ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە عیراق كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، باشترین ماددە، كە خزمەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكات و لەوێشەوە دواكەوتنی مووچە كۆتایی پێبهێنریت ماددەی (۱٠) بڕگەی (ج)ە، كە زەمانەتی ناردنی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەكات، دەشڵێت: “بەشێك لە ئەندامامی لیژنەی دارایی و فراكسیۆنەكانی دیكە هەر لە ئێستاوە داوای گۆریِنی ئەو مادەیە دەكەن”.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕاگەیاندووە، باشترین ماددە، كە خزمەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكات و لەوێشەوە دواكەوتنی مووچە كۆتایی پێبهێنریت ماددەی (۱٠) بڕگەی (ج)ە، كە زەمانەتی ناردنی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەكات بەبێ ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم.

دەشڵێت: “بە جێبەجێ كردنی ئەو مادەیە بازاڕی هەرێم جوڵەی تێدەكەوێت و مانگانە (٤٥٤) ملیار دینار ڕەوانە دەكریت بۆ فەرمانبەران و بەشێكیش بۆ پێشمەرگە دەنێرێت، كە بەشی مووچەكانیان دەكات”.

ئاشكراشی كردووە، مەترسی لەوەدایە، كە ئەندامانی لیژنەی دارایی و فراكسیۆنەكانیان لە ئێستاوە باس لەوە دەكەن، كە دەبێت ئەو بڕگەیە بگۆڕێت.

ئابوری

ئێران بە فەرمی كاتی لابردنی پارەی ڤیزەى بۆ هاووڵاتیانی عیراق و هەرێم ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراق دوابڕیاری وڵاتەكەی سەبارەت بە بەخۆڕایی كردنی ڤیزە بۆ هاووڵاتیانی عیراق و هەرێم ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، پێدانی ڤیزە دەمێنێتەوە، بەڵام پارە لە هاووڵاتیان وەرناگیرێت.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عیراق بە ئاژانسی (ئیرنا)ی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، كە پڕۆسەی پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتیانی ئێران و عیراق وەك پێشوو دەبێت، بەڵام هیچ بڕە پارەیەك لەبەرامبەریدا وەرناگیرێت و ئەوە بڕیارەش سەرجەم جۆرەكانی ڤیزە دەگرێتەوە.

ئاشكراشی كردووە، بەخۆڕایی كردنی پێدانی ڤێزەی لە گرنگترین دەستكەوتەكانی سەردانەكەی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران بۆ بەغدا بووە و وتوشیەتی، “تاران و بەغدا ڕێككەوتوون ئاسانكاری بۆ بواری ئابوری و بازرگانی بكرێت لە ڕێگای پێدانی ڤێزەی درێژخایەن و هاتووچۆی بەردەوام”.

مەسجدی جەختیشی كردۆتەوە، ئەم ڕێككەوتنەی نێوان ئێران و عیراق لە 1ی نیسان (12ی خاكەلێوە)ی داهاتوو دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی فەرمانبەران بەهای دۆلار بەرزدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و تمەنی ئێرانی-ش زیاتر شكا.

ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دۆلارەكە بەهای 100 دۆلار بە 120 هەزار و 200 دینار بوو، بەڵام لەكاتی داخستن بۆ 120 هەزار و 00 6 دینار بەرزبووەوە.

وتیشی، “100 دۆلار بە ملیۆنێك و 305 هەزار تمەن بەدەستی و ملیۆن و 318 هەزاریش بەحەواڵە ئاڵوگۆڕی پێكرا، لەگەڵ كاتی كردنەوەی بازاڕ نزیكەی 10 هەزار تمەن نرخەكەی شكاوە”.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەوە بەشێكی زۆر لە فەرمانبەران لەدوای وەرگرتنی مووچەكانیان پارەكانیان دەكەن بە دۆلار، خواست لەسەر دۆلار زیادی كردووە، بەوەش بەهای دۆلار ماوەی چەند ڕۆژێكە ڕووی لەبەرزبوونەوە كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دوای نەورۆز دوو مادەی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەدوای پشووەكانی نەورۆز دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەشە برنجی مانگی ئادار، دەشڵێت: “بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عیراق ساڵانە بۆ مانگی 2 هیچ بەشە خۆراكێك دابەش ناكرێت لەهەموو عیراقدا”.

شەكەوت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشە خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا، لەدوای نەورۆز و پشووەكان دەست بە دابەشكردنی بەشە برنجی مانگی 3 لەگەڵ بەشە زەیتی مانگی 1 دەكەین.

وتیشی، “بەپێی بڕیاری حكومەتی عیراق و وەزارەتی بازرگانی بۆ مانگی شوباتی هەموو ساڵێك هیچ بەشە خۆركێك دابەش ناكرێت، كە ئەم بڕیارە گشتییە و هەموو پارێزگاكانی عیراق دەگرێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا برنجی مانگی یەك دابەشكراوە، چاوەڕوانی هاتنی بەشە شەكری مانگی یەك دەكەین و بەشە زەیت-مان ئامادەیە، بۆیە بەگەیشتنی ڕاستەوخۆ دەست دەكەین بە دابەشكردنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان