ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

١٠ هەڵەی زۆربەی دایک و باوکان بەردەوام لەگەڵ منداڵەکانیان ئەنجامیان دەدەن

خێزان

منداڵ بەردەوام پێویستی بە ئاگا لێبوونەوە و ئەمانەش کۆمەڵێک هەڵەن کە نابێت لەگەڵ منداڵەکەتدا بیان کەیت.

لەگەڵ نەبوونی منداڵ لە ساتە گرنگەکاندا وەکوو لە دایک بوون و بۆنە تایبەتەکانیدا، هەوڵ بدە زۆر بە گرنگی و بە پێشکەش کردنی دیاری لەگەڵی بیت.

زۆربەی جار منداڵ گوێڕایەڵی ڕێنمایی کەسانی دیکە دەکات، تۆ دایک یان باوکی منداڵەکەتی و دەزانیت چی زۆر باشە بۆی بۆیە هەوڵ بدە بەردەوام بە گرنگییەوە لەگەڵی بیت.

دڵخۆش نەکردنی منداڵ بەگوێرەی پێویست، کارێکی تەواو هەڵەیە و دڵخۆشکردنی منداڵان وای لێدەکات بەردەوام باشتر لە شتەکان تێبگات و بەردەوام ئەزموونی هەبێت بۆ شتەکان نەک ئەوەی لە تەمەنێکی گەورەدا شتەکانی لێ تێکەڵ ببێت.

هەرگیز ڕای منداڵەکانیان وەرناگرن و تاوەکوو منداڵەکانیش دەچنە لای کەسانی دیکە و زیانیان پێدەگات بەوەی کەس وەکوو دایک و باوک ناتوانێت ئاگاداری مناڵەکەی بێت.

زۆر سنووردانانی بێ بنەما وای لێدەکات کەسێکی سەرەڕۆ دەربچێت، و لە کاتی گەورە بوون و ئازادبوونی گوێ بۆ قسەکانت نەگرێت، لە کاتی ڕێگریکردن لێی بۆ ئەنجامدانی شتێک هۆکاری قەناعەت پێکەری پێ بدە.

هەوڵنەدان بۆ دۆزینەوەی بەهرە و تواناکانی منداڵەکە کارێکی باش نییە، بزانە خەون و خەیاڵ و ئارەزووەکانی چین و لە چ شتێکدا زیاتر تواناکانی پیشان دەدات.

یادەوەرییەکان تۆمار ناکەن لەسەر پەڕە و تێبینییەکانی مۆبایلدا وەکوو یەکەم وشەی منداڵەکەت چی بوو کە وتی؟

بەگوێرەی پێویست وێنەی خێزانیتان نییە و چوونکە وێنەکان ڕاگرتنی چرکەیەکی ژیانتانە کە بۆ هەتا هەتایە دەمێنێتەوە.

تەنها لە کاتی ناخۆشی و پێویستدا منداڵەکەت لە باوەش دەگریت، کە ئەوەش تەواو هەڵەیە، منداڵ هەمیشە پێویستە بە ئاگادارییەوە و وردییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

هەوڵنەدان بۆ چێژبینین لە پەیوەندی و هاوڕێیەتی لەگەڵ منداڵەکەت، ئەمە شێوازێکی خراپە و وا دەکات منداڵەکەت لێت دوور بکەوێتەوە.

ژیاندۆستی

گەریلا، بەجلی کوردییەوە خۆڵ و خاشاک کۆدەکاتەوە

خێزان

خانمە چالاکوانێکی ژینگەیی پاش ئەوەی بۆ نەورۆز دەچێت بۆ سەیران، بەڵام خۆڵ و خاشاکی ئەو کەسانەی پێشتر هاتوون بێزاری دەکات و ناچار بە جلی کوردیەوە خۆڵەکان کۆدەکاتەوە.

گەریلا ئەنوەر لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان بەم جۆرە چیرۆکی خۆی باسدەکات”لە دووەم ڕۆژی نەورۆزدا چوین بۆ سەیران و لەوێ ئەم دیمەنەم بینی و بڕیارم دا پاکی بکەمەوە و ئەو پەیامە بگەیەنم کە ئەگەر زبڵ و خاشاک لە زەرفدا کۆ بکەنەوە و لەوێ جێی بهێڵن وەک ئەوە وایە کە هەر پاکتان نەکردبێتەوە !! لەبڕی ئەوە باشترە هەوڵ بدرێ کەمترین شت فڕێ بدەن و ئەوەیشی کە فڕێدرا و لەدواتردا کۆبکێتەوە و لەگەڵ خۆیان بیهێننەوە”

گەریلا دەڵێت”چەند جوانە بەشێوەیەک سەیرنگاکە لەدوای خۆمان جێ بهێڵین کە پێوەی دیار بێ ( مرۆڤ ! ) چوە بۆ سەیران، هەر بۆیەش بە جلی کوردیەوەیە با دوایە نەلێن بۆ خۆ دەرخستنە،  جلی کوردیش ڕێگر نیە لە ئەنجامدانی کارەکانت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک کۆمپانیا کە کاری ڕیکلامکردنیان بردۆتە ئاستێکی زۆر بەرز!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کاری کۆمەڵێک کۆمپانیایە کە کاری ڕیکلامکردنیان بردۆتە ئاستێکی زۆر بەرز:

ڕیکلامی یاهوو، ئیدی قەبارە کێشە نیە بۆ ئیمەیڵەکەت!

– ڕیکلامی سەرتاشخانە!

– ئەدیداس: ناهێڵین کەس گۆڵمان لێبکات

چێژ لە سپێتی وەربگرە!

کۆلگەیت: زەردبوون نەما!

– واز لە وایڤا بهێنە، کیت کەت بخۆ و قسە بکە!

– IMAX : جیهان بە 3D ببینە

ماکدۆناڵد : بە خەتە زەردەکەدا بپەڕێرەوە

– لوتت پاکە لەگەڵ  Kleenex

 

-ئیکیا، باشترین چارەسەر بۆ شوقەی بچووک

– چێژ وەرگرە لە Sprite

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لەكاتی لافاو و بارانی بەخوڕ و بای بەهێز بڵاوكرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕێنمایی خۆپاراستن لەكاتی لافاو و بارانی بەخوڕ و بای بەهێز بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لەكاتی ئەو ڕووداوە سرووشتیانەدا هەوڵ بدرێت بە ژێر بەرزە پرد و ئەندەرپاس هاتووچۆ نەكرێت.

سەركەوت كاڕەش، ڕائیدی پۆلیس لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە كاتی ئێستادا ٨ بنكە لە ناو شاری هەولێر و ٨ بنكە لە دەرەوەی شاری هەولێر لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

دەشڵێت: “لەكاتی بوونی لافاو دەبێت هاووڵاتی ئاگاری ئەوە بێت، كە كەلوپەلی گرانبەها و فەرمی لەشوێنی بەرز دابنێ، هەروەها سەرچاوەی كارەبا بكوژێننەوە، كە كارت پێی نەما”.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە هەوڵ بدرێت بە ژێر بەرزە پرد و ئەندەرپاس هاتووچۆ نەكرێت، تا بتوانین دوور بكەوینەوە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و هەروەها دووركەوتنەوە لە ژێر تەلی كارەبا.

ئەو ئەفسەرەی پۆلیس بە چەند خاڵێك ڕێنماییەكان ڕووندەكاتەوە:
1. دووركوتنەوە لە خانوو و باڵەخانەی كۆن و شوێنە نزمەكان.
2. هەوڵ بدرێت بەردەوام لایتی شەحنت لابێت.
3. دەستكاری ئاوەڕۆی بەردەرگای ماڵەكەت مەكە.
4. گەر دەزانی خانووەكەت یان شوێنی مانەوەت سەلامەت نیە، چۆڵی بكە بڕۆ شوێنێكی سەڵامەت.
5. منداڵی بچوك و ژن بە تەنها جێ مەهێڵە.
6. لەكاتی ھەر ڕووداوێك ڕاستەوخۆ پەیوەندی بكە بە ژمارەكانی بەرگری شارستانی ١١٥ و ١٢٥.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان