ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هێزێكی زۆری ئاسایش بڵاوەی پێكراوە
لە سلێمانی، تارا حسێن و بەرپرسانی تەڤگەری ئازادی دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی هەوڵدان بۆ نمایشكردنی فیلمی “ساكینە جانسز” لە یادی تیرۆركردنیدا لە پاركی ئازادی سلێمانی، هێزێكی ئاسایش ژمارەیەك لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی و تارا حسێن-ی وتەبێژی تەڤگەر و 50 كەسی دیكە دەستگیر دەكات، بۆلیسی سلێمانی-ش دەڵێت: “پەیوەندی بە ئێمەوە نیە”.

سۆران حسێن، برای تارا حسێن-ی وتەبێژی تەڤگەری ئازادی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، كە “ئاسایشی یەكێتی زیاتر لە 50 كەسی لە پاری ئازادی دەستگیر كرد، تیایاندا تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی و چەند ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبردنی تەڤگەری ئازادی تێدایە”.

هەروەها، ئاژانسی (ڕۆژنیوز) بڵاویكردۆتەوە، “هێزەكانی ئاسایش لە سلێمانی نزیكەی ٥٠ كەسیان دەستگیر كردووە، كە زۆرینەیان ژنن، هەروەها لەناو گیراوەكاندا منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ و نیو هەیە”.

لای خۆشیەوە، نەقیب سەركەوت، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە ئەوە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و پەیوەندی بە ئاسایشەوە هەیە.

(خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە ڕزگار حەمەڕەحیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر هەوڵدرا یادی ساكینە جانسز و پەخشكردنی فیلمەكە لە هۆڵی سینەما ساڵم بكرێتەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگری ئاسایشەوە نمایشەكە نەكرا و سینەماكە داخرا، بەڵام دواتر كرایەوە بەبێ‌ نمایشكردنی فیلمەكە.

 

ئابوری

“دوای پێكھێنانی كابینەی نوێ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی تایبەت بە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕاپۆرتی خۆی لەسەر پڕۆژەكە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات.

ئـازاد ڕەسوڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی پێكھێنرابوو، ڕاپۆرتەكەی تەواو كردووە و پێشكەش بە جێگری سەرۆكی حكومەتی كردووە و دوای لێكۆڵێنەوە لە ڕاپۆرتەكە وەڵامی لیژنەكە دەدرێتەوە.

ئـازاد ڕەسوڵ وتیشی، جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكەوێتە دوای پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێم، لە ڕاپۆرتەكەدا چەند ئەلتەرناتیڤێك لەسەر دەرخستەی پڕۆژەكە ئامادەكراوە، كام لەو ئەلتەرناتیڤانە لە توانای دارایی حكومەتدا بێت ئەوەیان جێبەجێ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی ڕاپۆرتێكی كەركوكییەكان ناداتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ماوەی سێ مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق وەڵامی راپۆرتی لیژنەی چارەسەركردنی كێشە كشتوكاڵییەكانی كەركوكی نەداوەتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش گومانی لە پەراوێزخستنی راپۆرتەكە ھەیە.

لەوبارەیەوە، جەمال شكور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، سێ مانگ لەمەوبەر لیژنەی چارەسەری كێشە كشتوكاڵییەكانی كەركوك كەنوێنەری سەرجەم پێكھاتەكانی كەركوك و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تێدابوو، ڕاپۆرتی خۆی ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بەڵام تا ئێستا وەڵامی ڕاپۆرتەكە نەدراوەتەوە.

ڕوونیشیكردەوە سەرجەم پێكھاتەكانی كەركوك كۆكبوون لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەكە بۆ چارەسەری كێشە كشتوكاڵییەكانی كەركوك، بۆیە داوا لەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن بەزووترین كات بڕیار لەوبارەیەوە بدات.

جەمال شكور وتیشی، گومانیان ھەیە ئەو ڕاپۆرتەی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عیراق كراوە، ھاوشێوەی ڕاپۆرتی لیژنەكانی پێشووتر پەراوێز بخرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ ئۆتۆمبێلێك لەسەر پردێكی نزیك سلێمانی كەوتەخوارەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ئاشكرای دەكات، كە ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كەلار- دەربەندیخان لە پردی (قەترە)ەوە كەوتۆتە خوارەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیران، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (نیسان سێنترا) دوای لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ لەسەر پردی (قەترە) كە دەكەوێتە سەر ڕێگای گشتی كەلار- دەربەندیخان كەوتۆتە خوارەوە.

ڕاشیگەیاندووە، شۆفێرەكەی بە سووكی بریندارە بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان