە نێوان هەرێم و بەغداددا كراوە بۆ دابینكردنی بڕێك پارە بۆ پێشمەرگە كە راستەوخۆ دابین بكرێت و پەیوەست نەكرێت بە موچەی فەرمانبەرانەوە، كە بڕەكەی نزیكەی 67 ملیار دینارە.

ناسر هەركی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی راگەیاند، گفتوگۆ دەكرێت بۆ ئەوەی موچەی پێشمەرگە لە هێزی پیادەی عێراقەوە دابین بكرێت، بەڵام تائێستا بەغداد رەزامەندی دەرنەبڕیووە.

وتیشی”لیژنەی دارایی و ئابوری راپۆرتی كۆتایی پێشكەش دەكەن و پاشانیش گفتوگۆی هەمەلایەنە لەسەر رەشنوسی بودجە دەكرێت”.

ناوبراو سەبارەت بە لابردنی پاشەكەوتی موچەی پێشمەرگە لەحاڵەتی دابین كردنی ئەو بڕە پارەیەدا رونیكردەوە، كە ئەوان دڵنیانین حكومەتی عێراق دابین بكات و لە حاڵەتی پێدانی ئەو پارەیەشدا هەرێم پێویستی بە پارەی زیاترە بۆ هەڵوەشانەوەی تەواوی پاشەكەوت.

حكومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە 156 ملیار دینارە بۆ موچەی پێشمەرگە، هەرچەندە زیاتر لە ساڵێكە پاشەكەوت لە موچەكانیان دەكات و پلەدارەكان نزیكەی نیوەی موچەكانیان وەردەگرن.

ئابوری

خەڵك؛ كاتی پەسەند كردنی بودجەی عیراق ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێ شەممە بڕیارە خوێندنەوەی كۆتایی بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عیراق بكرێت، دەشڵێت: “پێم وانیە لەكۆبوونەوەی داهاتوو كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تەواو بكرێت”.

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ماوەیەكی زۆر لە كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن دەربارەی پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق، ڕۆژی سێ شەممە بڕیارە خوێندنەوەی كۆتایی بۆ ئەنجام بدرێـت.

ڕاشیگەیاند، هەر لە كۆبونەوەكەی ڕۆژی سێ شەممە تەواوكاری لە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كاری لەسەر دەكرێت، بەڵام ئەوەندەی ئاگادار بم لەو كۆبوونەوەیەدا تەواوكاریەكە كۆتایی نایەت و وەزیرەكان دەنگیان لەسەر نادرێت.

پێشتریش، د. بەشیر خەلیل، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە پشكی كورد بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لەم هەفتەیەدا پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 پەسەند دەكات و مادەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە جێگیر كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە، لە هەولێر فێستیڤاڵی مریشك و كەڵەشێری كوردی بەڕێوەچوو

خەڵك- ئارام سەردار
لەشاری هەولێر یەكەمین فێستیڤاڵی مریشك و كەڵەشێری كوردی بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵەكە لەلایەن ڕێكخراوی دوازدە سوارچاكی كوردستان و ڕێكخراوی داكۆكی لەمافەكانی ئاژەڵ سەرپەرشتی كراوە، ئامانج لە فێستیڤاڵەكە پاراستنی ئاژەڵ و پەلەوەری خۆماڵیە.

لەم فێستیڤاڵە، ناوازەترین جۆری مریشك و كەڵەشێری كوردی تێدا نمایشكراوە، كە نرخیان لەنێوان ٥۰ دۆلار بۆ ٤٥۰۰ دۆلار دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەرلەمانتارێكی كورد ڤیدیۆكەی دەداتە حكومەت
بۆری نەوتبەری عیراق كون دەكرێت و نەوتەكەی بەتاڵان دەبرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی عیراق بۆ پاراستنی نەوتەكەی بە ناو خاكی توركیادا پارە دەدات، كەچی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بۆریەكە كون دەكەن و نەوتەكەی دەبەن، دەشڵێت: “لە هەناردەی نەوتی عیراق بڕێك نەوت كەم دەكات، بۆیە داوام لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق كردووە، بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكات”.

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە، هەرچەندە بەروارەكەی كۆنە، بەڵام ئەوە نیشان دەدات، كە لەناو خاكی توركیا لە لایەن هاوڵاتیانەوە بۆری نەوتی عیراق كون دەكەن و نەوتەكەی دەبەن.

وتیشی، “نوسراوم ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆ و هەواڵگری كردووە، كە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكەن، كە ناكرێت عیراق لە پای پاراستنی نەوتەكەی لەناو خاكی توركیا پارە بدات و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەش نەوتەكەی بەو شێوەیە ببەن”.

ڕاشیگەیاند، عیراق لەو بڕە نەوتەی هەناردەی دەرەوەی دەكات لەڕێگەی بۆریەكانی توركیا بڕێكی دیارنامێنێـت و كەم دەكات، لەنوسراوەكە داوام كردووە، كە ئاخۆ لە چ شوێنی دیكە خەرقی بۆریەكانی نەوتی عیراق كراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كون كردنی بۆریە نەوتیەكانی عیراق لەناو خاكی خۆی یان دەرەوە و بردنی نەوتەكەی لە هەناردەی نەوت و داهاتی عیراق كەم دەكات، بۆیە پێویستە ڕێگری لەو كارە بكرێـت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین