بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە دوو ھاوسەر سووتان


بەھۆی گڕگرتنی زۆپاوە دوو ھاوسەر لە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک سوتان

بەگوێرەی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی تێکردنەوەی نەوتدا، زۆپای ماڵێک لە ناحیەی شوان کڵپەی کردووە و بەھۆیەوە ژنێک ئاگری گرتووە، ھاوسەرەکەشی ھەوڵی رزگارکردنیداوە، بەڵام ئەویش سووتاوە.

پیاوەکە پێشمەرگەیە و برینەکەی سووکە، بەڵام برینی ھاوسەرەکەی سەختە و لە ئێستادا لە بەشی سووتاویی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک چارەسەر وەردەگرن.

سلێمانی.. ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون
پێشت سلێمانی.. ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون
کەشناسی: ئەمشەو بەفر و دەبارێت و تەم دروست دەبێت
دواتر کەشناسی: ئەمشەو بەفر و دەبارێت و تەم دروست دەبێت
پەیوەندیدار