دڵنیایی لە مووچە دەدرێت



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنایی لە دەستەبەری مووچەی فەرمانبەران لە عێراق دەکات و دەڵێت” مووچە بە تەواوی پارێزراوە”.

مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی رایگەیاند، لە دواهەمین دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی جەختیان کردۆتەوە كە مووچە بە تەواوی پارێزراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ڕوودەدات و رەنگە ناوبەناو هەندێك دواكەوتنی مووچە لە بەشێك لە دامەزراوەكاندا رووبدات، بەڵام مووچە پارێزراوە.

گەرعاوی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە بابەتێکی مەترسیدار کرد و وتی، لیژنەكەیان تێبینیی ئاماژەیەكی مەترسیداری كردووە ئەویش ئەوەیە بودجەی عێراق بەشێوەیەکی گشتی پشتی بە داهاتی فرۆشی نەوت بەستووە، ئەمەش دەبێتەهۆی دواخستنی زۆرێك لە بەند و ماددەكانی بودجە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی داواشیكرد هەنگاو بۆ چارەسەری خێرا بنرێت بۆ دۆزینەوەی داهاتی نانەوتی و وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی لە ئەستۆی دامەزراوە حكومی و ناحكومییەكاندایە، لەگەڵ یەكلاكردنەوەی پرسی هەرێمی كوردستان بۆ فەراهەمكردنی نەختینەی پێویست بۆ دابینكردنی مووچە.

 

کار بۆ زیادکردنی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت
پێت کار بۆ زیادکردنی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت
هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات
دوات هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات
پەیوەندیدار