ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

بۆ کابانەکان: گەر هێلکەت لێبڕا دەتوانیت مۆز بەکاربهێنیت و هەمان تامی هەیە

خێزان

كاتێك ده‌ته‌وێت كێك یان كولینچه‌ یان هه‌ر كارێكی دیكه‌ی هه‌ویركاری دروستبكه‌یت و له‌ناكاو پێی ده‌زانیت كه‌ هێلكه‌ت نه‌ماوه‌، ئه‌وا چاره‌سه‌ره‌كه‌ی لای ئێمه‌ ئاسانه‌.

ده‌توانیت له‌ جیاتی هێلكه‌ مۆز به‌كار بهێنیت و دڵنیاش به‌ له‌وه‌ی كه‌ تامی به‌رهه‌مه‌كه‌ت ناگۆڕێت و هه‌ر هه‌مان شێواز ده‌بێت گه‌ر خۆشتریش نه‌بێت.

بۆ قه‌باره‌كه‌ش له‌ جیاتی هه‌ر یه‌ك هێلكه‌یه‌ك كه‌ ده‌ته‌وێت بیكه‌ته‌ ناو كاره‌ هه‌ویریه‌كه‌ته‌وه‌، نیو مۆز وردبكه‌ و بیكه‌ره‌ ناوی.

ماڵداری

چەند هەڵەیەک کە ستایل و دیکۆری ژوری دانیشتنەکەت خراپ تێکدەدات!

خێزان

ژووری دانیشتن یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین ژوره‌كان له‌ نێوماڵدا و زۆر گرنگه‌ كه‌ دیكۆرێكی جوان و ناوازه‌ی هه‌بێت چونكه‌ زۆربه‌ی كاته‌كانت له‌و ژوره‌دایه‌، جگه‌ له‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌به‌رچاوه‌و میوانه‌كانت ده‌یبینن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی باوه‌ كه‌ خانمان له‌ ژوری دانیشتن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن:

دانانی یه‌ك ڕوناكی له‌ ناوه‌ڕاستی ژوره‌كه‌دا، یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵه‌ باوه‌كان.

نه‌گونجاندنی فه‌ڕشی ژووری دانیشتن له‌گه‌ڵ قه‌نه‌فه‌كاندا

دانانی ته‌له‌فیزیۆن له‌ شوێنی هه‌ڵه‌دا كه‌ نه‌توانرێت ته‌ماشابكرێت.

گرنگینه‌دان به‌ جوانكاری قه‌نه‌فه‌كان

نوساندنی قه‌نه‌فه‌كان به‌ دیواره‌وه‌ یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ هه‌ڵه‌كان

گه‌ر ژوری دانیشتنه‌كه‌ت نزم بوو پێویسته‌ ڕه‌نگی كراوه‌ی بۆ به‌كار بهێنیت.

پێویستناكات قه‌نه‌فه‌ی زۆر گه‌وره‌ دابنێیت، له‌گه‌ڵ ژوره‌كه‌ت بیگونجێنه‌

ئینجانه‌ی گوڵی بچوك بچوك دامه‌نێ و بیكه‌ به‌ دانه‌یه‌كی گه‌وره‌.

به‌رده‌وام ژوری دانیشتنه‌كه‌ت له‌سه‌ر یه‌ك ستایلی كۆن مه‌هێڵه‌ره‌وه‌.

با بۆری په‌رده‌كه‌ له‌ دیواره‌كه‌وه‌ نزیك بێت به‌وه‌ش په‌نجه‌ره‌كه‌ گه‌وره‌تر ده‌رده‌خات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

گیراوەیەکی ناوازە کە لەکاتی ڕەنگ پەڕین و زەرد هەڵگەڕان کە زۆر سوودی لێدەبینیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی ناوازەیە کە لەکاتی ڕەنگ پەڕین و زەرد هەڵگەڕان کە زۆر سوودی لێدەبینیت:

 

پێکهاتەکان:

-١ کەوچک قاوە

-١ کەوچک خامەی ترش sour cream

-١ کەوچک هەنگوین

-١ هێلکە

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان

-هەموو پێکهاتەکان بە جوانی تێکەڵ بکە تا گیراوەیەکت بۆ دەردەچیت، دواتر بیدە لە ڕوخسارت، پاش ١٥ خولەک بە ئاوی سارد بیشۆرەوە، لە هەفتەیەکدا ١ بۆ ٢ جار زیاتر بەکاری مەهێنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ئامۆژگاریەکی گرنگ بۆ کچان کە پێویستە سوود لە هەمووی وەربگرن

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکی گرنگە بۆ کچان کە پێویستە سوود لە هەمووی وەربگرن:

 

-بۆ ئەوەی تاڵەکانی قژت پەرش و بڵاو نەبن، کەمێک سپرا بدە لە فوڵچەیەکی ماسکەرا و دواتر بیدە لە قژت.

-بۆ لەمەودوا تۆقەی قژ بەم شێوازەی لە وێنەکەدا هەیە بەکار بهێنە، چونکە ئەمە ڕێگە ڕاستەکەیە.

-کاتێک قژت لولدەکەیت، بۆ ئەوەی لولیەکەی بۆ زۆرترین ماوە بمێنێتەوە،یەک کەوچکەچا خوێی زبر بکەرە نیو لیتر ئاوەوە و دواتر بەسەر قژتدا بیپرژێنە، ماوەیەکی زۆر زیاتر بە لولی دەمێنێتەوە.

-گەر بواری ئەوەی نەبوو بە باشی ماکیاژ بکەیت، دڵنیابە لەوەی بە خێرایی کەمێک برۆت ڕێکبکەیتەوە، چونکە ئەوە هەموو ڕوخسارت جوان دەردەخات.

-بۆ کێشانی خەتی چاو دەتوانیت پلاستیکی کارتی وەحدەی مۆبایل بەکاربهێنیت.

-لە کاتی بەکارهێنانی کرێم بۆ ژێر چاوەت سێ پەنجەی ناوەڕاستت بەکار بهێنە، بەو جۆرە پەستان ناچێتە سەر چاوەکە.

-دەتوانیت لە ڕێگەی پارچەیەک حەسیر و قوماشێکەوە، لە ٥ خولەکدا شوێنی هەڵگرتنی کەرەستەی ماکیاجەکانت دروستبکەیت.

-زۆربەی کرێم و دەرمانەکانی دژ بە چرچبونی پێست قاوە بەکاردەهێنن، دەتوانیهت بۆخۆشت قاوەی لێبدەیت.

-زەردەخەنە بەهێزترین چەکە بۆ ئەوەی جوان دەربکەویت، بەردەوام با زەردەخەنە لەسەر ڕوخسارت بێت.

-ستیانەکەت لە ماڵەوە لەبەر مەکە، چونکە لابردنی ستیان لە ماڵەوە سوڕی خوێن له‌ نێو سنگدا زیاتر ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردن و زیاتر گه‌شاوه‌ی پێسته‌كه‌ی، جگە لەوەش  دڵنیابە لە هەڵبژاردنی سایزی گونجاوی ستیان بۆ خۆت، نابێت هێندە تەسک بێت کە ئازارت بدات و هێندە گەورەشبێت کە شل بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان