کەشناسی: ئەمشەو بەفر و دەبارێت و تەم دروست دەبێت



کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى تێکەڵەى بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و دروستبوونی تەم لە هەندێک ناوچە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى تێکەڵەى بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان هەروەها بارینى نمە باران لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵات و هەروەها ئەگەرى بارینى نمە بارانى کەم هەیە لە سەنتەرى شارەکان و پلەکانى گەرما ڕوو لە دابەزین دەکات، تەم دروست دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا مەودای بینینى ئاسۆیی لە پیرمام 900 مەترە و لە چەمچەماڵیش 400 مەترە بە هۆی تەم و مژەوە.

کەشناسی بڕی بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیە:-

پیرمام 1.4 ملم
سلێمانى 4.5 ملم
ئامێدى 0.6 ملم
بازیان 0.2 ملم
کەرکووک 0.2 ملم

بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە دوو ھاوسەر سووتان
پێشت بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە دوو ھاوسەر سووتان
خانەقین، دوو كەس بە تۆمەتی كوشتنی بەڕێوەبەری بەنزینخانەیەك دەستگیركران
دواتر خانەقین، دوو كەس بە تۆمەتی كوشتنی بەڕێوەبەری بەنزینخانەیەك دەستگیركران
ەیوەندیدار