ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“ڕەخنەی توند لە حزبێك دەگرێت”
یەكێتی داگرتنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك ڕەتدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕەخنەی توند لەو “لایەنە” دەگرێت، كە تۆمەت ئاڕاستەی حزبەكەی دەكات و دەشڵێت: “هەندێك لەدوورەوە فرمێسكی تیمساحی بۆ كەركوك دەڕێژن” و جەختیشدەكاتەوە، كە ئاڵای كوردستان دانەگیراوە.

محەمەد دوشیوانی، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق لە بەردەم بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبەكەی لە كەركوك ڕەخنەی توندی لە “حزبێك” گرت، كە وەك خۆی دەڵێت: “لە دوورەوە فرمێسكی تیمساحی بۆ كەركوك دەڕێژن”.

دەشڵێت: “ئەو حزبە هەر شتێك لە ئاڵا هەڵكردن یان شەڕ یان هەر شتێكی تر خۆیان كردبێتیان بۆتە دەستكەوت و قازانجی كورد و كوردایەتی، بەڵام ئەگەر لایەنی تر كردبێتی ئەوە وەكو دوژمن سەیری دەكەن”.

ڕاشیگەیاند، كە هەندێك حزب و لایەن پڕوپاگەندە بڵاودەكەنەوە و ئەم شارە بە داگیركراو دەزانن و ئەنجومەنی پارێزگایان لە كەركوك پەكخستووە، بەڵام خۆیان ئەنجومەنەكەیان لە پردێ‌ و مەخمور و موسڵ كاراكردۆتەوە و لە شنگال شەڕی پۆست دەكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم شارە زۆربەی یەكێتیە پڕوپاگەندە دەكەن.

وتیشی، “ئێمە لە بنكە سەرەكیەكانی یەكێتی لە كەركوك ئاڵامان هەڵكردووە و بەهۆی ئەوەی یەكەم ڕۆژ حەماسێكی زۆر هەبوو بۆیە لە زۆر شوێن ئاڵا هەڵكراوە، بەڵام ئێمە بە فەرمی لەو شوێنانەی ئاڵای كوردستانمان هەڵكردووە لێی بەرپرسین و دایان ناگرین”.

سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جەختی كردەوە، كە داوامان پێشكەش كردووە بۆ شرۆڤەی هەڵكردنی ئاڵا لە ناوچە جێناكۆكەكان و هەر بڕیارێك لەو دادگایە بدرێت پێوەی پابەند دەبین.

ئاشكراشی كرد، كە هەنگاوی یەكەم لە كەركوك هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بووە و ئەوەش پێشتر گفتوگۆی لەسەر كراوە و هەنگاوێكی ڕاست بووە و هەنگاوی دیكە هەیە، كە لە داهاتوودا بۆ هەموان دەردەكەوێت.

راستەوخۆ …

ئێستا …. كەركوك

Posted by GKurdistan Television on Friday, January 11, 2019

کوردستان

توركیا جارێكی دیكە ڕێگەی بە دیداری ئۆجالان نەدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

محەمەد ئۆجالانی برای عەبدوڵڵا ئۆجالان و مەزڵووم دینچ-ی وارسی، بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕاڵی دوێنێ لە ڕێی پارێزەرانەوە داواكارییەكی دیكەیان پێشكەشی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد، بەڵام ئەم جارەش داواكارییەكەیان ڕەتكرایەوە.

ئاژانسی فوڕاتنیوز بڵاویكردەوە “هەروەها خانەوادەی ٣ زیندانیی دیكەی بەندیخانەی ئیمڕاڵی؛ هامیلی یڵدرم، عومەر خەیری كۆنار و ڤەیسەل ئاكتاش بۆ هەمان مەبەست لە ڕێی پارێزەرانەوە داواكارییەكیان پێشكەش كرد، بەڵام ئەمجارەش بە بیانووی «سنوورداركردنی پەیوەندیی سزادراوان» مۆڵەتی چاوپێكەوتنیان نەدا”.

عەبدوڵا ئۆجالان لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٦-ەوە ڕێگری لێ دەكرێت چاوی بە خانەوادەكەی بكەوێت. بەڵام دوای دەستپێكردنی مانگرتنەكان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی، لە ١٢ی كانوونی دووەمی ٢٠١٩ ڕێگە درا كە محەمەد ئۆجالان سەردانی ئیمڕاڵی بكات و چاوپێكەوتنێكی كورت بكات.

لە لایەكی دیكەوە لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١-ەوە توركیا ناهێڵێت پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی ئیمڕاڵی بكەن و چاویان بە ئۆجالان بكەوێت. لەوكاتەوە تا ئێستا ٧٩٢ جار داواكاریی پارێزەران ڕەتكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە: داوای پۆستی سەرۆكی هەرێممان نەكردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند، یەكێتی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێمی نەكردووە و هیچی وای نەبیستووە، بەڵام لەگەڵ ڕۆیشتنی ئاڕاستەی پرۆسەكە بە ناتەندروست، ئەوا خەڵك هەوڵ دەدەن قسەی وا بكەن و كێشە دروست ببێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە بە كەناڵی ڕووداو-ی ڕاگەیاندووە، دووئیدارەیی تەواو بوو، پێشتر تاقییان كردووەتەوە، یەكێتی هەرگیز باسی دووئیدارەیی نەكردووە.

هاوكات دوێنێ مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بابەتی دووئیدارەیی ڕەتكردەوە.

لەبەرامبەردا وەستا ڕەسوڵ و فەرید ئەسەسەرد ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی وەك ئەگەرێك باسیان لەدووئیدارەیی و لامەركەزی بۆ سلێمانی كردبوو.

دوای شكستی ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی و كۆبوونەوەی پەڕلەمان، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند، یەكێتی لە دوای كۆبوونەوەی پەڕلەمان قسەی نوێی دەبێت.

هاوكات سەرچاوە نێوخۆییەكان ئاشكرایان كرد یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەڕلەمانی ناوێت و سەرۆكی هەرێمی دەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكێتی و زەحمەتكێشان كۆبونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕی هەینی یەكێتی و زەحمەتكێشان لەشاری سلێمانی كۆبونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پاش كۆبوونەوەكە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٢/٢/٢٠١٩ لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە وەفدێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەڵێن عەبدوڵا هاوسەرۆكی حزب و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی.

باس لەئەوەشكراوە، لە دیدارێكدا كە هەریەك لە حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە و ئاسۆ مامەند و شۆڕش ئیسماعیل ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەی بوون دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێكراو گفتوگۆی جدی لەبارەوە كرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان و دووپاتیان كردەوە كە حكومەتێكی سەركەوتوو پێویستی بە شەراكەتی ڕاستەقینەو بەشداری كارای لایەنە جیاوازەكان هەیە.

ئاماژە بەئەوەشدراوە، هاوكات لە دیدارەكەدا گفتوگۆی چڕی هەڵوێست و بەرنامەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هەرێمی كوردستان و كەركووك و عیراق كراو دووپاتكرایەوە كە یەكێتی دەیەوێ شەریكی ڕاستەقینەی حوكمڕانی بێ لە هەرێمی كوردستان و بەرنامە هەمەجۆرەكەی جێبەجێ بكا.

باس لەئەوەشكراوە، تەوەرێكی تری دیدارەكەی نێوان وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشان، گفتوگۆكردن بوو لەبارەی دۆخی داهاتووی عیراق و. ناوچەكەو ئەگەرەكانی بەردەم كورد لە هاوكێشەكان، لەمڕووەوە هەردوولا بەگرنگیانزانی كورد بە یەكدەنگی خۆی بۆ هەموو ئەگەرەكان ئامادە بكا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان