ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

بۆچی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له‌یه‌که‌م رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی جامی ئاسیا لاواز ده‌رکه‌وت؟ به‌شار ڕوسن وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌…

خه‌ڵک سپۆرت

به‌شار ڕوسن یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق هۆکاری هه‌ڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانی هێڵی به‌رگری و ناوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق ئاشکرا ده‌کات به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام.

به‌شار ڕوسن، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق ده‌رباره‌ی ئاستی هه‌ڵبژارده‌که‌ له‌ یه‌که‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر ڤێتنام به‌ ماڵپه‌ری “کوره‌”ی ڕاگه‌یاندووه‌ :” یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌و تاکتیکه‌ نوێیه‌ تێنه‌گه‌یشتن که‌ ڕاهێنه‌ر دایڕشتبوو، بۆیه‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ توانیمان ئه‌نجامه‌که‌ به‌سه‌ر ڕکابه‌ره‌که‌ماندا پێچه‌وانه‌ بکه‌ینه‌وه‌، توانیمان که‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی شێره‌کانی ڕافیده‌ین نیشان بده‌ین”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :” بردنه‌وه‌ له‌ یه‌که‌م یارییدا له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ سودی گه‌وره‌ی پێگه‌یاندین، له‌ئێستادا هه‌ست به‌ ئارامی ده‌که‌ین، پێموابێت گه‌یشتن به‌ قۆناغی داهاتو نزیکه‌، ئێمه‌ وه‌ک یاریزانان په‌رۆشین بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی هانده‌رانمان که‌ زۆر به‌هێزه‌وه‌ پاڵپشتییان کردین”.

هه‌ڵبژارده‌ی عیراق یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ گه‌وره‌ و به‌هێزه‌کانی ئاسیا، به‌ڵام له‌ یه‌که‌م ڕووبه‌روبونه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام دووچاری ئاسته‌نگی هات، له‌ تایمی یه‌که‌مدا به‌هۆی هه‌ڵه‌ی به‌رده‌وامی هێڵی به‌رگری و ناوه‌نده‌وه‌ دوو گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمار کرا، به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت له‌ کۆتا ساته‌کانی یارییه‌که‌دا توانیان ئه‌نجامه‌که‌ بۆ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دووان پێچه‌وانه‌ بکه‌نه‌وه‌ و یه‌که‌م سه‌رکه‌وتن تۆمار بکه‌ن.

به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌وه‌ شاره‌زایان ڕه‌خنه‌ی توندیان ئاڕاسته‌ی سریچکۆ کاتانیچی ڕاهێنه‌ر کرد که‌ له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ ستایلێکی یاریی کردنی نوێی به‌ یاریزانانی عیراق جێبه‌جێ کرد‌، زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌کان پێیان وابوو یاریزانان له‌ ورده‌کاریه‌کانی تێنه‌گه‌یشتون و گۆڕانکاریه‌کی ڕیشه‌یی له‌ شێوه‌ یاریی کردنی عیراقدا کردووه‌ له‌کاتێکدا ئاماده‌کارییه‌کان له‌ماوه‌یه‌کی کورتدا ئه‌نجامدراون و به‌و کاته‌ که‌مه‌ مه‌حاڵه‌ بتوانرێت ستایلی یاریی کردنی هه‌ڵبژارده‌یه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ گۆڕانکاری گه‌وره‌ی تێدا بکرێت.

ناوخۆیی

به‌منزیكانه‌ یه‌كه‌مین رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی وه‌رزشی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

خەڵک سپۆرت

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، رێبه‌رێكی رۆژنامه‌وانی وه‌رزشی به‌ زمانی كوردی بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

ئه‌و رێبه‌ره‌ ئه‌نجامی زیاتر له‌ كاری ده‌ساڵ ئه‌زموونی مه‌یدانی منه‌ له‌بواری وه‌زرش له‌ پاڵه‌وانیتییه‌ گه‌وره‌كان، وه‌ك یه‌كه‌مین ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی وه‌رزشییه‌ له‌ مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ ڕۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی پرۆفیشناڵ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ رێبه‌ره‌كه‌ ته‌واوی ژانره‌ جیاوازه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی سه‌رده‌میانه‌ باسكراوه‌و كارئاسانییه‌كی گه‌وره‌شه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه‌ بواره‌كه‌وه‌و هاوكات كه‌لێنێكی گه‌وره‌ش له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی بواری رۆژنامه‌وانی پڕ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌و بواره‌ زۆر هه‌ژارو كه‌م سه‌رچاوه‌یه‌.

رێبه‌ره‌كه‌ له‌ 100 لاپه‌ره‌ پێكهاتووه‌ تێیدا باس له‌ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌ گه‌ڵ هه‌واڵی وه‌رزشی و راپۆرت و دیدارو نووسینه‌وه‌و ستۆری و وتاری وه‌رزشی ده‌كرێت ، هاوكات رێگه‌ی فێرخوازو رۆژنامه‌نووسان ئاسان ده‌كات تاوه‌ك ببنه‌ ئه‌ندام له‌ سه‌ندیكاو رێكخراوه‌ وه‌رزشیه‌كانی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌.

ئه‌ركی له‌ چاپدانی ئه‌و رێبه‌ره‌ له‌ سه‌ر ئه‌ركی به‌رێز لاهور شێخ جه‌نگی بووه‌و له‌ ئێستادا له‌ چاپخانه‌یه‌كی تارانی پایته‌ختی ئێران له‌ چاپدایه‌وه‌و به‌منزیكانه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15/6/2019 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:

1- نوێنه‌رانی هه‌ردوو تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی شێروانه‌ و گاره‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 22/6/2019 له‌ كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ بۆ كاری پێویست ئاماده‌بن.

2- یارییه‌كانی گه‌ڕی دوازده‌یه‌می خولی نایابی لاوانی كوردستان، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 18/6/2019 به‌رێوه‌ ده‌چێت و، یارییه‌كانی گه‌ڕی سێزده‌یه‌م و كۆتایی له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 22/6/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.

3- ته‌نیا دوو یاریزانی تیپی پێشكه‌وتووانی یانه‌كانی به‌شدار له‌ خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، ده‌توانن یاری بۆ تیپی لاوانی یانه‌كانی خۆیان بكه‌ن، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ لیستی ناوی یاریزانان (كشوفات) گۆڕانكاری له‌م دوو یاریزانه‌ ناكرێت.

4- رۆژی شه‌ممه‌ 22/6/2019 له‌ كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری هه‌ژده‌ تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه‌ داوا له‌ نوێنه‌ری تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كه‌ین، له‌ كاتی دیارییكراو له‌ باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.

5- یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان، له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 1/7/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.

6- بڕیاردرا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فێرگه‌ی یانه‌ی قه‌ڵا و دوورخستنه‌وه‌یان له‌ چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و، راگرتنی راهێنه‌ری فێرگه‌كه‌ به‌ ناوی (سۆران حه‌مه‌د) و وه‌رگرتنه‌وه‌ی بڕوانامه‌كه‌ی، كه‌ مافی راهێنه‌رایه‌تی له‌ چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نابێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

ئه‌فسانه‌کانی عیراق له‌ یاریی ماڵئاوایی ئه‌حمه‌د سالاردا به‌سه‌ر ئه‌ستێره‌ دێرینه‌کانی کوردستاندا سه‌رکه‌وتن

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌حمه‌د سالار، ئه‌ستێره‌ی پێشوی یانه‌کانی سلێمانی و نه‌ورۆز پاش ١٦ ساڵ یاریکردن ماڵئاوایی له‌ یاریگا سه‌وزه‌کانی تۆپی پێ کرد و وه‌ک ڕێزلێنانێک بۆ پێشکه‌شکاریه‌کانی یارییه‌کی دۆستانه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌نجامدرا.

ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ماڵئاوایی ئه‌حمه‌د سالار له‌ یاریگای (مه‌لعه‌به‌که‌) له‌شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بونی به‌شێک له‌ ئه‌فسانه‌کانی عیراق و کوردستان ئه‌نجامدرا، تیایدا ئه‌فسانه‌کانی عیراق به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.

له‌ئه‌فسانه‌کانی عیراق هه‌ریه‌ک له‌: ئه‌حمه‌د رازی، یوونس مه‌حموود، نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م، هاوار مه‌لا محه‌مه‌د، نور سه‌بری، ساماڵ سه‌عید، باسم عه‌باس، حه‌بیب جه‌عفه‌ر، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌فسانه‌کانی کوردستان چه‌ندین ناوی زه‌نگۆڵه‌دار به‌شداریان کرد ناودارترینیان پێکهاتبون له‌: سه‌فا نووری، محه‌مه‌د خۆشناو، كاروان محه‌مه‌د، سه‌میر بابۆ، پرسیار عه‌بدولره‌زاق، رافد به‌دره‌دین، جاسم محه‌مه‌د حاجی، محه‌مه‌د حه‌مه‌خان.

پرۆفایلی ئه‌حمه‌د سالار

ـ له‌ 1985 له‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌ دایكبووه‌.

ـ له‌ 1999 له‌ یاریگای یانه‌ی ئاشتی ده‌ركه‌وت

ـ له‌ 2001 په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی كه‌مال سه‌لیمی پێشوه‌وه‌ كردووه‌

ـ له‌ 2004 درێسی یانه‌ی سلێمانی پۆشیوه‌

ـ دووجار له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی خولی پله‌یه‌كی عێراق

ـ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سلێمانی بۆ خولی نایابی عێراق سه‌ركه‌وتووه‌

ـ یاری بۆ یانه‌كانی، پێرسی پێشوو و زێره‌ڤانی ئێستا، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، نه‌ورۆز كردووه‌.

ـ له‌ وه‌رزی 2006 ـ 2007 گۆڵكاری خولی كوردستان بووه‌

ـ له‌ 2007 بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عیراق كراوه‌

ـ له‌ 2010 گۆڵكاری سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی كوردستان بووه‌

ـ گۆڵكاری مێژوویی یانه‌ی سلێمانییه‌ به‌ 130 گۆڵ

ـ له‌ خوله‌كانی كوردستان 45 گۆڵی تۆمار كردووه‌

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان