ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

دەتوانن تاقیكردنەوەكان دوابخەن
پەروەردەی شەقڵاوە: سبەینێ‌ تاقیكردنەوەكان كاتژمێرێك دوادەخرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی نالەباری كەش و هەوا لە سنورەكەیان، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە لەڕێی لاپەڕەی تایبەتی خۆیانەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاگاداری گشت بەڕێوەبەری خوێندنگاكانی سنوری پەروەردەیان دەكاتەوە لەبەر نالەباری كەش و هەوا ئاستەنگی ڕێگاوبان، ئەزموونەكانی سبەینێ‌ پێنج شەممە ڕێكەوتی 10/1/2019 دوابخرێت بۆ كاتژمێر (9:30) خولەكی بەیانی.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە راشیگەیاندووە، ئەو خوێندنگایانەی كە لە دەرەوەی شارن واتە گوندەكان، ڕێگای هاتووچۆی تێیدا پچڕاوە بەتایبەتی دۆڵی هیران، ناحیەی بالیسان، ناو ناحیەی پیرمام، دەتوانن تاقیكردنەوەكانی سبەینێ‌ دوابخەن بۆ كۆتایی رۆژی تاقیكردنەوەكان.

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 14 پلە و لە سلێمانی 13 پلە و لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 17 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 15 پلەو لە دهۆك 15 پلە و لە كەركوكیش 19 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە شاری ڕانیەی سەر بە پارێزگەی سلێمانی بە بڕی 22.0 ملم باریوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی زۆرترین بارانی ئەمساڵ لە ناوچەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر بە بڕی 1758.0 ملم باران باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

عیراق و توركیا لەسەر بەردانەوەی ئاو بۆ هاوینی ئەمساڵ ڕێككەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق ڕایگەیاند، بەپێی ڕێككەوتنێك لە نێوان عیراق و توركیادا، بۆ پڕكردنی بەنداوی ئەلیسو، توركیا ئاوی ڕووباری دیجلە دەگرێتەوە، بەڵام كاریگەری زۆری نابێت بۆ سەر پشكی ئاوی عیراق.

عەین عەبدوڵڵا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا كە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردووەتەوە باسی لەوەكردووە، بڕێكی دیاریكراوی ڕووباری دیجلە لەلایەن توركیا دەگیرێتەوە، بەڵام عیراق پشكی خۆی وەردەگرێت و كاریگەری لەسەر ئاوی دیجلە بەشێوەیەكی مەترسیدار نابێت.

دەشڵێت”عیراق خاوەنی 34 ملیار مەتر سێجای ئاوە، 29 ملیار مەتر سێجای لەسەر بەنداوەكانی سەر دیجلە و فوڕاتدان و ئەوانی دیكەش لەسەر لقەكان كۆگا كراون”.

هەر لە قسەكانیدا ئەو بەرپرسە عیراقییە ڕونیكردووە، كە بەشی هاوینی داهاتوو، ئاوی پێویست لە بەنداوەكاندا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 62
    62 86%
    62 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 10%, 7
    7 10%
    7 - 10% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 4%, 3
    3 4%
    3 - 4% هەموو دەنگەکان

کوردستان