وەزیری كۆچی عیراق؛ زیاتر لە ٦٠٠ خێزانی ئاوارە ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان



وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە زیاتر لە ٦٠٠ ئاوارە بۆ پارێزگای نەینەوا باكووری رۆژئاوای عیراق گەڕوانەتەوە و بەردەوام دەبن بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەكان لە وڵاتدا.

ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ئاشكرایكردووە، بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سەرجەم دەزگا و ئاژانسەكانی ئەمنی و هەواڵگریی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، ٦٣٣ ئاوارە بەشێوەی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە ناوچەكانی نیشتەجێبوونی خۆیان لە گوندی بەرزان لە ناحیەی زوومار رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا.

ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ كار دەكەن بۆ سوومەندبوونی ئەو خێزانە گەڕاوانە بە بڕێك پارە و دروستكردنەوەی خانووە رووخاوەكانیان لە گوندەكانیاندا، هەروەها سوودمەندبوونیان لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان كە دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلی كار و دەستبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆیان.

ئاشكراشیكردووە، كە وەزارەتەكەی بەردەوام دەبێت لە كاركردن بەپێی كارنامەی حكومەت بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەكان لە وڵاتدا.

دۆلار بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوەی وڵات
پێشت دۆلار بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوەی وڵات
هەولێر؛ كچێكی تەمەن ١٥ساڵ لەلایەن باوكیەوە بە دڕندانەترین شێوە كوژرا
دواتر هەولێر؛ كچێكی تەمەن ١٥ساڵ لەلایەن باوكیەوە بە دڕندانەترین شێوە كوژرا
پەیوەندیدار