ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كۆبونەوەیەكی فراوانی سەركردە و ئەندامانی بەعس لە ئوردن بەرێوەچوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی كۆبونەوەیەكی فراوان لە پارێزگای ئەلكرك لە باشوری ئوردن بۆ سەركردە و ئەندامانی حزبی بەعس بەرێوەچوو.

میدیاكانی عەرەب بڵاویانكردەوە، كۆبونەوە فراوانەكە بۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی سەدام حسێن بووە، كە رۆژی 30 كانوونی یەكەمی 2006 لە بەغداد لەسێدارە درا.

بەپێی زانیاری میدیاكان چەند سەركردەیەكی بەعس وتاریان پێشكەش كردوە و باسیان لە دووبارە بونیادنانەوەی حزبەكە كردووە.

بڵاوبونەوەی ئەو كۆبونەوە فراوانە كاردانەوەی ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراقی لێكەوتۆتەوە و رایانگەیاندوە، پێویستە عێراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئوردن رابگرێت و داوای رونكردنەوە بكات.

عێراق

ساڵی داهاتوو سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئامادەكاری دەكات بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لەساڵی 2020دا.
وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەبەوەدەدات: نوری سەباح دلێمی وەزیری پلاندانان لەنزیكەوە چاودێری كارەكانی تایبەت بەئامادەكارییەكان دەكات بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عیراق لەساڵی 2020دا كە لەلایەن دەزگای ناوەندی بۆ سەرژمێری ئەنجامدەدرێت.
راگەیەندراوەكە ئەوەشیخستۆتە ڕوو، وەزیری پلاندانانی عیراق لەكاتی بەسەركردنەوەی دەزگای ناوەندی بۆ سەرژمێری گشتی، تەئكیدی لەسەر گرنگی باشتركردنی تواناكانی كاری دەزگاكە كردۆتەوە لە رێگەی دروستكردنەوەی چەند ناوەندێكی كاركردنی تایبەتمەند بەو بوارە بۆ پەرەپێدان بە شارەزاییەكانی بواری سەرژمێری گشتی و ئاشناكردنیان بە نوێترین تەكنیكەكان كە رۆڵیان دەبێت لە لە ووردی كاركردن و خێرایی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بڕیار لەسەر قسەكردن بە كوردی لەناو پەرلەمانی عیراق درا

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، ژووری ڕاگەیاندن وەرگێڕی زمانی كوردی لەناو ھۆڵی پەرلەمان دادەنێت.

د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاشكرای كرد، “فەرمانمان بە فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەران كردوە، كە لەناو هۆڵی پەرلەمان وەرگێڕ بۆ زمانی كوردی دابنێن و ڕێگە دراوە ئەندامانی پەرلەمان بە زمانی كوردی قسە بكەن و ئێمەش ئەم ھەوڵەمان داوە”.

ڕاشیگەیاند، بڕیارەكە دراوە و تەنیا كارە ھونەرییەكە ماوە لەگەڵ ئامێرە ئەلكترۆنییەكەدا،ھەروەھا ژووری ڕاگەیاندن لە ناو ھۆڵی پەرلەمان دادەنرێت، چەند كەسێكیش وەك وەرگێڕ تاقی كراونەتەوە.

بەپێی دەستوری عیراق، زمانی كوردی زمانی فەرمیە لە وڵاتدا و لە گشت كاروبارە فەرمیەكاندا كاری پێ‌ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حكومەتی عیراق كرێی خوێندنی زانكۆى ئێواران و ئەهلییەكان كەمدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی حكومەتی ناوەند لە هەوڵدایە كرێی خوێندنى زانكۆى ئێواران و ئەهلی بۆ سەرجەم قۆناغەكان كەم بكاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی حكومەتی ناوەند لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ساڵی داهاتوو لە زانكۆى ئێواران و زانكۆ ئەهلییەكان كرێی خوێندن كەمدەكرێتەوە و كەمكردنەوەكەش سەرجەم قۆناغەكان دەگرێتەوە.
جێی ئاماژەیە لە ساڵانی رابردوودا كرێی خوێندن لە زانكۆى ئێواران و زانكۆ ئەهلییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردبوو كە كاریگەری كردبووە سەر خوێندكاران و بەهۆیوە چەندین خوێندكار نەیانتوانیوە قۆناغەكانی خوێندن ببڕن و ببنە خاوەن بڕوانامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 41 دەنگ دان
    41 دەنگ دان 85%
    41 دەنگ دان - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین