ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، كە لەلایەن واشنتۆنەوە سەركردایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە پڕۆسەی كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە سوریا دەستی پێكردووە.

شۆن ڕایان، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزی پڕۆسە هاوبەشەكان دەستی بە پڕۆسەی كشانەوەی پلان بۆ داڕێژراو لە سوریا كرد.

ئەو بەرپرسە ئەمریكیە ڕەتیشی كردۆتەوە زانیاری زیاتر بدات لەسەر خشتەی كاتی پڕۆسەی كشانەوە و پێگەكان و جوڵەی هێزەكان ئەوەش لەبەر هۆكاری ئەمنی.

پێشتر ڕۆژنامەی (مۆڵ ستریت جۆڕناڵ)ی ئەمریكی بڵاویكردبووەوە، كە ئەمڕۆ هەینی، كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە سوریا دەستی پێ‌ كردووە و ڕۆژنامەكە وێنەی كەشتیەكی بڵاوكردبووەوە، كە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ‌ دەكەوێت بۆ هاوكاری كردنی پڕۆسەی كشانەوەكە.

جیهان

باغۆز: سڤیلەكان دوایین ناوچەكانی بندەستی داعش چۆڵ دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتیانی سڤیل لە نێو ژمارەیەكبارهەڵگردا بینراون كە ئەگەری هەیە، ناوچەكانی بن دەستی داعش چۆڵ بكەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لە ناوچەی باغۆز لە سنووری سووریا و عیراق ژمارەیەكی زۆر بارهەڵگر  بینراون كە هاووڵاتیانی سڤیلیان تێدا بووە لە ناوچەكانی بن دەستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەڵام بە تەواوەتی ڕوون نەبووەتەوە كە ئایا ئەو بارهەڵگرانە ئەو سڤیلانە دەگوازنەوە كە لە ناوچەكانی بن دەستی داعشدا گیریانخواردووە و هێزەكانی سووریای دیموكرات بە پشتیوانی ئەمریكا دەیانهەوێت كۆنتڕۆڵی بكەن یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆكی ڕوسیا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە لەهەفتەی ئایندەدا سەرۆكی ڕوسیا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە مۆسكۆ كۆببنەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ فلادمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا كردووە، كە تێیدا بڕیاریانداوە لەئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەیەك لەڕووسیا بكەن.

هاوكات بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڕیارە ئەو كۆبونەوەیە لە 27ی ئەم مانگەدا لەمۆسكۆ بەڕێوەبچێت و زیاتر گفتوگۆ لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و دۆخی سوریا دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ و ئەردۆغان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا ڕێككەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ‌و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپدا باس لە دوا پەرەسەندنەكانی سووریا كرا و یارمەتیدانی پرۆسەكە بە گرنگ زانرا.

هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپدا جەخت كرایەوە لەسەر سوور بوون لە هاوبەشی بەرەنگاریی هەموو جۆرێك لە تیرۆر.

ئەردۆغان و ترەمپ هاوڕابوون لەبارەی جێبەجێ كردنی كشانەوەی ئەمریكا لەسووریا بە ئاراستەی گونجاو لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەكان‌و هەردوو سەركردە ڕێككەوتن لەسەر پرسی بەھێزكردنی زیاتری پەیوەندی ئابووری و گەیاندنی قەبارەی بازرگانی بۆ ٧٥ ملیار دۆلار .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان