ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

جەهەپە لەسەر هێرشكردنە سەر كوردەكانی ڕۆژئاوا دژی ئەردۆغان دەوەستێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا سەبارەت بە هەڕەشەكانی سەرۆك كۆماری توركیا، كە سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانە (ئاكەپە) بۆ سەر كوردەكانی ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەداتە ئەردۆغان و ڕایدەگەیەنێت، ئێستا سنورەكانمان لەلایەن كوردەكانەوە زیاتر پارێزراوترن وەك لەو كاتەی داعش دەستی بەسەردا گرتبوون.

كەمال كلچدار ئۆغڵو، سەرۆكی جەهەپە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەك چۆن پێشتر دژی ئۆپەراسیۆنی “چڵە زەیتون” بوین، ئێستاش بەهەمان شێوە دژی ئۆپەراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فوڕات-ین و ئەم ئۆپەراسیۆنە بێسەر و بەرانە ئێمەی زۆر بێزار كردوە.

دەشڵێت: “واز لەخەڵكی توركیا بهێنن با بەئارامی و ئاساییش بژی و تێوەیان مەگلێنن بەشەڕێكەوە، كە هی توركیا نییە”.

سەرۆكی جەهەپە دەشڵێت: “توركیا سنورێكی خۆی هەیە و جوگرافییایەكی خۆی هەیە، كە بە بەردەوامی پارێزراوە لەلایەن ڕۆڵە قارەمانەكانەوە، بەڵام ئێستا سنورەكانمان، كە لەژێر دەستی كوردەكانن لەچاو ئەو كاتەی داعش دەستی بەسەردا گرتبوو زیاتر پارێزراوترن”.

جیهان

سعودیە، 355 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕاگەیەندرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 355 حاڵەتی توشبوونی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی سعودیەوە بڵاوكرایەوە”لایەنە پزیشكییەكان لە شانشینی عەرەبی سعودیە، لەماوەی ڕۆژی ڕابردوودا 355 حاڵەتی توشبوونی نوێیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19) لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتدا تۆماركردووە، لەئێستاشدا كۆی گشتی تووشبوان لە وڵاتدا گەیشتۆتە 2887 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتەی تەندروستی سعودیەدا هاتووە”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، 3 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە تۆماركراون، بەمشێوەیە كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانلەدەستداوە گەیشتۆتە 44 حاڵەت”.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەگەڵ حاڵەتەكانی توشبوون و گیانلەدەستدان، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردووەوە تا ئێستا، 35 توشبوو چاكبوونەتەوە و نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە، بەمشێوەیە كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە لە وڵاتدا گەیشتۆتە 666 كەس”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سێ کوردی دانیشتووی بەریتانیا بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


خەڵک – بەشی هەواڵ

نوێنەری حکومەتى هەرێم لەبەریتانیا ڕایگەیاند، بەداخەوە سێ کوردی دانیشتووی بەریتانیا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.

 

كاروان جەمال تاهیر، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا لەپرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند، نیگه‌رانن ژماره‌یه‌ک له‌ کوردستانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا تووشی په‌تای کۆڕۆنا بوون، کە زۆر به‌داخه‌وه‌ سێ  کەسیان به‌هۆی ئه‌و په‌تا نه‌گریسه‌وه‌ ماڵئاواییان لێکردوون.

 

دەقی پرسەنامەکە:

زۆر به‌داخه‌وه‌ و نیگه‌رانین که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ کوردستانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا تووشی په‌تای کۆڕۆنا بوون، له‌ نێویشیاندا هه‌ندێکیان ‌چاره‌سه‌ری ووردیان بۆ ده‌کرێت له‌ نه‌خۆشخانه‌، زۆر زۆریش به‌داخه‌وه‌ که‌ تاکو ئێستا سێ له‌ خۆشه‌ویستانمان و ئه‌ندامانی دیار و خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌هۆی ئه‌و په‌تا نه‌گریسه‌وه‌ ماڵئاواییان لێکردووین.
به‌ناوی خۆم و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین و له‌ ناخی دڵه‌وه‌ هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده‌و که‌سوکاری قوربانییه‌کانی په‌تای کرۆڕۆنام.
له‌یه‌زدان داواکارم ڕوحی خوالێخۆشبوان ( کاکه‌ عومه‌ری مام ڕه‌زا و ئه‌ندازیار شاد حامد فه‌ره‌ج و که‌که‌ کامه‌رانی سه‌ید مه‌جیدا ) به‌ به‌هه‌شت شاد بێت، وه‌ سه‌بووری هه‌مولایه‌کمان بدات و ئارامی ببه‌خشێته‌ خێزان و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوان.

إنا لله وإنا إليه راجعون

هاوکات هیوای شیفای خێرا بۆ توشبوانی په‌تای کۆڕۆنا ده‌خوازم.

کاروان جه‌مال تاهیر
٩ نیسانی ٢٠٢٠
له‌نده‌ن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئابڕووبه‌ره‌كه‌ی بێل كلینتۆن، كۆچی دوایی كرد


خەڵک –  لوقمان غه‌فوور

لیندا ترایپ فه‌رمانبه‌ری مه‌ده‌نی پێشووی كۆشكی سپی، رۆژی 9ی نیسان له‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

خاتوو ترایپ ئابڕووهه‌ڵماڵه‌ره‌كه‌ی كۆشكی سپی كه‌ توانی په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان بێل كلنتۆنی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و مۆنیكا لیونسكی سكرتێره‌كه‌ی، ئاشكرا بكات، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆچی دوایی كردووه‌.

ساڵی 1998، به‌هۆی ئه‌م ئابڕووچوونه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی مه‌له‌فی (ئیمپیچمێنێت- له‌كارخستنی سه‌رۆك)یان بۆ كلنتۆن كرده‌وه‌.

هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر زاری ره‌یان ترایپ، له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی زه‌ نیویۆرك پۆست-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ره‌یان ده‌ڵێت: “مردنی دایكی په‌یوه‌ندی به‌ كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه‌ نییه‌، وه‌ك هه‌ندێك له‌ میدیاكان باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو دایكم ماوه‌یه‌كه‌ نه‌خۆشه‌ و ته‌ندروستی باش نییه‌”.

دیان سبریدبیری هاوڕێی چه‌ند ساڵه‌ی ترایب بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی میل وتویه‌تی كه‌ ترایب ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ده‌ست شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس-ه‌وه‌ ئه‌ناڵێنێت.

ترایب پێش ئه‌وه‌ی بگوازرێته‌وه‌ بۆ نوسینگه‌ی كاروباری گشتی پێنتاگۆن، سكرتێری نوسینگه‌ی راوێژكاری كۆشكی سپی بوو له‌ ساڵی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی بیل كلنتۆن-دا و وه‌ك هاوڕێی مۆنیكا لیونسكی 24 ساڵ -ی سكرتێری كلنتۆن خۆی پێناساندووه‌.

به‌هۆی په‌یوه‌ندی نزیكایه‌تی نێوان ترایب و لیونسكی توانیویه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی بێل كلنتۆن و لیونسكی به‌نهێنی له‌رێگه‌ی قسه‌كردنی لیونسكی خۆیه‌وه‌ تۆمار بكات. دواتر شریته‌ تۆماركراوه‌كه‌ راده‌ستی كینیس ستار راوێژكاری سه‌ربه‌خۆ، ده‌كات تا لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكات.

ترایب گره‌نتی وه‌رگرت كه‌ حه‌سانه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌رووی یاساییه‌وه‌ كاره‌كه‌ی نایاسایی نه‌كه‌وێته‌وه‌.

دواجار، كلینتۆن توانی سه‌ركه‌وێت له‌و داوایه‌ی دژی به‌رزكرابۆوه‌ و ساڵی 2001یش توانی لیندا ترایب له‌ فه‌رمانبه‌رێتی له‌ پێنتاگۆن دورخاته‌وه‌.

ترایب له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی واشنگتۆن و له‌ میدلبۆرگ له‌ ویلایه‌تی ڤێرجینیا ژیان به‌سه‌ر به‌رێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان