ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەڵوێستی بەرەی توركمانی لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرەی توركمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، سەپاندنی سیاسەتی ئەمری واقع لە كەركوك، پێچەوانی یاسا و بڕیارەكانی دادگایە لە بارەی ھەڵكردنی ئاڵای ھەرێم.

دوێنێ سێشەممە جارێكی دیكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاڵای كوردستانی لەسەر سەرجەم بارەگاكانی خۆی لە شاری كەركوك هەڵكردەوەو بەرەی توركمانیش ناڕازییە.

بەرەی توركمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەپاندنی سیاسەتی ئەمری واقع لە كەركوك، پێچەوانەی یاسا و بڕیارەكانی دادگایە لە بارەی هەڵكردنی ئاڵای هەرێم.

ئاشكراشیدەكات، هەوڵێكە بۆ ورووژاندن و خولقاندنی كێشەی نوێ لە نێوان پێكھاتەكانی شارەكە، هێنانی هێزی ئەمنی لەم هەلومەرجە هەستیارەدا، هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەناودەبات.

بەرەی توركمانی داوا لە هەمووان دەكات دووربكەونەوە لە سیاسەتی خوڵقاندنی قەیران و پێویستە لەسەر فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رێگە بەو كەس و لایەنانە نەدات كە بە ویستی خۆیان دەگەڕین و هەوڵدەدەن كێشە لە كەركوك بخوڵقێنن.

رونیشیدەكاتەوە، داوا لە سەرۆكوەزیران و لایەنە سیاسییەكان دەكەین وەك گرێبەستی سیاسی بە ئامانجی تەواوكردنی كابینەی حكومەتی فیدڕاڵ، یاری بە كەركوك نەكەن لەسەر حیسابی دانیشتوانی شارەكە، هەروەها ئەوەی وا دەكات زیاتر ئاسایشی عێراق بەرقەرار بێت، ئاسایشی كەركوكە.

کوردستان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ لە سیتەك 2 هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوو هاووڵاتی دەستگیركران ، كە سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی دەستگیرا بەسەر شۆفڵێك دا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی ، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەستیانكرد بە گەڕان و پشكنین لە سنوری شارەدێكە لە ئەنجامدا توانیان 2 هاووڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو هاووڵاتیە بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا، كە هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی، هاوكات دەستگیرا بەسەر شۆفڵێكدا، دواتر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراو ڕادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جارێكی دیكە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كرد 25 حاڵەتی مردن تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4739 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 250 كەس و سلێمانی 113 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و ڕاپەڕین 15 كەس و دهۆك 256 و هەڵەبجە 31 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 521 كەس چاكبوونەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان