داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە کەمیکردووە



مالپەڕی شەفافیەتی بڵاویکردەوە کە داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان نزیكەی 9 ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو کەمی کردووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە بڕەكەی هەشت ملیار و 730 ملیۆن و شەش هەزار و 100 دینارە. بەپێی ئامارەكە داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی پێشتر بە رێژەی نزیكەی 43% و بە بڕی نزیكەی 6 ملیار دینار كەمیكردووە.

سایتەكە روونیكردووەتەوە، داهاتی هەفتەی رابردوو زیاتر لە 15.5 ملیار دینار بووە.

34 هەزار دۆلار دەدرێتە ئەو کۆچبەرانەی دەگەڕێنەوە
پێت 34 هەزار دۆلار دەدرێتە ئەو کۆچبەرانەی دەگەڕێنەوە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار