ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خەڵك؛ ڕێكەوتنی سەرۆك وەزیران و یەكێتی لەسەر ئاڵای كوردستان ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیا عیراقیەكان دەڵێن: “یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری دا بە داگرتنی ئاڵای كوردستان لە بارەگا حزبییەكانی لە كەركوك و تەنها لەسەر بارەگای مەكتەبی سیاسی دەمێنێتەوە” سەرچاوەیەكی سەرۆكایەتی كۆماریش ئاشكرای دەكات، كە كێشەكە چارەسەر كراوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری داوە بە داگرتنی ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگا حزبیەكانی لە پارێزگای كەركوك و تەنها لەسەر باڵەخانەی مەكتەبی سیاسی دەمێنێتەوە.

لای خۆشیەوە، سەرچاوەیەكی باڵا لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە لە گفتوگۆی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران لەلایەك و هەروەها كۆبوونەوەی فراكسیۆنی یەكێتی و سەرۆك وەزیران ئەو كێشەیە چارەسەر كراوە و هیچ ئاستەنگێكی نەماوە.

وتیشی، “ڕێكەوتن كراوە، كە یەكێتی ئاڵاكەی لەسەر بارەگاكانی بمێنێتەوە بەو مەرجەی هیچ كێشەیە و ئیستفرازێك دروست نەبێت و هەڵای لەسەر دروست نەكرێت”.

هەفتەی پێشوو لە 9-1-2019 لە گەڕەكی ئیمام قاسم لە كەركوك، یەكێتی ئاڵای لەسەر بارەگاكانی هەڵكرد و ئەوەش ناڕەزایی لایەنە توركمانی و عەرەبەكانی لێ‌ كەوتەوە و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیامێكدا داوای كرد ئەو ئاڵایە دابگیرێت بەوپێیەی ناوچەی جێناكۆكە.

کوردستان

110 كەس لە بەشداربووانی نەورۆزی ئامەد دەستگیر كران

خەڵك – بەشی هەواڵ

پاش ئەوەی بە بەشداریی سەدان هەزار كەس بە درووشمی «بەدڵنیاییەوە سەردەكەوین و گۆشەگیریی دەشكێنین» لە شاری ئامەد نەورۆز پیرۆز كرا، دوای ئاهەنگی نەورۆز و لە كاتی گەڕانەوەیان 110 كەس لە بەشداربووانی نەورۆزی ئامەد دەستگیر كران.

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی فورات نیوز، دوای كۆتایی هاتنی ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد، پۆلیس هێرشی كردووەتە سەر بەشداربووان و دەیان كەسی دەستگیر كردووە و دەستگیركراوان براونەتە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەكە.

هاوكات، به‌شی ئاسایش و هه‌واڵگری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاری ئیزمیر سكاڵای له‌سه‌ر ٣ په‌رله‌مانتار تۆمار كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ میانه‌ی قسه‌كانیاندا وشه‌ی «به‌ڕێز ئۆجالان»یان به‌كارهێناوه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وێنە: گەشتیاران لە خەمی ژینگەی سەیرانگەكاندا نین

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرەڕای ئەوەی بەچەندین شێواز هاوڵاتیان هۆشیار دەكرێنەوە لەوەی ناوچە گەشتیاریەكان پاك ڕابگرن و ژینگە پیس نەكەن، بەڵام بەشێكی زۆری هاوڵاتیان پاشماوەكانیان لە شوێنە گەشتیاریەكان و سەیرانگەكان لە شوشە و پلاستیك و نایلۆن و چەندین كەل و پەلی تر جێدەهێڵن و ژینگەی ناوچەكان پیس دەكەن.

وێنەكان، سەیرانگە و ئەو جێگایانەی دەوروبەری شاری هەولێرن، كە تیایدا دەردەكەوێت، سەیرانكەران گوێ‌ بە خاوێن ڕاگرتنی شوێنەكان نادەن و پیسی و پاشماوەكانیان پەرش و بڵاو دەكەنەوە و بوونەتە مایەی زەحمەت و ماندووبونی زۆر بۆ كارمەندانی ژینگەپارێز و خاوێنكەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕاكسیۆنی یەكێتی ئامانجی سەردانەكەی سەرۆك كۆمار بۆ موسڵ ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئامانجی سەردانەكەی سەرۆك كۆماری بۆ موسڵ ئاشكرا كرد.

فڕاكسیۆنی یەكێتی ڕوونیكردەوە “لەكاتێكدا تێگەیشتنمان بۆ تووڕەیی جەماوەری كارەساتباری موسڵ هەیە بۆ ڕوداوی نقومبوونی ئەو كەڵەكەی بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی و بێزارییان لەو بارودۆخە ئیداری و ئەمنییە خراپ و گەندەڵییەی لەدامەزراوەكانی ئیدارەی پارێزگاكەدا هەیە، لەهەمان كاتدا باوەڕی تەواومان هەیە بەوەی جەنابی دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق وەك چۆن سوورە لەسەر پارێزگاریكردن لە هەیبەتی دەوڵەتی عیراق لەدەرەوە و ناوخۆی وڵات و پاراستنی دەستور، لەهەمان كاتدا سوورە لەسەر بەدواداچوونی مەیدانی و جددی بۆ كاروبارەكانی هاونیشتمانیانی لەهەر كوێیەك بن”.

ئاماژە بەوەش دەكات “بەسەركردنەوەكەی دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بۆ شوێنی ڕووداوەكەی موسڵ تەئكیدكردنەوەیە لەسەر هەستكردنی بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر گەلەكەی لەموسڵی بریندار بۆ ئەوەی لەشوێنی ئەو روداوە ناخۆش و بەئازارە ئامادەبێت هاوبەشی خەمیان بكات. هەروەك تەئكیدكردنەوەیەكیشی بووە لەسەر لێپرسینەوەكردن لە گەندەڵكاران و بەرپرسیارانی لەدەستدانی ڕۆحی دەیان هاووڵاتی مەدەنی و بەزوویی ڕاپێچكردنی بەرپرسیاران بۆ بەردەم دادگا تا سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن و ڕێوشوێنی پێویستیش بگرنەبەر بۆ ڕێگریكردن لەدووبارەبوونەوەی روداوی لەو شێوەیە”.

هەروەها جەخت لەسەر پشتیوانیكردنی دەستپێشخەرییە جددییەكانی سەرۆك كۆماری عیراق دەكاتەوە بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی كە هەمیشە هاندەری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بووە بۆ دانانی سنورێك بۆ ئەو دەردە كوشندەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان