ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەفرێكی زۆر باری و ڕێگای هاتوچۆی چەند ناوچەیەك گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم بارینی ڕێژەیەكی زۆر بەفر ڕادەگەیەنێت و ئاشكراشی دەكات، كە ڕێگای چەند ناوەچەیەك گیراوە و هاتوچۆی هەولێر-یش ڕایدەگەیەنێت، ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان داخراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەفر لە ناحیەی كۆرێ، كە ئەكەویتە نیوان مەسیف و شەقلاوە باریوە و ئاستەنگیكی زۆری بۆ شۆفیران درووست كردووە لە لۆفەكانی مەسیف- پیرمام، هاتوچۆ وەستاوە.

ئاشكراشی كردووە، پلەكانی گەرما لە (هەولێر) بەشێوەیەكی خێرا روِوی لە نزمبوونەوە كرد لە دەرەنجامی بارینی بەفر لە زورگەكانی خانزاد و چیای پیرمام لە ڕۆژهەڵاتدا.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا، ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیان دەكەینەوە، كە بەهۆی نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما و هاتنی بەفرێكی زۆر ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان، كە بەسەر چیای سەفین دەكەوێت و دێتەوە هیران داخراوە”.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە شوفێران و هاوڵاتیان دەكەین، كە بە هیچ شێوەیەك ئەم ڕێگایە بەكارنەهێنن و ڕێگای بەدیلی تر هەن، كە بەكاریان بهێنن.

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 14 پلە و لە سلێمانی 14 پلە و لە دهۆك 10 پلەو لە كەركوكیش 15 پلە دەبێت‌و ئاسمانی سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 17 پلە و لە سلێمانی 16 پلەو لە دهۆك 12 پلەو لە كەركوكیش 17 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بوومەلەرزە پارێزگایەكی هەرێمی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك پارێزگای دهۆك و دەورووبەری هەژاند و هاوڵاتیان هەستیان پێ‌ كردووە.

بەپێی وتەی هاوڵاتیانی پارێزگای دهۆك، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، لە كاتژمێر 7:25 خولەك بوومەلەرزەیەك لە شاری دهۆك و ناوچەكانی دەورووبەری داوە و هاوڵاتیان هەستیان پێ‌ كردووە.

لای خۆشیەوە، ڕەڤەند گوهەرزی، ڕۆژنامەنووس لە دهۆك لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، كە بوومەلەرزە شاری دهۆك و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەژاندووە.

تا ئێستا كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم هیچ ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی بوومەلەرزەكە و گوڕی بوومەلەرزەكە بڵاونەكردۆتەوە و هیچ ئاماژەیەكیش نییە، كە ئەو بوومەلەرزەیە زیانی لێ‌ كەوتبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 13 پلە و لە سلێمانی 13 پلە و لە دهۆك 12 پلەو لە كەركوكیش 15 پلە دەبێت‌و ئاسمانی سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 12 پلە و لە سلێمانی 12 پلەو لە دهۆك 11 پلەو لە كەركوكیش 14 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین