ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

باس لە هەڵكردنی دەكات لە كەركوك
پەرلەمانتارێكی مەسیحی: ئاڵای كوردستان بەپێی دەستور دانپێدانراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی ئەنجومەنی میللی سریانی كلدانی ئاشوری لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت، ئاڵای كوردستان بەپێی دەستور دانپێدانراوە، هەڵكردنی لە پارێزگای كەركوكيش نەدەبوو ئەو هەرایەی لێبكەوێتەوە، لەكاتێكدا زۆرێك لە ئاڵا ئاینی و نەتەوەیی و نەژادییەكان لە هەموو ناوچە جیاجیاكانی عیراق هەڵدەكرێن.

رێحان حەنا ئەیوب، سەرۆكی فراكسیۆنی ئەنجومەنی میللی سریانی كلدانی ئاشوری لە پەرلەمانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە”پارێزگای كەركوك پێویستی بەوەیە ئاسایشی بپارێزرێت و بەدووربگیرێت لە پشێوی و نانەوەی ئاژاوە لەنێوان پێكهاتەكانی”.

بەپێی بەیاننامەكەش”ئەو دۆخەی ئێستا لە كەركوك هەیە نوێ‌ نییە، بەو پێیەی پارێزگاكە دۆخێكی تایبەتی هەیە و جیاوازە لە پارێزگاكانی تر، بۆیە پێویستی بە ئاسایی كردنەوە هەیە، نەك نانەوەی ئاژاوە و پشێوی لەنێوان پێكهاتەكانی”.

بە وتەی رێحان حەنا ئەیوب”رووداوەكانی ئێستای كەركوك لە رێگەدابوون، چونكە چەند هۆكارێك هەن بۆ روودانیان، لەوانە عەسكەرتارییەتكردنی كەركوك لەلایەن هەندێك لایەنی دیاریكراو و پەراوێزخستنی لایەنێك لەسەر حیسابی لایەنێكی تر”.

لەبارەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانیش لە كەركوك، ئەو پەرلەمانتارە مەسیحییە رایگەیاندووە”هەرێمی كوردستان و ئاڵاكەی دانپێدانراوە، وەك لە دەستوردا ئاماژەی پێكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێك لە ئاڵا ئاینی و نەتەوەیی و نەژادییەكان لە ناوچە جیاجیاكانی عیراق هەڵدەكرێن و هیچ لایەنێكیش بەو شێوەیە هەرایان لەسەر نانێتەوە”.

رێحان حەننا ئەیوب، داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەمنی كەركوك كرد، رەوشەكە ئاسایی بكەنەوە نەك زیاتر بیشێوێنن، چونكە بە وتەی ئەو”گەر هێزە ئەمنییەكان لە دانیشتووی پارێزگاكە بونایە، رەوشەكە لەئێستادا جیاوازتر دەبوو”.

سەرۆكی فراكسیۆنی ئەنجومەنی میللی سریانی كلدانی ئاشوری لە پەرلەمانی عیراق، وەك لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی پێكردووە، چارەسەكردنی رەوشی پارێزگای كەركوك لە جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوری كۆماری عیراقدا دەبینێتەوە كە “شاری كەركوك بە شاری برایەتی و خۆشەویستی و ئاشتی دەهێڵێتەوە”.

کوردستان

كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی لە سلێمانی دەستیپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی دەستیپێكرد.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی كەمال كەركوكی و ئەندامێتی ژمارەیەك سەركردەی دیكەی پارتی گەیشتنە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و كۆبوونەوە دەستیپێكرد.

سەرۆكایەتی شاندی یەكێتی لەلایەن عیماد ئەحمەدەوە دەكرێت بە بەشداری ژمارەیەك لە سەركردەكانی دیكەی حزبەكە.

ئەم كۆبوونەوەیە لە دوای واژۆكردنی دوو ڕێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی دێت كە هیچیان جێبەجێنەكراون و نەیانتوانیوە كۆتایی بە ناكۆكییەكانی نێوان ئەو دوو حزبە بهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتوچۆی سلێمانی، پلان و ڕێنماییەكانی نەورۆز و پشووەكانی ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی پلانی ئامادەكارییەكانی بۆ جەژنی نەورۆز‌ و ڕۆژانی پشوو ڕاگەیاند.

كاروان محەمەد سدیق وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا سەرجەم ئامادەكارییەكانی هاتووچۆی بۆ جەژنی نەورۆز‌ و ڕۆژانی پشووەكانی دواتری ڕاگەیاند.

وتەبێژی هاتوچۆ پلان وڕێنماییەكانی بەم شێوەیە ئاشكرا كرد.
1.بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ناوشار مەفرەزەكانی لە سنوری شاری سلێمانی دابەشدەكات بەسەر شوێنە گەشتیارییەكان‌ و ئەو شوێنانەی لۆد‌ و قەرەباڵغی زۆریان لەسەر دەبێت، ئەمە سەرباری ئەرك‌ و فەرمانی ئاسایی خۆیان.
2.سەرجەم ڕێگە لاوەكییەكانی كە دێتەوە سەر شەقامی سالم لە شەوی (19) لەسەر (20) دادەخرێن، تەنها ڕێگەی سەرەكی شەقامی سالم كراوە دەبێت، هەروەها ڕۆژی (20/3) كاتژمێر (3) پاش نیوەڕۆ شەقامی سالم لە باخی گشتییەوە تا پردی خەسرەو خاڵ بە ڕووی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت‌ و تەنها بۆ هاوڵاتیان واتە پیادەڕەو كراوە دەبێت.
3.ڕۆژی (21/3) لە ڕێگەی سلێمانی بەرەو شارباژێر ‌و تونێلی پێشڕەو، ئاڕاستەی ئۆتۆمبێل بەپێی لۆد‌و قەرەباڵغی دیاریدەكرێت، لە كاتژمێر (5)ی ئێوارەوە ئۆتومبێل تەنها دەتوانێت لە تونێلی پێشڕەو بەرەو سلێمانی بگەڕێتەوە، چوونیش بۆ شاڕباژێر لە ڕێگەی چیای ئەزمەڕەوە دەبێت.
4.تیمی فڕۆكەوانی هاتووچۆی سلێمانی لە ئەرك‌و فەرماندا دەبن بە جۆرێك كە فڕۆكەكانیان بەسەر ئاسمانی سەیرانگا‌ و شوێنە گەشتیارییەكاندا بەردەوام لە چاودێریكردندا دەبن، ئەویش بەمەبەستی چاودێریكردن‌ و ڕێكخستنی ڕەوشی هاتووچۆ لە كاتی دروستبوونی لۆد‌ و قەرەباڵغی لەسەر شەقامەكان‌ و گواستنەوەی بریندار لەكاتی بوونی هەر ڕووداوێكی نەخوازراودا، هەورەها تیمی فڕۆكەوانی هەڵدەسێت بە بڵاوكردنەوەی هەزاران كارتی پیرۆزبایی‌ و ڕێنمایی هاتووچۆیی بەسەر هاوڵاتیاندا.
5.لە ڕێگاوبانەكانی دەرەوە بەتایبەتی ڕۆژی (21)‌و ڕۆژانی دواتر كە هاوڵاتیان سەردانی سەیرانگا‌ و شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن، لە تەواوی ڕێگاوبانەكان مەفرەزە‌ و ئەفسەر‌ و ڕێپێدرا‌و كارمەندانی هاتووچۆ بوونیان دەبێت ئەویش بەمەبەستی هاوكاریكردنی هاوڵاتیان‌ و ڕێكخستنی ڕەوشی هاتووچۆ.
6.تیمی ڕاگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی هاتووچۆ لە ئەرك‌و فەرماندا دەبن، ئەویش بەمەبەستی بڵاوكردنەوەی ڕێنمایی هاتووچۆیی‌ و كاری وێنەگرتن.
7.ئەفسەران‌ و ڕێپێدراوان‌ و كارمەندانی ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕۆژانە وەك ئەركی كارگێڕی‌ و هونەری خۆیان بەردەوامن لە ڕاییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، هاوكات ڕۆژانی (20/21/22/3) سوود لە تواناكانیان وەردەگیرێت، ئەویش بەمەبەستی زیادكردنی مەفرەزەكانی هاتووچۆ لە ناو شار‌و شوێنە گەشتیارییەكان‌ و ڕێگەوبانەكاندا.
8.هەروەها ڕێژەیەكی بەرچاو لە ئۆتۆمبێل‌ و ماتۆڕسكیل‌ و كرێن‌ و فلاتەكانی هاتووچۆ لە ئەرك‌ و فەرماندا دەبن.
9.هەماهەنگی تەواو لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش‌ و پۆلیس‌ و تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی‌ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت‌وگوزار‌و ڕێگاوبان‌ و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە دەبێت بەمەبەستی خزمەتكردنی هاوڵاتییان‌ و گەشتیاران.
10.كامێراكانی چاودێریكردنی خێرایی هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو لە ئەرك‌ و فەرماندا دەبن.
11.ڕادیۆی ترافیك (ئیف ئێم)ی سەر بە هاتووچۆی سلێمانی بەردەوام ڕێنمایی‌ و هۆشیاریی هاتووچۆیی بۆ شۆفێران‌ و هاوڵاتییان بڵاودەكاتەوە.
12.لەلایەن مەفرەزەكانی هاتووچۆ وە بە هەزاران كارتی پیرۆزبایی‌ و ڕێنمایی هاتووچۆیی لە سەیرانگا‌ و شوێنە گەشتیارییەكاندا بەسەر گەشتیاران‌ و هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت، هەروەها لەبازگەكاندا لەلایەن كارمەندانی هاتووچۆوە ئەو كارتانە دابەشدەكرێت بەسەر شۆفێراندا.

وتەبێژی هاتوچۆ ئاشكراشیكرد، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ چەند ڕێنماییەكی هاتوچۆیی ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەكات:
* بەكارهێنانی شانی ڕێگا (سەرخۆڵ) بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە‌ و سەرپێچیكار دووچاری لێپرسینەوەی قورسی یاسایی دەبێتەوە.
* شوفێریكردن لەژێر كاریگەری مەی قەدەغەیە‌ و سەرپێچیكار ڕووبەڕوی سزای یاسایی دەبێتەوە.
* ئاڕاستەی ڕۆیشتن‌ و هاتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام‌ و ڕێگاو بانەكان وەك ڕۆژانی ئاسایی دەبێت، واتە ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێل بە ئاڕاستەی پێچەوانە قەدەغەیە، جگە لە تونێلی پێشڕەو ئەمەش لەژێر چاودێری و ڕێنمایی مەفرەزەكانی هاتووچۆی سلێمانیدا دەبێت.
* بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە بۆ چوون بۆ سەیرانگا‌ و شوێنە گەشتیارییەكان قەدەغەیە.
* لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ‌ مۆڵەت هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو قەدەغەیە.
* ئەو شۆفێرانەی بەلاساری‌ و سەركێشی‌ و كەمتەرخەمی شۆفێری دەكەن‌ و دەبنەهۆی دروستكردنی گرفت‌ و ئاستەنگی بۆ شۆفێرانی دیكە، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە‌ و سزای یاسایی دەبنەوە.
* پێویستە شۆفێران پەیوەست بن بە خێرایی دیاریكراو لەسەر شەقام‌ و ڕێگاوبانەكانی دەرەوە.
* سواربوونی سەرنشین‌و منداڵ لەناو ئۆتۆمبێلی دوا بەتاڵ و شوێنی نەشیا‌و قەدەغەیە.
* پێویستە سەرجەم شۆفێر‌و سەرنشینەكان پشتێنی سەلامەتی بەكاربهێنن.
*داواكارین لە هاوڵاتیان‌ و شۆفێران لەكاتی دروستبوونی هەر ڕووداوێكی هاتووچۆ‌و گرفت‌ و ئاستەنگی هاتووچۆییدا، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارە (188)ی كۆنترۆڵی هاتووچۆوە بكەن، تاكو بەزووترین كات هاوكاری هاتووچۆیتان پێبگات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە..گەنجێكی هەڵەبجەیی خۆی خنكاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

گەنجێك لە هەڵەبجەی شەهید خۆی خنكاند و هۆكارەكەشی نادیارە.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) شەوی ڕابردوو گەنجێك لە ماڵەكەی خۆی لە شاری هەڵەبجە خۆی خنكاند.

گەنجەكە ناوی “ڕێشوان نەورۆز”ە و تەمەنی 23 ساڵ بووە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەك لەسەر هۆكاری خۆخنكاندنەكەی ئاشكرا نەكراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 62
    62 86%
    62 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 10%, 7
    7 10%
    7 - 10% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 4%, 3
    3 4%
    3 - 4% هەموو دەنگەکان

کوردستان