خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی لە بارەی تۆماری بایۆمەتری بڵاوکردەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی داوا لەو فەرمانبەرانە دەکات کە لە مۆڵەتی بێ مووچەدان و بایۆمەتریان نەکردووە، لە زووترین کاتدا مامەڵەی بایۆمەتری بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوا لە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکـات کە لـە ئێستـادا لە مۆڵـەتی بـێ مووچەدان لە دامودەزگاکانی سـەر بە وەزارەت و تائێسـتا بایۆمەترییان نەکـردوە پێـویستە بە زوترین کات سەردانی شوێنی کارەکانیان بکەن و نوسـراویان بـۆ بکـرێت بـۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری.

رۆژی سێشەممەی رابردو حکومەتی عێراق رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ دەرفەت بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دراوە کە پلەی وەزیفی ئەو فەرمانبەرانە دیاری بکات کە نیانە لەگەڵ ئەنجامدانی تۆماری بایۆمەتری بۆ ئەو کەسانەی لەو سیستمە تۆمارنەکراون.

نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
پێت نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
حکومەتی هەرێم ڕەسمی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی بە ڕێژەی لە 100% هەڵگرت
دوات حکومەتی هەرێم ڕەسمی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی بە ڕێژەی لە 100% هەڵگرت
پەیوەندیدار