رێباز حەملان: لە ماوەی 15 رۆژدا بەغداد مووچەی مانگی 8 و 9 دەنێرێت



یاریدەدەری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بڕیارە لە ماوەی 15 رۆژدا بەغداد مووچەی مانگی 8 و 9 بنێرێت و دەشڵێت:”ئەوەی لەسەر هەرێمی كوردستان بووە لە ئامادەكردنی لیستەكان چارەسەریدەكات و وەفدێك بۆ ئەو مەبەستە دەچێتە بەغداد”.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاند، بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی هەشت و نۆ ئامادەبكرێت و وەفدێكی باڵای هەرێم دەچێتە بەغداد و لیستی مووچە دەبرێتە بەغداد و دوای وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی هەشت پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی هەشت دەنێرێت و دابەشدەكرێت و دوای ئەوەش مووچەی مانگی نۆ لەلایەن بەغداوە دەنێرێت كە دەبێت لە ماوەی 15 رۆژدا مووچەی مانگی هەشت و نۆ بنێرێت.

راشیگەیاند، ئەو تێبینییانەی بەغداد لەسەر لیستی مووچە هەیبووە چارەسەردەكرێن و ئەو گرفتانەی لەسەر بابەتی بایۆمەتری و مووچەخۆرانی ناوچە دابرێندراوەكان لە رووی تەكنیكییەوە هەیە چارەسەردەكرێن

کێشەی عومرەکارانی کورد لە سعودیە چارەسەرکرا و دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
پێت کێشەی عومرەکارانی کورد لە سعودیە چارەسەرکرا و دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
پەیجەر چییە و لە لوبنان چی رویداوە؟
دوات پەیجەر چییە و لە لوبنان چی رویداوە؟
پەیوەندیدار