ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

هاتوچۆی هەولێر لە بارەی چەند ڕێگایەكەوە هۆشداری دەداتە شۆفێران

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی پۆلسی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بەفربارین و نزمبونەوەی پلەكانی گەرما ڕێگاكانی هەولێر بۆ ناوچە شاخاویەكان سەلامەت نین و داواشدەكات لەحاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەفەری ناوچە شاخاویەكان نەكەن.

فازل حاجی، وتەبێژی پۆلسی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئاگاداری سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان دەكەینەوە لەسنوری شاری هەولێر و دەوروبەری، كەوا بەهۆی بەفربارین و نزمبونەوەی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر ئەو ڕێگایانەی هەولێر بەناوچە شاخاویەكان دەبەستێتەوە سەلامەت نین بەهۆی دروستبونی شەختە و بەستەڵەك لەسەریان سەرەڕای بەردەوامی بەفر بارین لەهەندیك شوێن.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لەشوفێران دەكەین لەحاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەفەری ناوچە شاخاویەكان نەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ڕێگاكانی دۆڵی سماقوڵی، كەپكی شیلانە بەكارنەهێنن، چونكە زیاترین بەفر لەم ناوچانە باریوە و كاریگەری لەسەر ئاستی سەلامەتی ڕێگاكان كردوە.

ژینگە

كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراق پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش دەڵێت: “گۆڕانكاری لە كەشوهەوا ڕوودەدات و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە”.

سادق عەتیە، پسپۆڕ و پێشبینیكاری كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئەم هەفتەیە زۆربەی كات ئاسمان لە سەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و دۆخی كەشوهەوا جۆرێك لە سەقامگیری وەردەگرێت و هیچ حاڵەتێكی كەشناسی وەك باران و بەفر تۆمار ناكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژی سێ‌ شەممەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و كەشوهەوا دەگۆڕێت.

لای خۆشیەوە، دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی دوو شەممە ئاسمانی ناوچەكانی عیراق و هەرێم زربەی كات نیمچە هەور دەبێت و هەندێك كاتیش هەور دەبێت و كەمێكیش پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاشكراشی كردووە، لە كاتەكانی بەیانیدا لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تەم ڕوودەدات.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە ڕۆژی سێ‌ شەممە ئاسمان زۆربەی كات نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەكانی هەرێم، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما وەك خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانكاری ئەوتۆ ڕوونادات.

سەبارەت بە ڕۆژی چوار شەممە ڕایگەیاندووە، ئاسمانی سەرجەم ناوچەكانی وڵات ساماڵ دەبێت و لەكاتی بەیانیدا تەم دروست دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات و هەرێمی كوردستان و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

نزمترین پلەكانی گەرما لە هەرێم ڕاگەیەندرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان نزمترین پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوەو نزمترین پلەش 10 پلە بووە لە خوار سفرەوە.

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایدەكات، لە هەر یەك لە حاجی ئۆمەران و پێنجوێن نزمترین پلە تۆمار كراوە، كە 10 پلە لە خوار سفرەوە بووە، هەروەها لە كانی ماسیش 9- و لە چۆمان 5- و لە ئامێدیش 4- بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، لە هەر یەك لە شارەكانی پیرمام و مێرگەسۆر و بازیان و ماوەت و هەڵشۆ و بامەڕنی 3 پلە لە خواری سفرەوە بووە و لە چەمچەماڵ و سلێمانی و سیدەكان و شێروان مەزن و شەمامك 2 پلە لە خوار سفرەوە بووە.

هەروەها لە هەڵەبجە و باتوفە و سۆران و ڕواندوز و بارزان و مەیدان و دووزخورماتوو خانەقین 1-

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای سبەی شارەكانی هەرێمی راگەیەنرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، سبەینێ دوو شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 11 پلە و لە سلێمانی 10 پلەو لە دهۆك 10 پلەو لە كەركوكیش 13 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 42
    42 86%
    42 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین