ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سوریا: لەگەڵ كوردەكان لە پەیوەندیداین

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا سەبارەت بە هەڕەشەكانی توركیا ئاشكرای دەكات، كە بە جدی لەگەڵ كوردەكان لە پەیوەندیدان و دەشڵێت: “هیچ جێگرەوەیەك جگە لە گفتوگۆ لەگەڵ شەڕڤانان نییە”.

بەپێی هەواڵێك، كە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردۆتەوە، فەیسەڵ میقداد، جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە، گەشبینین بە گفتوگۆكان لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، كە دەیانەوێت ڕێكەوتنی سیاسی لەگەڵ دیمەشق بكەن بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی هێرشی توركیا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەزموونەكانی پێشوو لەگەڵ یەپەگە زۆر هاندەر نین، بەڵام لە ئێستادا كارەكان گەیشتونەتە كۆتایی و جیاوازە، بۆیە ئەگەر بەشێكی كوردەكان بانگەشەی ئەوە بكەن بەشێكی دانەبڕاون لە دەوڵەتی سوریا و خۆیان بە گەلی سوریا بزانن ئەوە وادەكات بارودۆخەكە لەباربێت و ئەوەش وادەكات زیاتر گەشبین بین.

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ئاماژەی بەوەشكردووە، هانی ئەو گروپ و كۆمەڵە سیاسیانە دەدەین دڵسۆز بن بۆ گفتوگۆكان، كە ئێستا لەگەڵ حكومەتی سوریا ئەنجامی دەدەن و دەشڵێت: “پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرێن، كە جگە لە گفتوگۆ لەگەڵ كوردەكان هیچ جێگرەوەیەكی دیكە نیە”.

میقداد دەڵێت: “وڵاتانی ئەوروپا پەیوەندییان پێوە كردوین و داوای كردنەوەی باڵیۆزخانەكانیان لە دیمەشق دەكەن”.

جیهان

باغۆز: سڤیلەكان دوایین ناوچەكانی بندەستی داعش چۆڵ دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتیانی سڤیل لە نێو ژمارەیەكبارهەڵگردا بینراون كە ئەگەری هەیە، ناوچەكانی بن دەستی داعش چۆڵ بكەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لە ناوچەی باغۆز لە سنووری سووریا و عیراق ژمارەیەكی زۆر بارهەڵگر  بینراون كە هاووڵاتیانی سڤیلیان تێدا بووە لە ناوچەكانی بن دەستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەڵام بە تەواوەتی ڕوون نەبووەتەوە كە ئایا ئەو بارهەڵگرانە ئەو سڤیلانە دەگوازنەوە كە لە ناوچەكانی بن دەستی داعشدا گیریانخواردووە و هێزەكانی سووریای دیموكرات بە پشتیوانی ئەمریكا دەیانهەوێت كۆنتڕۆڵی بكەن یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆكی ڕوسیا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە لەهەفتەی ئایندەدا سەرۆكی ڕوسیا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە مۆسكۆ كۆببنەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ فلادمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا كردووە، كە تێیدا بڕیاریانداوە لەئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەیەك لەڕووسیا بكەن.

هاوكات بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڕیارە ئەو كۆبونەوەیە لە 27ی ئەم مانگەدا لەمۆسكۆ بەڕێوەبچێت و زیاتر گفتوگۆ لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و دۆخی سوریا دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ و ئەردۆغان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا ڕێككەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ‌و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپدا باس لە دوا پەرەسەندنەكانی سووریا كرا و یارمەتیدانی پرۆسەكە بە گرنگ زانرا.

هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپدا جەخت كرایەوە لەسەر سوور بوون لە هاوبەشی بەرەنگاریی هەموو جۆرێك لە تیرۆر.

ئەردۆغان و ترەمپ هاوڕابوون لەبارەی جێبەجێ كردنی كشانەوەی ئەمریكا لەسووریا بە ئاراستەی گونجاو لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەكان‌و هەردوو سەركردە ڕێككەوتن لەسەر پرسی بەھێزكردنی زیاتری پەیوەندی ئابووری و گەیاندنی قەبارەی بازرگانی بۆ ٧٥ ملیار دۆلار .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان