ژیاندۆستی
کۆمەڵێک ئەکتەری زۆر بەناوبانگ کە خوشک و برای یەکترن

خێزان
ئهمهی خوارهوه كۆمهڵێك ئهستێرهی جیهانین كه بهجیا له فیلمهكاندا بهدیار دهكهون، بهڵام تا ئێستا ئهوهت زانیوه كه برا یاخود خوشك یاخود خوشك و برای یهكدین؟
Doug Pitt and Brad Pitt
Antonia Kidman and Nicole Kidman
James Haven and Angelina Jolie
Alex Watson and Emma Watson
Hunter Johansson and Scarlett Johansson
Lee Anne DeVette and Tom Cruise
Mónica Cruz and Penélope Cruz
Natasha Law and Jude Law
Lizzy, Victoria and Robert Pattinson
Michael Kutcher and Ashton Kutcher
Lynda Lopez and Jennifer Lopez
10/01/2017
|
ژیاندۆستی
چەند جل و ستایلێک کە بە هیچ جۆرێک بۆ پیاوان نابیت لەبەری بکەن!

خێزان
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی ستایلە کە پێویستە پیاوان خۆیانی لێبەدوور بگرن و ئەم جۆرە جلوبەرگانە لەبەر نەکەن و ڕێگا ڕاستەکەی بەکار بهێنن:
– گۆرەوی سپی مەگەر بۆ وەرزشکردن، ئەگەر نا لەگەڵ پێڵاو لەپێی مەکە.
– تیشێرتی درێژ یەکێکی دەیکەیە لەو جلوبەرگانەی بۆ پیاوان نابێت.
– لەپێنەکردنی گۆرەویی یەکێکە لە هەڵە کوشندەکانی ستایلی پیاوان.
– كهی كراس دهخهیته نێو پانتۆڵ؟ بۆ وهڵامی ئهم پرسیاره پێویسته تهماشای خوارهوهی كراسهكه بكهیت، ئهگهر خوارهكهی رێك نهبوو ئهوا دهبێت بیكهیته ژێرهوهو گهر ڕێكیش بوو ئهوا دهتوانیت بهسهر پانتۆڵهكهدا بهری بدهیتهوه.
– لهگهڵ كراسی سپیدا جلی ژێرهوهی سپی لهبهر مهكه، بهڵكوو جلوبهرگی ڕهساسی كاڵ لهبهر بكه.
– پانتۆڵی سترێجی یەکێکە لەو هەڵە دیارانەی کە بۆ پیاوان نابێت، بۆیە بەهیچ جۆرێک لەبەری مەکە.
ژیاندۆستی
چەند کاریکاتێرێک کە نیشانی دەدات کچ بوون چۆنە!

خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند کاریکاتێرێکە کە نیشانی دەدات کچ بوون چۆنە!
زیپکە تەقاندن
ژیاندۆستی
بە وێنە.. ماڵی مەستورە كە بڕیارە قورسەكانی میرنشینی ئەردەڵانی تێدا دەدرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
شاری سنە كە دووهەم گەورە شاری كوردنشینە لە ئێراندا و كەلتوورێكی ڕەسەن و جیاوازی هەیە و كاریگەری تایبەتی خۆی هەبووە لە سەر فەرهەنگ و كەلتووری كوردەواری و تەنانەت ئێرانیش، خاوەن گەلێك شوێن و شوێنەواری جوان و دێرینە و ئەم شوێنانە نەك هەر مێژووی شار و گەلێك دەگێڕنەوە و سەرەنجی گەشتیاران بۆ لای خۆیان ڕادەكێشن، پشتیوان و بناغەی فەرهەنگ و كەلتووری گەلن.
ژمارەی زۆر شوێن و بینای لەم جۆرە لە شاری سنە هەیە و دەمانەوێ یەك بە یەك سەردانی گەڕەك و كۆڵانەكان و شوێنەوار و بینا ڕەسەنەكان و كەسایەتییە ناسراوەكانی بكەین.
لە سەردانی ئەمجارەمان دەگەینە عیمارەتی خەسراوای شاری سنە كە دەكەوێتە نێزیك گەڕەكی قەتارچیان و ئێستا لە نێوان شەقامی وەكێڵ و دو سایدی شیبلیدایە.
عیمارەتی خەسراوا مێژوویەكی گرینگی هەیە و كاریگەری زۆری هەبووە لە سەر چارەنووسی شاری سنە و دانیشتووانەكەی چونكە لە سەردەمی خۆیدا شوێنی دەسەڵات و بڕیاردانی ئەردەڵانەكان بووە، كە حوكمی ناوچەكەیان دەكرد.
دەبێ سەرەتا ئاماژەیەك بدرێتە مێژووی ئەردەڵانەكان كە بۆ ماوەی ساڵانێك لە سنە میر و خاوەن دەسەڵات بوون و میژووەكەیان لە كتێبی مێژووی ئەردەڵان لە نووسینی مەستوورەی ئەردەڵان، خاتوونی شاعێری كورد و یەكەم ژنی مێژوونووسی جیهان بە جوانی وتراوە.
ئامانوڵا خانی والی، وەكوو حاكمی شاری سنە، لە ساڵی 1786 ی هەتاوی/1808ی زایینی دەستی كردووە بە دروست كردنی ئەم عیمارەتە و لە بەر خۆشەویستی خەسرەو خانی كوڕی، ناوی ئەم بینایە دەنێتە خەسراوا.
خەسراوا لە ڕووبەرێكی 6000 مەتری بونیات نراوە و هەندێ شارەزایان لەسەر ئەو بڕوایەن، بەشی ڕۆژهەڵاتی بیناكان لە سەردەمی زەندییەكان دروست كراوە و دواتر ئەمانوڵا خان تەواوی كردووە، بڕێكی دیكەش دەڵێین لە بنەڕەتەوە خۆی بونیاتی ناوە.
پاش دروست كردنی عیمارەتی خەسراوا، قەڵای دەسەڵات لە ناوەندی شاری سنە، بەردەوام وەكوو شوێنی دەسەڵات و بڕیاردان مایەوە و هەژمونی كەم نەكرا، بەڵام دواتر هێدی هێدی، خەسراوایش وەكوو شوێنی دەسەڵات و حوكم دان، گرینگی پێ درا و وەكوو شوێنی ڕێوڕەسمی فەرمی و پرۆتۆكۆڵی بەكار دەهێنرا و كرایە شوێنی پێشوازی و مانەوەی پاشا و بەرپرس و والی و دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمە.
بۆ نموونە لە كاتی سەردانی ناسرەددین شا، بۆ كوردستان لە عیمارەتی خەسراوا شوێنی مانەوە و خەیمەی بۆ بەرپا دەكرێت.
ئەمانوڵا خان لەو سەردەمە بۆ پتەوكردنەوەی دەسەڵات و هێزی خۆی لە ناوچەكە و نێزیك بوونی لە بارەگای پاشایەتی ئێران، كچی فەتح عەلی شای قاجار، وەكوو بووك و هاوژینی خەسرەوخانی كوڕی دێنیتە سنە و لەو كاتە ڕێوڕەسمی زەماوەند و ئاهەنگ و گۆڤەندێكی زۆر گەورە و بەشكۆ بەڕێوە دەبات و عیمارەتی خەسراوا دەبێتە ماڵی كچی شای قاجار.
دواتر خەسرەو خان بە هۆی خۆشەویستی زۆرەوە ژیانی هاوسەگیری لەگەڵ ماه شەرەف خانم، شاعیری كورد، ناسراو بە مەستوورەی ئەردەڵان، پێك دەهێنێت و خەسراوا دەبێتە مەكۆی شیعر و هۆنراوەكانی مەستوورەی ئەردەڵان و زایەڵەی شیعرەكانی لە حەوش و كۆشك و ژوورەكانی خەسراوا دەنگ دەداتەوە و لەو كۆشكە دڵڕفێنە بە باخ و حەوز و قەڵبەزەی ئاوەكانی، دیوانی شیعرەكانی دەهۆنێتەوە.
مەستورە خان كتێبێك لە سەر ئایین و هەروەها كتێبێكی لەبارەی مێژووی ئەردەڵانەوە نووسی و وەكوو یەكەم ژنی مێژوونووس لە جیهان ناوبانگی دەركرد.
خەسراوا لە ڕووی تەلارسازی و نژیارڤانییەوە، تایبەبەتمەندی و گرینگی خۆی هەیە، خەسراوا تەنیا یەك بینای تێدا نییە و كۆمەڵێك بینا و تەلاری لە پەنای یەكە و دوو بەشی سەرەكی لە خۆ دەگرێت، بەشێكی كۆشكی حوكمڕانییە كە زیاتر لە دیكەی بەشەكان گرینگی پێدراوە و چوار خەندەق و چوار شەقام لە دەوری بیناكە دروست كراوە و چوارباخ لە نێوان ئەم شەقامانە چێ كرابوون كە لە ئێستادا تەنیا دارەكانی ماوەتەوە و هێشتاكە شوێنی گەشت و سەیران و حەوانەوەی خەڵك و گەشتیارانن.
پاش مەرگی خەسرەوخان و كۆچی مەستوورەخان و بنەماڵەكەی بەرەو شاری سلێمانی، عەلی ئەكبەر خان شەرەف ئەلموڵك ئەردەڵان، نەوەی ئەردەڵانەكان و میراتگری عیمارەت، هەمووی دەفرۆشێت بە میرزا سادق خانی ئەعزازەلمولك و لەو كاتەوە خەسراوا بوو بە موڵكی ماڵباتی سادق وەزیری و لە سەر دەستی ئەوان، چەندین جار و چەندین بینا لە سەر شێوازی جۆراوجۆر لە بەشی باكووری ڕۆژهەڵات و باكووری ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژئاوای عیمارەت زیاد كران.
سەرچاوە: جام كورد