شاندێكی هەرێم بۆ مووچەی خانەنشینی دەچێتە بەغدا



دوابەدوای هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی لەگەڵ عێراق، بۆ جێبەجێ‌ كردنی بڕگەكانی دیكەی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق، سبەینێ‌ شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا.

د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرای كرد، سبەینێ‌ شاندێكی حكومەتی هەرێم سەبارەت بە جێبەجێ‌ كردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق دەچێتە بەغدا و گفتوگۆكان سەبارەت بە هاوتاكردنی مووچە و پرسەكانی دیكە دەستپێدەكات.

ڕاشیگەیاند، چەند بڕگەیەكی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق دەست بە جێبەجێ‌ كردنی كراوە وەك هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی لە مووچەی مانگی 7ەوە و هەروەها لێبڕینی خانەنشینی، كە لە 7%ەوە كراوە بە 10%، بەڵام هێشتا پرسی دیكە ماوە وەك هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی.

ئاشكراشی كرد، بابەتی تەمەنی خانەنشینی، كە لە عێراق 60 ساڵە و لە هەرێم 63 ساڵە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، چونكە ئێستا لە عێراقیش بۆچوونێك دروست بووە تاوەكو تەمەنی خانەنشینی بكەنەوە بە 63 ساڵ بەهۆی ئەوەی ئەو كەسە بەتەمەنانە ماوەیان هەبێت چەند ساڵێكی دیكە لە وەزیفەدا بمێننەوە بەهۆی بوونی لێهاتوویی و شارەزاییانەوە.

د. ئومێد سەباح وتی، “لە ئامادەكاریداین بۆ ساڵی نوێ‌ پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێم ئامادە بكەین تاوەكو لەگەڵ عێراق بەپێی ئەو پشكی بودجەیەی بۆ هەرێم دادەنرێت، لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی هەرێم ببینە خاوەنی یاسای بودجە، كە تیایدا پشكی دامەزراندنیش دیاری دەكرێت”.

سبەی بەفەرمی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێتە وەزارەتی دارایی
پێت سبەی بەفەرمی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێتە وەزارەتی دارایی
وادەی دابەشکردنی مووچەکانی مانگی ٨ و ٩ دیاریکرا
دوات وادەی دابەشکردنی مووچەکانی مانگی ٨ و ٩ دیاریکرا
پەیوەندیدار