ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئاماری ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێم ڕاگەیەنرا


خەڵک-بەشی ھەواڵ

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ئاماری ھاتنی گەشتیارانی بۆ ھەرێم لە ماوەی ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند.

نادر رۆستایی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە دوو رۆژی یەکەمی جەژنی رەمەزان، ١٢٧ ھەزار گەشتیار سەردانی سێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.

ئەوەشی ڕاگەیاند: زۆرینەی گەشتیارانی ئەمساڵیش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە ھاتوون.

ھەر ئەمڕۆ عەلی رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی پێنج رۆژی ڕابردوودا ژمارەی گەشتیاران بۆ پارێزگای سلێمانی، ٥٠ ھەزار کەسی تێپەڕاندووە.

کوردستان

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکیدا


خەڵک – بەشی هەواڵ

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد.

 

ئەو لیژنەیە، کە هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانى سەرۆکیەتی، لەڕایگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، لە مزگەوتەکانەوە پەیامی خۆپارێزیی و خڕاگریی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان و، قەدەغەکردنی هەموو جوڵەیەک بە پێی بەیانی ژمارە (٢٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆ دەستپێدەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو،لە هەمان کاتدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سلێمانیەوە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا، زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ هەمان مەبەست لێدەدرێت.

باس لەئەوەشکراوە، پێویستە هەموو هاوڵاتیانی بەڕێزو کۆی داموودەزگاکان پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنماییەکان بن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژنێک بەسووتاوى گەیەنرایە نەخۆشخانە


خەڵک – بەشی هەواڵ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژنێک لەقەڵادزێ بەسووتاوی گەیەنرایە نەخۆشخانە کە ڕێژەى سوتاوییەکەی لەسەدا 90 بوو.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کاتژمێر 8:20 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژنێک بەناوی ( ع . م . ع ) لەدایک بووی ساڵی1993 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی نەورۆز بەسوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

ئەوە خراوەتەڕوو، بەوتەی خۆی نەوتی کردۆتە سەماوەر و دواتر گڕی گرتووە، بەڵام لەئێستادا هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوکە نادیارە، کە بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتاویەکە 90%ـە و بەهۆی سەختی برینەکەشی بەڕێکرا بۆ سلێمانی.

 

باس لەئەوەشکراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەڕلەمانی کوردستان و سەرۆک فڕاکسیۆنەکان دەستیپێکرد


خەڵک – بەشی هەواڵ

کەمێک بەر لەئێستا کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەڕلەمانی کوردستان و سەرۆک فڕاکسیۆنەکان دەستیپێکرد.

 

وەک ئەوەی بڕیاربوو کاتژمێر ١١ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەڕلەمانی کوردستان و سەرۆک فڕاکسیۆنەکان دەستیپێکرد.

 

ئامانج لەم کۆبوونەوەیە باسکردنی دوایین ڕەوشی کوردستانە لەڕووی بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامادەکاری و هەوڵەکانی حکومەتى هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئەم ڤایرۆسە نوێیە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەهەرێمی کوردستانی تاکو ئێستا ٢١٤ کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە نوێیە بوون، کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەردا ٦٢ کەس چاکبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان