ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

روسیا تانكی پێشكەوتوو رادەستی عیراق دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی لەكۆتایی مانگی كانونی یەكەمی رابردوودا یەكەم كاروانی تانكی جۆری (تی ٩٠ ئێس)ی روسی لە روسیاوە رەوانەی ڤێتنام كرا، روسیا بە نیازە ٣٩ تانك لە ھەمان جۆر رادەستی عیراق بكات بۆ شوێنگرتنەوەی تانكی (ئێم یەك ئەبرامز) كە لەرابردوودا روسیا رادەستی عیراقی كردووە.
بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری ناشیۆناڵ ئینترێستی ئەمریكی، تانكی (تی ٩٠ ئێس)ی روسی بەشێوەیەكی نمونەیی دروستكراوە و لە ئێستادا بەشێوەیەكی سەرەكی لەلایەن ھێزە وشكانییەكانی روسیاوە بەكاردەھێنرێت.
ھاوكات تانكی (تی ٩٠ ئێس)ی روسی زۆرترین خواستی لەسەرە و تائێستا ھیندستان ٣٠٠ تانكی لەو جۆرەی لە روسیا كڕیوە و ئازربایجان و توركمانستان و جەزائیر و لیبیاش لە سەرەكیترین كڕیارانی ئەو جۆرە تانكەن.

عێراق

بەوێنە..بەهۆی لافاوەوە دەوامی قوتابخانەیەك ڕاگیرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری قوتابخانەیەكی سەرەتایی ئاشكرایدەكات، بەهۆی لافاو و زۆربوونی ئاو لەنێو قوتابخانەكەمان دەوامی فەڕمیمان ڕاگرت.
ماڵپەڕی سۆمەرییەنیوز بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەری قوتابخانەی نەجەف لە شاری بەغدا ڕایگەیاند، قوتابخانەی نەجەف زیاتر لە 2000 قوتابی تێدایە و ئەمڕۆ بەهۆی زۆربوونی ئاو و لافاو لە قوتابخانەكە كردمانە پشوو.

ڕوونیشیكردەوە، دوای پەیوەندیمان بە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ئێستا پۆلیسی بەرگری هاتونەتە قوتابخانەكە و خەریكی چارەسەركردنی كێشەكەن و لیژنەیەكیش لە وەزارەتی پەروەردەوە هاتونەتە قوتابخانەكە، بەڵام وەك ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بۆ دەكات، توانای چارەسەركرنی كێشەكەیان نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەروەردەی بەسرە دامەزراندنی هاووڵاتیانی بیانی ڕەتدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی بەسرە ڕەتیكردەوە، كە هیچ عەرەبێكی بیانیان دامەزراندبێت وەك وانەبێژ یان مامۆستا و ئەو دەنگۆیانەی لەو بارەوە بڵاوكراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە.

پەروەردەی بەسرە لە ڕاگەندراوێكدا باسی لەوەكردووە، چەند دەنگۆیەك بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە دامەزراندنی خەڵكی عەرەب، كە عیراقی نین، بەڵام دوورن لە ڕاستییەوە.

دەنگۆی دامەزراندنی ئەو كەسانە لەكاتێكدایە كە دەیان هەزاری دەرچووی بێكار لە پارێزگەی بەسرەدا هەن و لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوودا خۆپیشاندانی گەورەیان سازكرد بۆ دامەزراندن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە نەجەف حاڵەتێكی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای بەراز تۆماركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوەیەكی پزیشكی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف ئاشكرایكرد، حاڵەتێكی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای بەراز لە پارێزگاكەدا تۆماركراوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە نەخۆشخانەی سەدر لە ناوەڕاستی پارێزگای نەجەف حاڵەتێكی تووشبوونی بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەراز تۆماركردووە و لەئێستاشدا تووشبووەكە لەنەخۆشخانەكە لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

هاوكات ڕاگەیاندنی تەندروستی گشتی پارێزگای نەجەف هەواڵەكەی پشتڕاستكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە كە حاڵەتێك تۆماركراوە و گوماندەكرێت تووشبووی ئەنفلۆنزای بەراز بێت، بۆیە بۆ دڵنیا بوونەوە پشكنینەكانیان ڕەوانەی بەغدا كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان