خانەقین، دوو كەس بە تۆمەتی كوشتنی بەڕێوەبەری بەنزینخانەیەك دەستگیركران



دەزگای ئاسایشی نیشتمانی فیدراڵ، دەستگیركردنی بكوژانی بەڕێوەبەری بەنزینخانەكەی قەزای خانەقین ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەزگاكەوە بڵاوكرایەوە”لەچوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ ڕاوەدونانی باندەكانی تاوانی ڕێكخراو، مەفرزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی سەر بە پارێزگای دیالە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا كە پشی بە زانیاریی هەواڵگری ورد بەستبوو، توانییان دوو كەس دەستگیربكەن كە دەستییان لە كوشتنی هاووڵاتی (عەباس محەمەد فەتاح دەلۆیی)دا هەبوو كە وەك بەڕێوەبەری وێستگەی سوتەمەنی (زین القوس)ی حكومی كاریی دەكرد”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”تۆمەتبارەكان دەدرێنە لایەنی داواكار و ڕێكاریی یاسایی پێویست لەدژییان دەگیرێتەبەر”.

قەزای خانەقین یەكێكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و لەئێستادا لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای دیالەیە.

 

 

 

کەشناسی: ئەمشەو بەفر و دەبارێت و تەم دروست دەبێت
پێت کەشناسی: ئەمشەو بەفر و دەبارێت و تەم دروست دەبێت
سبەینێ‌ بەسرە دەبێتە بوكی كەنداو
دوات سبەینێ‌ بەسرە دەبێتە بوكی كەنداو
پەیوەندیدار