ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەلا بەشیر رونكردنەوەیەكی لەسەر ئەم وێنەیە بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەلا بەشیر، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رونكردنەوەیەكی لەسەر ئەو وێنەیە بڵاوكردەوە، كە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوكردۆتەوە و باسی لەوەكردووە، كە ئەو شوێنە خانەی بەساڵاچوانە و هەموویان بە پێڵاوەوە هاتوچۆ دەكەن.

دەقی رونكردنەوەكە:

روونكردنەوە..

ئێمە وەكو نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق روونكردنەوە لەسەر ئەم وێنەیەی دكتۆر بەشیر دەدەین كە لە میانەی بەسەركردنەوەی خانەی بەساڵاچووان و توشبووانی نەخۆشی دەروونی گیراوە و دكتۆر بەشیر بە پێڵاوەوە چووەتە ژوورەوە..

ئێمە ئەوە رادەگەیەنین كە ئەندامانی ئەم خانەیە خۆشیان بە پێڵاوەوە هاتووچۆی ژوورەوە دەكەن هەروەك لە وێنەكە دیارەو رایەخی ژوورەكان بێ نوێژە.

هیوادارین رۆژنامەنووسان و خەڵكی خۆشەویستیش لە بینینی وێنەیەكی جیاواز داوای زانیاری تەواو بكەن نەك وێنە و زانیاری هەڵە بڵاوبكەنەوە..

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

کوردستان

تەڤگەری ئازادی: دەبێت پۆستی سەرۆكی هەرێم تەشریفاتی بێـت

خەڵك- بەشی هەواڵ

تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگای كوردستان ڕایگەیاند “داوا دەكەین كە سیستەمی سیاسی هەرێم سیستەمێكی پەرلەمانی بێت. واتە بە فۆڕمی پێشووتر هەموار نەكرێتەوە و هەڵبژێردراوی وەك سەرۆكی هەرێم تەنها مافی یەك خوول سەرۆكایەتی هەبێت‌و لە هیچ باروودۆخێك گۆڕانكاری لەم بنەمایە نەكرێت”.

تەڤگەری ئازادی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاشیگەیاند “ئەو دەسەڵاتە ڕەهایەی كە لە دەست سەرۆكایەتی هەرێم هەبوو، بوو بەمایەی زۆرێك لەو نەهامەتیانەی كە بەسەر گەلەكەمان هات ئەنجام دانی ڕیفراندۆم، كشانەوەی پێشمەرگە لەشنگال‌و ناوچە كێشە لەسەرەكان”.

ئاماژە بەوەش دەكات “پێمان وایە كە دەبێت سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت چونكە پەرلەمان ئیرادەی گەلە و دەبێت بڕیار بگەڕێتەوە بۆ گەل، سەرۆكی هەرێم دەسەڵاتەكانی دیاری كراو بێت و پۆستێكی تەشریفاتی بێت بۆ پڕۆتۆكۆل و بۆنە نیشتیمانی و سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سزای زیندانیكردن بۆ یازدە سیاسەتمەداری باكوری كوردستان دەرچوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەسەڵاتدارانی توركیا سزای زیندانیكردنیان بۆ یازدە سیاسەتمەداری كوردی باكوری كوردستان دەركرد لە شاری وان.

ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو 25 سیاسەتمەدار دەستگیركران، یازدە لەوان بڕیاری زیندانیكردنیان بۆ دەرچوو.

ئەو سیاسەتمەدارانە بریتین لە “چەتین ئۆیار، فەیسەڵ پارلاك، بازی ئاسلان، هاكان دەمیر، ئیبراهیم ئیرماك، مەدینە توفان، مەسعود ئەرزەنگین، عەبدولستار گیونەش، رەمەزان دومان، گیورسەل یاماش و محەمەد سۆنمەز”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوپەیمانی نیشتمانی پڕۆژەیەك بۆ ڕەوشی كەركوك ئامادە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەڤەری كەركوكی هاوپەیمانیی نیشتمانی پڕۆژەیەك پێشكەش بە لایەنە سیاسییەكان دەكات و داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكات.

كامیل جەلال كارگێڕی دەڤەری كەركوكی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە میدیای فەڕمی حزبەكەی ڕاگەیاند “ئەو پڕۆژەیەی ئامادەمانكردووە دەیدەینە سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كەركوك لە سەرجەم پێكهاتەكان”.

ڕوونیشیكردەوە “لە پڕۆژەكەدا داوامانكردووە مرۆڤ بكرێتە سەنتەری كاری لایەنە سیاسییەكان لە كەركوك بەبێگوێدانە نەتەوە و دین ڕەگەز”.

ئاماژەی بەوەشكرد “بڕگەیەكی تری پڕۆژەكەمان ئەوەیە كە داوا دەكەین هێزە چەكدارەكان لە كوركوك بچنە دەرەوە و ئەمنیەتی سارەكە بسپێردرێت بە پۆلیسی كەركوك”.

وتیشی “داوا دەكەین پاراستنی سنوری كەركوك بە هێزێك بسپێردرێت كە لەسەرجەم پێكهاتەكانی شارەكە پێكهاتبێت و هیچ لایەنێك پەراویز نەخرێت تێیدا”.

ئەوەشی خستەڕوو “داوامانكردووە هەوڵی تەواو بدرێت و تواناكان یەكبخرێن بۆ پاراستنی كەلتوری فرەیی كەركوكیەكان و شوێنە مێژوویەكانی شارەكە”.

ڕاشیگەیاند، پێكهێنانی قەوارەیەكی سیاسی هاوبەش لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی پێكهاتە جیاوازەكانی كەركوك لە پڕۆژەكەی هاوپەیمانیدا جیگیركراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان