ڕووسیا ئاگربەست لە ئۆكراینا ڕادەگەیەنێت



سەرۆكی ڕووسیا فەرمان دەكات، بۆ ماوەی 24 كاتژمێر جەنگ لەگەڵ ئۆكراینا ڕابگیرێت.

بەپێی دوایین پەرەسەندنی ململانێ‌ سەربازییەكانی ئۆكراینا، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا فەرمانی كرد بەدرێژایی
بەرەی جەنگی نێوان سوپای ڕووسی و لایەنی ئۆكراینا، لە كاتژمێر 12:00 تا كاتژمێر 24:00 بە كاتی مۆسكۆ و تا 7ی كانوونی دووەم، جەنگ لەگەڵ ئۆكراینا ڕابگیرێت.

ئەم هەنگاوەی پۆتین، بەبۆنەی جەژنەكانی سەری ساڵی زاینییە و دەچێتە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ لە ئۆكراینا كە نزیكەی ساڵێكە لە وڵاتەكەدا بەردەوامە.

ڕووسیا لە مانگی شوباتی 2022وە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی لە ئۆكراینا ڕاگەیاند و هۆكاریی ئۆپەراسیۆنەكەشی بۆ دروستكردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی لەلایەن ئۆكرایناوە، گێڕایەوە.

 

 

ئەردۆغان هەوڵەكانی بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ لە ئۆكراینا چڕدەكاتەوە
پێشت ئەردۆغان هەوڵەكانی بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ لە ئۆكراینا چڕدەكاتەوە
هاوپەیمانان لە پشتگیریكردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن
دواتر هاوپەیمانان لە پشتگیریكردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن
پەیوەندیدار