ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

گروپێك پارێزەر لەرێگەی دادگای ئیتیحادییەوە كار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی هەرێم دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

گروپێك پارێزەری خۆبەخش لەرێگەی دادگای ئیتیحادییەوە كار لەسەر یاسایی خانەنشینكردنی پەرلەمانتاران و پلەتایبەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن و پێیانوایە ناعەدالەتییەكی زۆر لە بڕی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلەباڵاكان و فەرمانبەرانی ئاساییدا هەیە.

ئومێد مەحمود، پارێزەر و ئەندامی تۆڕی “جیل العطا‌ء الجدید” كە ئەو پارێزەرانەی كۆكردۆتەوە بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، تۆڕەكە لە ماوەی رابردوودا لەرێگەی دادگای ئیتیحادییەوە كاری لەسەر هەڵوەشانەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران كردوە و سەركەوتوو بووە.

كۆتایی مانگی رابردوو، دادگای ئیتیحادی عێراق ماددەی 13ی یاسایی خانەنشینكردنی پەرلەمانتاران و پلەباڵاكانی هەڵوەشاندنەوە و بەوەش تەنها لە حاڵەتی 50 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەتدا، پەرلەمانتاران و پلەباڵاكان دەتوانن خانەنشین ببن.

ئەو پارێزەرە رونیكردەوە، تۆڕەكە لەلایەن پارێزەرێك لە بەغداد بەناوی”محەمەد مەجید الساعدی” سەرپەرشتی دەكرێت و مەبەستیش لە دروستكردنی تەنها بۆ سەروەركردنی یاسایە و كار لەسەر هەڵوەشاندنەوە و دەستكاریكردنی ئەو یاسایانە دەكات، كە ناعەدالەتی لێكەوتۆتەوە.

سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش، ناوبراو رونیكردەوە بەپێی دەستور هەموو بڕیارەكانی دادگای ئیتیحادی دەبێت لە هەرێمی كوردستانیش كاری پێبكرێت”ئەگەر نەكرێت، ئەوا تۆڕەكەمان داوای دەستكاریكردنی یاساكە یان هەڵوەشاندنەوەی دەكات”.

سەرباری هەڵوەشاندنەوەی ماددەی 13هەمین لە یاسایی خانەنشینكردنی پەرلەمانتاران و بەمەرج خانەنشینكردنیان لە عێراق، هێشتا لە هەرێمی كوردستان پەرلەمانتاران خانەنشین دەكرێن بە 80%ی موچەكانیانەوە.

موچەی هەر پەرلەمانتارێكی هەرێمی كوردستان 8 ملیۆن و 200 هەزار دینارەوە و دوای تەواوكردنی چوار ساڵەكەیش بە 6 ملیۆن و 560 هەزار دینارەوە خانەنشین دەكرێن.

ئابوری

بڕی بەروبوومی هاوردەكراو بۆ مانگی داهاتوو دیاری كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی سلێمانی هاوردەكردنی مریشكی بەستوو، ماسی، هێلكەی مریشك قەدەغە دەكات.

بە ئامانجی ڕێگریكردن لەبەرزبونەوەی نرخ و ڕاگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەروبومی هاوردە و ناوخۆیدا لە پارێزگای سلێمانی، هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی بۆ مانگی حوزەیران “6” بەپێی پێداویستی بازاڕ دیاركراو لای خۆشییەوە جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی ڕێگری لەبەرزبونەوەی نرخ بكرێت لە هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی هاوسەنگی ڕەچاو دەكرێت.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشكی بەستوو، ماسی، هێلكەی مریشك لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بڕیارێكی دروستە و پێویستە ئەو بڕیارەش لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت كە ئامانج لێی بایەخدانی زیاترە بە بەرهەمی ناوخۆیی.

لە كۆبوونەوەكەی نێوان قائیمقامی سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لە پارێزگای سلێمانی پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا تا ئەوكاتەی ئەو بڕیارە لە هەرێم جێبەجێ دەكرێت پێداچوونەوە بەبڕی ئەو خواردن و پێداویستیانەدا بكرێت كە لە دەرەوەی هەرێم هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت و بڕی بەرهەمی هاوردەش بۆ مانگی”6″ حوزەیران دیاری كرا.

لای خۆشییەوە ڕزگار حەمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیار دراوە ئەو بەرهەمانەی لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەكرێن بە ڕەچاوگرتنی پێداویستی بازاڕ و ئاستی بەرهەمی ناوخۆی ڕێكبخرێت و تەنیا بڕی پێویستی بەرهەمی هاوردە ڕێگەی پێ بدرێت.
وتیشی”بڕی ئەو بەروبومانەی بۆ مانگی داهاتوو ڕێگە بەهاوردەكردنیان دەدرێت بریتییە لە “750” تۆن مریشكی بەستوو 1200 تۆن هێلكەی خواردن و 500 تۆن گۆشتی سور و 800 تۆن گۆشتی ماسی لەگەڵ هاوردەكردنی 5 هەزار سەر ئاژەڵی زیندوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمریكا، عیراقی لە گەمارۆكانی سەر ئێران بەخشی

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕێكخەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئاشكرایدەكات، واشنتن عێراقی لە گەمارۆكانی دژ بە ئێران بەخشیوە.

دوای قۆناغێكی دیكەی گەمارۆكان بۆسەر ئێران، ئەمریكا داوای لە عیراق كرد پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت، بەڵام بەرپرسانی عیراق ئاشكرایانكرد، بەهۆی بوونی پەیوەندی ئایینی و سنوورێكی بەرفراوانی نێوان ئێران و عیراق ئەستەمە بتوانرێت عیراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت.

كەناڵی مەیادین بڵاویكردەوە، جوی هود ڕێكخەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایگەیاند، واشنتن عێراقی لە گەمارۆكانی دژ بە ئێران بەخشیوە.

وتیشی” عێراق دەتوانێت بەردەوام وزەی ئێران هاوردە بكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داوا دەكرێت پشكی وەبەرهێنانى نەوت لە پارێزگای هەولێر زیاد بكرێت

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوبەری ڕێكخراوی (پەیمانگەی كوردستان بۆ وزە) ڕایدەگەیەنێت، لەوەبەرهێنانی نەوت هەولێر پەراوێزخراوە، ئەمەش كاریگەری زۆری كردۆتەسەر ڕێژەی بێكاری گەنجان.

سعود هاشم بەڕێوبەری ڕێكخراوی (پەیمانگەی كوردستان بۆ وزە) بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەپێی داتاكان كەمترین وەبەرهێنان لە سێكتەری نەوت و گاز لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە سنووری شاری هەولێرە، ئەمەش وایكردووە ڕۆلێكی سەرەكی هەبێت لە بەرزكردنەوەی ئاستی بێكاری گەنجان و پێشنەكەوتنی دەرچوانی بەشە زانستییەكانی پەیوەندیدار بە سێكتەری نەوت و گاز و پێنەگەیاندنی كارمەندی خۆماڵی.

وتیشی”زۆرترین ڕێژەی وەبەرهێنان لەسێكتەری نەوت و گاز بەپلەی یەكەم لە پارێزگای سلێمانییە كە بەڕێژەی لە (46%) و دوای ئەویش پارێزگای دهۆك دێت كە بەڕێژەی لە (43%) وەبەرهێنان لەم سێكتەرە كراوە، بەڵام كەمترین پشكی گەڕان و پشكنین بەر هەولێر كەوتووە كە بەڕێژەی لە (11%)یە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە غەدرێكی دیكەیە وایكردووە خەڵكی سنووری هەولێر سوودمەند نەبن لە خزمەتگوزارییەكان كە كۆمپانیاكان لەكاتی كاركردن و گەڕان و پشكنینەكان پێشكەشی خەڵكی ناوچەكانی دەكەن و كاریگەریشی دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی ڕێژەی بێكاری.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان