ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە..تەرمی منداڵێكی ساوا دەدۆزرێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دۆزینەوەی تەرمی منداڵێكی ساوای راگەیاند.

علی جەمال قدووری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لەناحیەی زنانەی سەر بەقەزای كفری تەرمی منداڵێكی ساوا لەنێو چاڵێكدا دۆزرایەوە.

 

وتیشی”لەئیستادا لەبنكەی پۆلیسی نەوجول پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو بەبڕیاری دادوەر تەرمی ئەو منداڵە ساوایە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار دەكرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەمە بەیەكەم حاڵەت دێت لەساڵی 2019 كە منداڵێكی ساوا فڕێ بدرێت.

ئابوری

“دوای پێكھێنانی كابینەی نوێ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی تایبەت بە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕاپۆرتی خۆی لەسەر پڕۆژەكە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات.

ئـازاد ڕەسوڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی پێكھێنرابوو، ڕاپۆرتەكەی تەواو كردووە و پێشكەش بە جێگری سەرۆكی حكومەتی كردووە و دوای لێكۆڵێنەوە لە ڕاپۆرتەكە وەڵامی لیژنەكە دەدرێتەوە.

ئـازاد ڕەسوڵ وتیشی، جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكەوێتە دوای پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێم، لە ڕاپۆرتەكەدا چەند ئەلتەرناتیڤێك لەسەر دەرخستەی پڕۆژەكە ئامادەكراوە، كام لەو ئەلتەرناتیڤانە لە توانای دارایی حكومەتدا بێت ئەوەیان جێبەجێ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی ڕاپۆرتێكی كەركوكییەكان ناداتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ماوەی سێ مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق وەڵامی راپۆرتی لیژنەی چارەسەركردنی كێشە كشتوكاڵییەكانی كەركوكی نەداوەتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش گومانی لە پەراوێزخستنی راپۆرتەكە ھەیە.

لەوبارەیەوە، جەمال شكور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، سێ مانگ لەمەوبەر لیژنەی چارەسەری كێشە كشتوكاڵییەكانی كەركوك كەنوێنەری سەرجەم پێكھاتەكانی كەركوك و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تێدابوو، ڕاپۆرتی خۆی ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بەڵام تا ئێستا وەڵامی ڕاپۆرتەكە نەدراوەتەوە.

ڕوونیشیكردەوە سەرجەم پێكھاتەكانی كەركوك كۆكبوون لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەكە بۆ چارەسەری كێشە كشتوكاڵییەكانی كەركوك، بۆیە داوا لەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن بەزووترین كات بڕیار لەوبارەیەوە بدات.

جەمال شكور وتیشی، گومانیان ھەیە ئەو ڕاپۆرتەی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عیراق كراوە، ھاوشێوەی ڕاپۆرتی لیژنەكانی پێشووتر پەراوێز بخرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ ئۆتۆمبێلێك لەسەر پردێكی نزیك سلێمانی كەوتەخوارەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ئاشكرای دەكات، كە ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كەلار- دەربەندیخان لە پردی (قەترە)ەوە كەوتۆتە خوارەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیران، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (نیسان سێنترا) دوای لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ لەسەر پردی (قەترە) كە دەكەوێتە سەر ڕێگای گشتی كەلار- دەربەندیخان كەوتۆتە خوارەوە.

ڕاشیگەیاندووە، شۆفێرەكەی بە سووكی بریندارە بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان