ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

رێژەی بەفر بارین لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرەزانی هەریمی كوردستان بڕیی بارینی بەفری لە هەرێم بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی بڕی بەفربارین لە پارێزگاكانی هەرێم و دەوروبەری لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو بەم شێوەیە بووە.

حاجی ئۆمەران 30سم
چۆمان 3سم
سیدەكان 3سم
پیرمام 2سم
هیران 1سم
رواندوز 1سم
بەرزێوە 1سم
بیارە 6سم
تەوێڵە 5سم
سلێمانی 2سم
كانی ماسی 46سم
ئامێدی 32سم
سەرسەنگ 23سم
بامەڕنی 23سم
جمانكی 9سم
باتووفە 3سم
مانگێش 1سم

ژینگە

كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراق پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش دەڵێت: “گۆڕانكاری لە كەشوهەوا ڕوودەدات و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە”.

سادق عەتیە، پسپۆڕ و پێشبینیكاری كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئەم هەفتەیە زۆربەی كات ئاسمان لە سەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و دۆخی كەشوهەوا جۆرێك لە سەقامگیری وەردەگرێت و هیچ حاڵەتێكی كەشناسی وەك باران و بەفر تۆمار ناكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژی سێ‌ شەممەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و كەشوهەوا دەگۆڕێت.

لای خۆشیەوە، دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی دوو شەممە ئاسمانی ناوچەكانی عیراق و هەرێم زربەی كات نیمچە هەور دەبێت و هەندێك كاتیش هەور دەبێت و كەمێكیش پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاشكراشی كردووە، لە كاتەكانی بەیانیدا لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تەم ڕوودەدات.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە ڕۆژی سێ‌ شەممە ئاسمان زۆربەی كات نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەكانی هەرێم، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما وەك خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانكاری ئەوتۆ ڕوونادات.

سەبارەت بە ڕۆژی چوار شەممە ڕایگەیاندووە، ئاسمانی سەرجەم ناوچەكانی وڵات ساماڵ دەبێت و لەكاتی بەیانیدا تەم دروست دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات و هەرێمی كوردستان و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

نزمترین پلەكانی گەرما لە هەرێم ڕاگەیەندرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان نزمترین پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوەو نزمترین پلەش 10 پلە بووە لە خوار سفرەوە.

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایدەكات، لە هەر یەك لە حاجی ئۆمەران و پێنجوێن نزمترین پلە تۆمار كراوە، كە 10 پلە لە خوار سفرەوە بووە، هەروەها لە كانی ماسیش 9- و لە چۆمان 5- و لە ئامێدیش 4- بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، لە هەر یەك لە شارەكانی پیرمام و مێرگەسۆر و بازیان و ماوەت و هەڵشۆ و بامەڕنی 3 پلە لە خواری سفرەوە بووە و لە چەمچەماڵ و سلێمانی و سیدەكان و شێروان مەزن و شەمامك 2 پلە لە خوار سفرەوە بووە.

هەروەها لە هەڵەبجە و باتوفە و سۆران و ڕواندوز و بارزان و مەیدان و دووزخورماتوو خانەقین 1-

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای سبەی شارەكانی هەرێمی راگەیەنرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، سبەینێ دوو شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 11 پلە و لە سلێمانی 10 پلەو لە دهۆك 10 پلەو لە كەركوكیش 13 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین