ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند رێنماییەکی گرنگ بۆ ئەوەی خواردنەکەت هەمیشە تازە و نوێ بێت

خێزان

هه‌موومان ڕۆژانه‌ به‌شێك له‌و خواردنه‌ی كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌ڵی ده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی دواتر به‌كاری بهێنینه‌وه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خواردنه‌كه‌ت هه‌ر به‌ تازه‌ی بمێنێته‌وه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ هه‌ڵی بگره‌:

ده‌توانیت شیر بكه‌یته‌ فرێزه‌ره‌وه‌و به‌ به‌ستوی هه‌ڵی بگریت، به‌ڵام نابێت له‌ 4 بۆ 6 زیاتر بێت.

تا ئێستا ئه‌وه‌ت زانیوه‌ كه‌ ده‌توانیت هێلكه‌ به‌ شكاویش هه‌ڵبگریت؟ یان بۆنمونه‌ كاتێك سپێنه‌كه‌ی به‌كاردێنیت ده‌توانیت زه‌ردێنه‌كه‌ی له‌ به‌فرگردا هه‌ڵبگریت، ته‌نها كه‌مێك خوێی پێدا بكه‌و بیكه‌ به‌فرگره‌وه‌.

سێو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ به‌فرگردا ده‌مێنێته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی تێك بچێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی درێژتر بكه‌یت با سێوه‌كان به‌ریه‌ك نه‌كه‌ون، ده‌توانیت بۆنمونه‌ له‌ كاغه‌زی بپێچیت.

گه‌ر ده‌ته‌وێت گوێزه‌ر به‌ تازه‌ی بهێڵیته‌وه‌ له‌ نێو لمدا هه‌ڵی بگره‌.

ده‌توانیت پیاز تا ئه‌و كاته‌ی به‌كاری ده‌هێنیت بكه‌یته‌ په‌رداخێك ئاوه‌وه‌.

بۆ هێشتنه‌وه‌ی سه‌وزه‌ به‌ تازه‌یی له‌ نێو شوشه‌ی سه‌رداخراودا هه‌ڵی بگره‌.

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی نوێی و بەسوود بۆ ڕزگاربوون لە مێرووە بێزارکەرەکان

خێزان

شتێکی گرنگە کە ماڵێکی دوور لە مێرووت هەبێت، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی نوێی و بەسوودە بۆڕزگاربوون لە مێرووەکان:

 

– بۆ ڕزگاربوون لە قالۆنچە  پیازێک بهاڕە و لەگەڵ سۆدەی نان تێکەڵی بکە، پاشان ڕۆژانە گیراوەکە لەو شوێنانە دابنێ کە قالۆنچەی لێیە، پاش ماوەیەک دەبینیت کە قالۆنچەکان نەماون.

– ٥، ٦ دڵۆپ زەیتی نەعناع بکە ٢٠٠ میلیلیتر ئاوەوە و بیپرژینە بەسەر تۆڕی جاڵجاڵۆکەدا، ئیدی نایەتەوە بەو ناوەدا.

– کەس نازانێت ئەم هەموو مێرولەیە لەپڕ لەکوێوە سەردەردەکەن، بۆ ڕزگاربوون لێیان کەمێک دارچینی لەوناوەدا بڕێژە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٨ بیرۆکەی زۆر نایاب و نوێ بۆ ڕێکخستنی باشتری ماڵەکەت

خێزان
ئەمانەی خوارەوە ٨ بیرۆکەی تەواو باش و گونجاون تاوەکو بە درووستی کارەکانت ڕابپەڕێنیت.

جلەکانی ماڵەوەت بە دیوی بەرزیدا دابنێ تاوەکوو تەواو بە باشی جێی خۆی بگرێت.

جلەکانی ماڵەوەت بە دیوی بەرزیدا دابنێ تاوەکوو تەواو بە باشی جێی خۆی بگرێت.

سەلاجەکەت بەمشێوەیە لێ بکە و حەزی خواردنت زۆر باش دەبێت.

بۆ هەڵگرتنی مەتات ئەم ئەڵقەیەی کلیل تەواو باش و ڕێک و پێکە.

کەللە و شەحنەکان شوێنی زۆریان لێگرتوویت؟ ئەوا دەتوانیت بیان خەیتە نێو قەبافی پەنیرە بچووکەکان.

بۆ هەڵگرتنی بەهاراتەکانی ماڵەوە یاخوود چێشتخانە تەواو گونجاو ڕێکە.

بۆ ئەوەی وایەری شەحنی مۆبایل و کۆمپیوتەر دەرنەکەوێت شێوەیەکی لەمانە بگرە بەر.

بەم شێوەیە دەتوانیت شوێنێکی زیاتر دابین بکەیت بۆ شتەکانی ماڵەوەتان، یاخوود ژێر زەمین یاخوود شوێنێک کە زۆر بەرزە و و گرنگە کۆمەڵێک شتی تێدا هەڵبگرن.

بۆ ئەوەی شوێنکی گونجاو زۆر باشتان هەبێت بۆ هەڵگرتنی کەرەستەکانی مەیکئەپ ئەوا گرنگە بەم شێوەیە کەرەستەکان هەڵبگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند هەڵەیەک کە ستایل و دیکۆری ژوری دانیشتنەکەت خراپ تێکدەدات!

خێزان

ژووری دانیشتن یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین ژوره‌كان له‌ نێوماڵدا و زۆر گرنگه‌ كه‌ دیكۆرێكی جوان و ناوازه‌ی هه‌بێت چونكه‌ زۆربه‌ی كاته‌كانت له‌و ژوره‌دایه‌، جگه‌ له‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌به‌رچاوه‌و میوانه‌كانت ده‌یبینن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی باوه‌ كه‌ خانمان له‌ ژوری دانیشتن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن:

دانانی یه‌ك ڕوناكی له‌ ناوه‌ڕاستی ژوره‌كه‌دا، یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵه‌ باوه‌كان.

نه‌گونجاندنی فه‌ڕشی ژووری دانیشتن له‌گه‌ڵ قه‌نه‌فه‌كاندا

دانانی ته‌له‌فیزیۆن له‌ شوێنی هه‌ڵه‌دا كه‌ نه‌توانرێت ته‌ماشابكرێت.

گرنگینه‌دان به‌ جوانكاری قه‌نه‌فه‌كان

نوساندنی قه‌نه‌فه‌كان به‌ دیواره‌وه‌ یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ هه‌ڵه‌كان

گه‌ر ژوری دانیشتنه‌كه‌ت نزم بوو پێویسته‌ ڕه‌نگی كراوه‌ی بۆ به‌كار بهێنیت.

پێویستناكات قه‌نه‌فه‌ی زۆر گه‌وره‌ دابنێیت، له‌گه‌ڵ ژوره‌كه‌ت بیگونجێنه‌

ئینجانه‌ی گوڵی بچوك بچوك دامه‌نێ و بیكه‌ به‌ دانه‌یه‌كی گه‌وره‌.

به‌رده‌وام ژوری دانیشتنه‌كه‌ت له‌سه‌ر یه‌ك ستایلی كۆن مه‌هێڵه‌ره‌وه‌.

با بۆری په‌رده‌كه‌ له‌ دیواره‌كه‌وه‌ نزیك بێت به‌وه‌ش په‌نجه‌ره‌كه‌ گه‌وره‌تر ده‌رده‌خات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 41 دەنگ دان
    41 دەنگ دان 85%
    41 دەنگ دان - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین