ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە هەولێر ئۆتۆمبێلێك كەوتە ناو هەڵدێرێك و 3 كەس گیانیان لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە ڕووداوێكی هاتوچۆدا، كە ئۆتۆمبێلێك كەوتۆتە ناو هەڵدێرێكەوە 3 كەس گیانیان لەدەستداوە.

فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای بێستانە – قوشتەپە لەنزیك گوندی كەرزۆر، ئۆتۆمبێلێكی پیكابی دەبڵ‌ بەهۆی تیژڕەویی و تەڕبوونی ڕێگاكان بە ئاوی بارانەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و لەڕێگا دەرچووە و كەوتە ناو هەڵدێرێك.

ئاشكراشی كردووە، “لە ئەنجامی ڕووداوەكە بەداخەوە 3 كەس گیانیان لەدەست داوە و شۆفێرەكەش زامداربووە و زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر “داوا و تكا” لە شۆفێران دەكات، كە لەكاتی تەڕبوونی ڕووی شەقامەكان بە ئاوی باران بە خێراییەكی كەم لێخوڕین بكەن بۆئەوەی توشی كۆنتڕۆڵ‌ لەدەستدان نەبنەوە.

کوردستان

سلێمانی.. تەقە لە هاووڵاتییەك كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی پۆلیسی سلبێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی دەستڕێژی گوللـە لەهاووڵاتییەك كراوە و بەهۆیەوە بریندار بووە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستڕێژی گوللــە لە هاووڵاتییەك كراوە و بەسەختی برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕووداوەكە لەگەڕەكی بەختیاری بووە و بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

هەروەك، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕوونیكردەوە، لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە و هیچ كەسێك لەسەر ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیرنەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كەركوك.. بەتۆمەتی گەندەڵی قائیمقام دەستگیر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر سكاڵای فەرمانگەیەك قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك دەستگیركرا.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە لەسەر سكاڵایەكی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی عیراقی لە كەركوك، فەلاح یایجەلی قائیمقامی ئەو شارە بەتۆمەتی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە دەستگیركرا.

بە پێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، فەلاح یایجەلی قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك ئامادە نەبووە كۆمەڵێك دوكان و خانووی زیادەرۆ لەگۆڕەپانی ئاهەنگەكانی شاری كەركوك تێكبدات كە خاوەنداریەتی زەویەكەی بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراقی دەگەڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد.

میدیای فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن و ھەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی ھەرێم و عیراق و ناوچەكە.

بەپێی هەواڵەكە، لەكۆبوونەوەكەدا بە وردی تاووتوێی ڕاسپاردە و بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی كرا و لەژێر ئەو ڕۆشناییە چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی باڵای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان