ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

رێبەری ئێران: ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكا خۆیان وەك شێت نیشان دەدەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

رێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت، ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكا خۆیان وەك شێت نیشان دەدەن ئەوە قبوڵ ناكەم، بەڵام ئەوە تا دوا رادە دەبەنگییە.

عەلی خامنەیی رێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارێكیدا كە بەبۆنەی ساڵیادی “راپەڕینی كانونی دووەمی ١٩٧٨” لە تارانی پایتەخت ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ماوەیەك لەمەوبەر بەرپرسێكی ئەمریكی لەناو تیرۆریستان وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند، هیوادارم سەری ساڵی ٢٠١٩ لە تاران بەرز رابگرین، بەڵام چەند رۆژێك تێپەڕبووە بەسەر ئەو وادەیەدا.

وتیشی”بەرپرسانی ئەمریكی ئەو دەنگۆیانەی بانگەشەی بۆ دەكەن بەرامبەر ئێران پێیان جێبەجێ نەكراون”.

ئاشكراشیكرد، ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكی خۆیان وەك شێت نیشان دەدەن، من ئەوە قبوڵ ناكەم، بەڵام ئەوە تا دوا رادە دەبەنگییە.

رێبەری ئێران رونیشیكردەوە، دوای شۆڕشی ئێران ئیدارەی ئەمریكا سزای ئابووری خستۆتەسەر وڵاتەكەی و بە بیریشی هێنایەوە كە سیاسەتمەدارەكانی ئەوكاتی ئەمریكا دەیانوت تەمەنی ئێران ٥-٦ مانگ دەبێت.

خامنەیی بە بەرپرسانی وڵاتەكەشی راگەیاند، بەرامبەر قسە بێواتاكانی ئەمریكا و ئەورووپا خۆڕاگر بن، بوێر بن و ژیرانە مامەڵە بكەن، هەڕەشە و قسە و واژووەكانی ئەوان جێی متمانە نین.

جیهان

باغۆز: سڤیلەكان دوایین ناوچەكانی بندەستی داعش چۆڵ دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتیانی سڤیل لە نێو ژمارەیەكبارهەڵگردا بینراون كە ئەگەری هەیە، ناوچەكانی بن دەستی داعش چۆڵ بكەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لە ناوچەی باغۆز لە سنووری سووریا و عیراق ژمارەیەكی زۆر بارهەڵگر  بینراون كە هاووڵاتیانی سڤیلیان تێدا بووە لە ناوچەكانی بن دەستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەڵام بە تەواوەتی ڕوون نەبووەتەوە كە ئایا ئەو بارهەڵگرانە ئەو سڤیلانە دەگوازنەوە كە لە ناوچەكانی بن دەستی داعشدا گیریانخواردووە و هێزەكانی سووریای دیموكرات بە پشتیوانی ئەمریكا دەیانهەوێت كۆنتڕۆڵی بكەن یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆكی ڕوسیا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە لەهەفتەی ئایندەدا سەرۆكی ڕوسیا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە مۆسكۆ كۆببنەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ فلادمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا كردووە، كە تێیدا بڕیاریانداوە لەئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەیەك لەڕووسیا بكەن.

هاوكات بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڕیارە ئەو كۆبونەوەیە لە 27ی ئەم مانگەدا لەمۆسكۆ بەڕێوەبچێت و زیاتر گفتوگۆ لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و دۆخی سوریا دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ و ئەردۆغان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا ڕێككەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ‌و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپدا باس لە دوا پەرەسەندنەكانی سووریا كرا و یارمەتیدانی پرۆسەكە بە گرنگ زانرا.

هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپدا جەخت كرایەوە لەسەر سوور بوون لە هاوبەشی بەرەنگاریی هەموو جۆرێك لە تیرۆر.

ئەردۆغان و ترەمپ هاوڕابوون لەبارەی جێبەجێ كردنی كشانەوەی ئەمریكا لەسووریا بە ئاراستەی گونجاو لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەكان‌و هەردوو سەركردە ڕێككەوتن لەسەر پرسی بەھێزكردنی زیاتری پەیوەندی ئابووری و گەیاندنی قەبارەی بازرگانی بۆ ٧٥ ملیار دۆلار .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان