جیهان
تره‌مپ: بای، بای، هیچ شتێك كه‌ڵكی نییه!

خەڵك – لوقمان غه‌فوور
شه‌تداونی حكومه‌تی ئه‌مریكی پێیدهنێته رۆژی 19 هه‌مین و تا ئه‌م ساته رێگه‌چاره‌یه‌ك نییه له‌به‌رده‌م كۆنگرێس بیگرێته‌به‌ر بۆ كردنه‌وه‌ی حكومه‌ت.
دوای ئه‌وه‌ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 9ی جێنیوه‌ری تره‌مپ سه‌ردانی به‌رپرسانی دیموكراته‌كانی كرد بۆ گفتۆگۆكردن له‌سه‌ر دروستكردنی دیواری سنووری باشوور، به‌ڵام به‌هۆی (نه‌خێر) ێكی نانسی پێلوسی له‌دوای پێنج ده‌قیقه سه‌رۆك تره‌مپ-ی والێكرد بهمێزهكهی به‌رده‌میدا بكێشێت و هه‌ستێته سه‌رپێ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێهێڵێت.
نانسی پێلوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و تشاك شومه‌ر له‌پرێس كۆنفرانسێكدا ئه‌وه‌یان نه‌شارده‌وه، له‌دوای كۆبوونه‌وه شكستخواردووه‌كه‌یان تره‌مپ به‌تووڕه‌ییه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه.
سه‌رۆك تره‌مپ هه‌ر چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك دوای كۆبوونه‌وه‌كه له‌تویتێكدا نوسیووی: “ته‌نیا به‌فیرۆدانی كات بوو كه چووم بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نانسی و تشاك، پرسیارم كرد چی ده‌بێت 30 رۆژی دیكه ئه‌گه‌ر من به‌خێرایی شته‌كان بكه‌مه‌وه، ئایا ئێوه رازین به ئیشكردن له‌سه‌ر ئاسایشی سنووره‌كان كه دیواره‌كه به‌شێكه لێی؟ نانسی وتی: نه‌خێر، منیش وتم: بای بای، هیچ شتێك كه‌ڵكی نییه!” بۆچوونم وایه مه‌سه‌له‌ی شه‌تداونی حكومه‌ت چۆته قۆناغێكی خراپه‌وه، جگه له‌وه‌ی به‌هۆی شه‌تداونی حكومه‌ت، زیاتر له 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بۆ 21 رۆژ ئه‌چێت (paycheck) یان وه‌رنه‌گرتووه، له‌هه‌مانكاتدا ترسێكی تری هه‌یه كه دیموكراته‌كان ببنه هۆی پشێوی و له‌گه‌ڵ میدیادا شه‌قامی ئه‌مریكی پێ بجولێنن، چونكه هه‌ر دوێنی له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه له‌چه‌ند شوێنێك دیموكراته‌كان كه‌وتنه جوڵه و خۆپیشاندان.
هه‌رچه‌نده تا ئه‌مساته شه‌تداونی حكومه‌ت بهكۆمهڵگهی ئه‌مریكییه‌وه دیار نییه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه سیستمی وڵاتی ئه‌مریكا زۆری كاره‌كانی له‌ده‌ستی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌كاندا كۆكردۆته‌وه و زۆری كار و مووچه‌ش له‌ژێر چنگی كه‌رتی تایبه‌تدایه، گه‌وره‌ترین دوو كه‌رتی وڵاتی ئه‌مریكا كه په‌روه‌رده و ته‌ندروستییه، له‌ژێر كۆنترۆڵی ویلایه‌ته‌كان خۆیان و كه‌رتی تایبه‌تدایه، چه‌ند ده‌مارێكی كه‌می ده‌وڵه‌ت له‌ژێر دارایی حكومه‌تی فیدراڵدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ترسی له‌سه‌ره و له‌میدیای ئه‌مریكیدا باسی لێده‌كرێت ئه‌گه‌ر شه‌تداون درێژه بكێشێت ئه‌وه ده‌بێته هۆی راگرتنی هاوكاری خۆراكی 38 ملیۆن خێزانی ئه‌مریكی كه بودجه‌ی ساڵانه‌یان نزمه و له‌سه‌ر به‌رنامه‌یSNAP ن و به‌سیستمی كارتی (Food stamp) كه له‌شێوه‌ی كارتی بانكیدایه، مانگانه به‌پێی سیستمی ویلایه‌ته‌كان و ژماره‌ی سه‌رخێزان پاره ده‌چێته سه‌ر ئه‌و كارته و ته‌نیا بۆ كڕینی خۆراك به‌كاردێت، تێكڕای ئه‌و پاره‌یه‌ش مانگانه كه حكومه‌ت بۆ ئه‌و بواره‌ی ته‌رخانكردووه له‌سه‌روو 40 ملیار دۆلاره‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها ترسێكی تر كه میدیای ئه‌مریكی باسی ده‌كات ئه‌گه‌ر شه‌تداون بگاته مانگی فێبریوه‌ری، ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی گه‌رانه‌وه‌ی باج (tax) كه خۆی له‌سه‌روو 48 ملیۆن كه‌سه‌وه ده‌دات.
گه‌ڕانه‌وه‌ی باج هاوكارییه‌كی باشه بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه كه‌مده‌رامه‌تن، سیستمی ئه‌مریكی وایه ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی له‌كه‌رتی تایبه‌ت و حكومی بێت بڕیك چه‌ند (باج) ێكی لێده‌بڕدرێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی منداڵن و كه‌مده‌رامه‌تن برێكی زۆر له‌م (باج)هیان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه كه هه‌ندێك جار ده‌كاته 8 هه‌زار دۆلار بۆ خێزانێك.
كاریگه‌رییه‌كانی شه‌تداون به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی فرۆكه‌خانه‌كانه‌وه دیاره به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌به‌شی سه‌لامه‌تی كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پاسپۆرت و باخچه گشتییه‌كان، به‌سه‌ر هه‌ندێك جومگه‌ی تره‌وه دیاره به‌شێوه‌یه‌ك كه توێژێك مووچه‌كه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی فیدراڵ‌دا بێت ئه‌وا شه‌تداون كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت.
شه‌تداونی حكومه‌ت له‌مێژووی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مریكادا زۆر روویانداوه، كاتێكیش شه‌تداون رووده‌دات كه كۆنگرێس رێك نه‌كه‌ون له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی میزانیه‌ی پرۆگرامی حكومه‌ت له‌و ساڵه‌دا.
نوسەر و رۆژنامەنوس، چاودێری سیاسی – لوقمان غەفور
جیهان
بڕیارە لوتكەی عەرەبی – ئەوروپی لە قاهیرە بەڕێوەبچێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە قاهیرەی پایتەختی میسر كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و یەكێتی ئەوروپا بەڕێوەبچێت و تێیدا پرسەكانی كۆچ و گۆڕانكاری كەشوهەوا و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چەند پرسێكی هەرێمایەتی و هاریكاری نێوان یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی تاووتوێ بكرێت.
هاوكات لێپرسراوێكی باڵا لە حكومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوەداوە: كە تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە پەراوێزی لوتكەی قاهیرەدا چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا ئەنجام دەدات، كە تایبەتن بە پرسی كشانەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا، لێپرسراوەكەی حكومەتی بەریتانیا.
ئەو لێپرسراوە باڵایەی حكومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشداوە: كە ئەو كۆبوونەوانە ڕاوێژكاری دەبن و ئامادەكاری دەبن بۆ دەستپێكردنی گەڕێكی تری گفتوگۆ لە نێوان لەندەن و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا.
جیهان
زەریف: بوونی ئێران لەناو سوریا لەسەر داوا و ڕەزامەندی حكومەتی دیمەشقە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بوونی ئێران لەناو سوریا لەسەر داوا و ڕەزامەندی حكومەتی دیمەشقە.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بوونی ئێران لەناو سوریا لەسەر داوا و ڕەزامەندی حكومەتی دیمەشقە، بەڵام ئیسڕائیل بەردەوام سنوری ئاسمانی لوبنان و سوریا دەبەزێنێت و یاسا نێودەوڵەتییەكان پێشێل دەكات.
محەمەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەشداوە هەڵسوكەوتەكانی ئیسڕائیل و دەستدرێژییەكانی بۆ سەر سوریا سەركێشی كردنێكی مەترسیدارە، ئەگەر ئیسڕائیل هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر سوریا ڕانەگرێت، مەترسی دروستبوونی پێكدادانی سەربازی لێدەكەوێتەوە.
جیهان
پۆرۆشینكۆ داوا لە گۆتێرێس دەكات هێزی نێودەوڵەتی ڕەوانەی ئۆكڕاین بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئۆكڕاین داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات هێزێكی نێودەوڵەتی ڕەوانەی ناوچەی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكەی بكات كە ئێستا لەژێر دەستی گروپە جوداییخوازەكانی سەر بە ڕوسیایە.
پیتڕۆ پۆرۆشینكۆ سەرۆكی ئۆكڕاین داوای لە ئەنتۆنیۆ گۆتێریس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد پێشنیاز بكات بۆ بڵاوكردنەوەی هێزێكی نێودەوڵەتی لەناوچەی دۆنباس-ی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكەی كە لە ساڵی 2015 وە حكومەتی ئۆكراین داوایدەكاتەوە و لەبەرامبەریشدا ڕوسیا ڕەتیدەكاتەوە.
پۆرۆشینكۆ وتیشی: وڵاتەكەی ئامادەیە گفتوگۆیەكی بونیادنەرانە بكات لەبارەی پێكهێنانی هێزێكی نێودەوڵەتی.
سەرۆكی ئۆكڕاین ڕاشیگەیاند: ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەتوانێت تیمێكی هەڵسەنگاندنی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان ڕەوانەی ناوچەی دۆنباس بكات بۆ هەڵسەنگاندنی تەكنیكەكانی تایبەت بە گەڵاڵەكردنی بژاردەكان.
جێی ئاماژەیە، ناوچەی دۆنباس دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئۆكڕاین و لەژێر دەستی ئەو گروپە جوداییخوازانەدایە كە لەلایەن ڕوسیاوە پشتیوانی دەكرێن.