ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

(خەڵك) بۆ یەكەمجار دامەزراندنی حزبێكی سیاسی دیكە لە هەرێم ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

هەرچەندە حزبەكان بە گشتی و حزبە ئیسلامییەكان لە كوردستان بوون بە چەند بەشێكەوەو بەشێك لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەو ژمارەیە لە حزب بۆ هەرێمێكی وەكو كوردستان زۆرە و هێندەی كێشە و ململانێی نێوخۆیی دروست دەكات، هێندە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كوردستاندا نییە، بەپێی زانیارییەكان لە داهاتوویەكی نزیكدا حزبێكی ئیسلامی دیكە لە كوردستان رادەگەیەنرێت.

مانگی رابردوو ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستیان لە حزبەكەیان كێشایەوەو بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی دەست (خەڵك) كەوتوون، ئەو سەركردانە دەیانەوێ حزبێكی نوێ دروست بكەن.

(خەڵك) زانیوێتی ئەو سەركردە ئیسلامییانە، دوای كشانەوەیان لە حزبەكەیان، دەیانەوێ بە چوار قۆناغی جیاواز بگەنە حزبێكی نوێ و لە ئێستادا لە قۆناغی پێش كۆتایین و لە هەوڵی كۆكردنەوەی ئەو كەسانەدان كە پاشخانی ئیسلامییان هەیە.

سەرچاوەكانی (خەڵك) ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد، لە ئێستادا جموجوڵێكی رێكخراو لەنێو ئەو كەسانەدا هەیە بەشێوەیەك سەردانی ئەو سەركردانەی پێشووتری بزووتنەوەی ئیسلامی دەكەن كە لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو دەستیان لەكاركێشاوەتەوە، هەروەها ئەو كەسانەشی بەهۆی لێكترازانەكانی ساڵی 2001 و دروستبوونی كۆمەڵ و جوندولئیسلام لە بزووتنەوە كشاونەتەوەو پەیوەندییان بە حزبە ئیسلامییەكانەوە نەماوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسانەی لە حزبەكەیان كشاونەتەوە، كۆتاییان بە راژەكەیان نەهێناوەو وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن، دەستیان لە پۆستەكانیان كێشاوەتەوە، بەڵام ئەو جموجوڵانەی دەیكەن بۆ بەهێزكردنی خۆیانە، چونكە ئەوان لە حزبەكەیان پێگەیەكی بەهێزی سیاسیان نەبووە، لەبەرئەوە ناتوانن سەربەخۆیانە حزبێكی دیكەی سیاسی دروست بكەن.

پێشتر چەند ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامیش دەستیان لەكاركێشایەوە و تووشی كێشەی نێوخۆیی حزبەكەیان بوون، بەڵام تا ئێستا گفتوگۆیان لەگەڵ نەكراوە كە بەشداری ئەم رێكخستنە نوێیە دەكەن یاخود نا، چونكە ئەوانەی ئێستا دەیانەوێ حزب دروست بكەن نایانەوێ بچنە نێو هیچ حزبێكی ئیسلامی.

لای خۆشییەوە سەرباز خۆشناو ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەو بابەتە دوورە لە راستییەوە و تا ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ دروستكردنی حزبی ئیسلامی.

ناوبراو وتیشی “راستە ئێمە دەمانەوێ سەركردە كۆنەكانی بزووتنەوە كە پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی بوون، ببینین و لە ئێستادا راوێژیان پێدەكرێ و كۆبونەوەیان لەگەڵ دەكرێت و هەڵوێست وەردەگیرێت”.

ئاشكراشیكرد، تا ئێستا نەچوینەتە ئەو بەرنامەیەی حزبی نوێ دروست بكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەنێو حزبە ئیسلامییەكان بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەو سەركردانەی لە ئێستادا گفتوگۆ دەكەن بۆ پێكهێنانی حزبێكی ئیسلامی یەك هەڵوێست كۆی نەكردونەتەوە و بەڵكو لەبەرانبەر ئەو كەسانەی كە هۆكار بوون لە حزبەكانیان بكشێنەوە، ئێستا یەكیان گرتووە.

وتیشی” ئەو یەكگرتنەشیان گشتگیر نییە، چونكە پێشتر كاریان پێكەوە كردووەو متمانەیان لای یەكتر لەدەستداوە”.

راپۆرت

چەند وێنەیەكی ئەو سەردەمە ببینە
73 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دامەزراندنی كۆماری مهاباد

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ 73 ساڵ بەسەر دروست بوونی كۆماری مهاباد لە رۆژهەڵاتی كوردستان و پێشەوا قازی محەمەد وەك سەرۆك كۆمار سوێندی یاسایی خوارد.
كۆماری مهاباد لە ٢ی رێبەندانی 2646ی كوردی، بەرامبەر بە 22/1/1946 لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر دەستی حیزبی دیموكراتی كوردستان دامەزرێندرا و پێشەوا قازی محەمەد وەك سەرۆك كۆمار سوێندی یاسایی خوارد، دەوڵەتێكی كوردی كەمتەمەن بوو كە لە سەدەی بیستدا‌ و لە دوای كۆماری ئاگری-لە توركیا، دامەزرا. پایتەختەكەی شاری‌ مهاباد بووە كە دەكەوێتە باكوری‌ خۆرئاوای‌ ئێران. دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێك بەناوی كوردستان، خواستی لەمێژینە و ئاواتی گەلی كورد بوو، لە مانگی ئابی 1941 راپەڕینێكی جەماوەریی كۆنتڕۆڵی‌ ناوچە كوردییەكانی لە دەستی حكومەتی ناوەندیی ئێران دەرهێنا. لە شاری‌ مهاباد، كۆمیتەیەك لە كەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆك هۆزەكان دەسەڵاتی ناوچەكەیان گرتە دەست. پارتێكی سیاسی بەناوی كۆمەڵەی‌ ژیانەوەی كوردستان (ژێ كاف) دامەزرێنرا. قازی محەمەد، سەرۆكی بنەماڵەی‌ قازی، بە سكرتێریی پارتەكە هەڵبژێردرا.كۆمیتەكە بە سەركردایەتیی قازی محەمەد ناوچەكەیان بە لێهاتوویی‌ و سەركەوتنێكی بەرچاوەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ تا رووخانی كۆمار بەڕێوەبرد.

 

دامەزراندنی كۆمار

لە ئەیلولی‌ 1945 قازی محەمەد ‌و سەركردە كوردەكانی تر سەردانی تەورێزیان كرد بۆ ئەوەی‌ چاویان بە كونسوڵی‌ سۆڤیەت بكەوێت بۆ دەرباری‌ پشتگیریكردنی كۆمارێكی نوێ، لەوێشەوە رەوانەی باكۆ، ئازربایجانی سۆڤیەت، كران. لەوێ، ئاگادار بوونەوە لەوەی پارتی دیموكراتی ئازربایجان لە ھەوڵی‌ ئەوەدایە كە دەست بەسەر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت. لە 10ی‌ كانوونی یەكەمدا، پارتی دیموكراتی ئازربایجان دەستی بەسەر پارێزگای‌ ئازربایجانی رۆژهەڵات دا گرت كە پێشتر بەدەست سوپای‌ ئێرانەوە بوو. قازی محەمەد بڕیاری‌ دا هاوشێوەی ئەوان ئەو كارە دووبارە بكاتەوە و لە 15ی‌ كانوونی یەكەمدا، كۆماری مەهابادی كوردیی دامەزرێنرا و لە 22ی‌ كانوونی دووەمی 1946 قازی محەمەد دامەزراندنی كۆماری كوردستانی راگەیاند.

ئامانجەكانی دامەزراندنی كۆماری مهاباد

1- زمانی كوردیی بكرێتە زمانی راگەیاندن ‌و خوێندن ‌و بەڕێوەبردن
2- هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ كوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەت‌ و بابەتە كۆمەڵایەتییەكان
3- هەموو بەرپرسەكان لە خەڵكی ناوچەكە هەڵبژێردرێن
4- یەكێتی‌ و برایەتی لەگەڵ خەڵكی ئازربایجان
5- یاسایەك هەبێت كە بە یەكچەشن مامەڵە لەگەڵ كرێكار ‌و كەسایەتییە باڵاكاندا بكات

وەزیرەكانی كۆماری مهاباد
1- حاجی بابە شێخ / سەرۆك وەزیران
2- سەیفی قازی / وەزیری جەنگ
3- محەمەد ئەمین موعینی / وەزیری ناوخۆ
4- ئەحمەد ئیلاهی / وەزیری ئابووری
5- كەریمی ئەحمەدیان / وەزیری پۆست و تەلەگراف
6- مەنافی كەریمی / وەزیری فەرهەنگ
7- سەدیقی حەیدەری / وەزیری (تەبلیغات)
8- خەلیلی خوسرەو / وەزیری كار
9- حاجی مەستەفای داودی / وەزیری بازرگانی
10- مەحموودی وەلی زادە / وەزیری كشتوكاڵ
11- ئیسماعیلی ئیلخانی زادە / وەزیری ڕێگاوبان
12- سەیید محەمەدی ئەیوبیان / وەزیری (بیهداری)
13- عەبدولرەحمانی ئیلخانی زادە / وەزیری (موشاویر)
14- مەلا حوسێنی مەجدی / وەزیری داد

كۆتایی كۆمارەكە

لە 26ی ئازاری‌ 1947 بەهۆی‌ گوشاری‌ هێزە رۆژئاواییەكان بەتایبەتی (ئەمریكا) سۆڤیەت پەیمانی بە حكومەتی ئێراندا كە لە باكوری ئێران دەكشێتەوە، لە مانگی حوزەیراندا، ئێران دەستیگرتەوە بەسەر ئازربایجاندا. ئەوە بووە هۆی‌ دابڕانی كۆماری‌ مهاباد لە سۆڤیەت و دواجار بووە هۆی‌ داڕمانی. لەم خاڵەدا، پشتگیرییەكان بۆ قازی محەمەد لە كەمبوونەوەدا بوون، بەتایبەتی لە نێوان هۆزە كوردەكاندا كە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێدەكرد. بەرهەم‌و سەرچاوەی‌ داراییان نەما‌و شێوازی ژیانیان بەهۆی‌ دابڕانەكەوە بەرەو سەختی چوو، یارمەتی دارایی‌ و سەربازی لە سۆڤیەتەوە نەما‌ و هۆزەكان هیچ هۆكارێكیان بۆ پشتگیریكردنی قازی محەمەد نەدەبینییەوە. زۆرێك لە هۆزەكان قازییان بەجێ‌ دەهێشت. لە 5ی‌ كانوونی یەكەم، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان راگەیاند كە رێ لە ھەر پەلامارێكی سوپای‌ ئێران دەگرن كە بكرێتە سەر ناوچەكە. لە 15ی كانوونی یەكەم، سوپای‌ ئێران هاتە ناوچەكە‌ و دەستی بەسەر مهاباددا گرت. لەگەڵ هاتنیان، چاپخانەی كوردییان داخست، فێركردنیان بە زمانی كوردی قەدەغە كرد، هەر كتێبێكی كوردییان بدۆزیبایەوە دەیانسوتاند. دواجار لە 31ی‌ ئازاری‌ 1947 قازی‌ محەمەد بە تۆمەتی خیانەت لە دەوڵەتی ئێران، لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مهاباد لە سێدارە درا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەسەدە زیاتر لە هەزار هاووڵاتی، لەدەستی داعش رزگاركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزەكانی سوریای دیموكرات رێڕەوێكی مرۆییان بۆ رزگاركردنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە هەجین كردۆتەوە و توانیویانە تائێستا زیاتر لەهەزار هاووڵاتی مەدەنی رزگاربكەن.
بەوتەی لێپرسراوانی سەربازی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنەكانیان بەپاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ پاككردنەوەی پارێزگای دێرەزوری سوریا لە تیرۆرستانی داعش لە سوسە و باغوز فەوقانی و شەعفە و هەجین هێرشی فراوانیان كردۆتە سەر تیرۆرستانی داعش و چەند ناوچەیەكیان كۆنتڕۆڵكردۆتەوە.
هاوكات لەو ئۆپراسیۆنانەدا (هەسەدە) توانیویەتی زیاتر لە هەزار هاووڵاتی مەدەنی ئەو ناوچانە لە ژێر دەستی تیرۆریستان رزگاربكەن كە ماوەی چەند مانگێكە گەمارۆ دراون و وەك بارمتە مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە.
هاوكات، روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) نزیكەی 2 هەزار و 200 هاووڵاتی مەدەنییان لەدەست تیرۆریستان رزگاربكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەردۆغان: رێگانادەین ئەزموونی باكوری عیراق لە سوریا دووبارە ببێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، هەرگیز رێگانادەن لە باكوری سوریا ناوچەیەكی وەكو باكوری عێراق كە (مەبەست لێی هەرێمی كوردستان)ە دروست ببێت و دژی دەوەستنەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە میانەی لێدوانێكیدا لە (ئەنجومەنی شورای ئابووری توركیا) رایگەیاند، هەرگیز رێگا نادەین ئەوەی لە باكوری عێراق روویدا لە سوریا دووبارە ببێتەوە.
هاوكات ئەردۆغان لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا رایگەیاند، بە تەواوی هێزەكانمانەوە لە سنورداین، لە نزیكەوە چاودێریی پێشهاتەكان دەكەین، ئەگەر بەڵێنەكان بگەیەندرێنە سەر ئەوا زۆر باشە، بەپێچەوانەوە ئێمە بەشێكی زۆری ئامادەكارییەكانمان تەواوكردوون.
ئەردۆغان لە لێدوانەكەیدا وتیشی، لە سوریادا هەرگیز رێگە دووبارەبوونەوەی ئەزموونی باكوری عێراق نادەین، كە ئێستاش كێشەیە بۆمان.
ئەو قسانەی سەرۆك كۆماری توركیا لە كاتێكدایە كە لەدوای بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا وڵاتەكەی دەیەوێت هێرش بكاتە سەر باكوری سوریا كە كورد تێیدا باڵا دەستە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین