كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 ڕادەگەیەنرێت



دوابەدوای بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ خەرج كردنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێم، وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەڵێت: چاوەڕێی گەیشتنی پارە دەكەین و ڕاستەوخۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنین.

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، دوای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی داهاتووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ناردنی مووچه‌ نه‌ماوه‌ و چاوه‌ڕێی ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ ماوه‌.

ڕاشیگەیاند، دوای ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 8 ده‌كرێت و ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ مووچه‌ی مانگ 9 ده‌ست پێ ده‌كات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ لە كۆبوونەوەی خۆیدا ڕاسپاردەكانی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و هەرێمی پەسەند كرد، كە دوای دوو ڕۆژ كۆبوونەوە و دانووستان لە هەولێر ئامادەكرابوون و بڕیاریدا بە خەرج كردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تا كۆتایی ئەمساڵ و ئەو پارەیەی ڕاگیراوە بۆ مانگی 7 خەرج بكرێتەوە بۆ مووچەخۆران.

 

نرخی بەنزین دابەزی
پێت نرخی بەنزین دابەزی
بەوێنە…كەمپی مەخمور بۆردومان كرا
دوات بەوێنە…كەمپی مەخمور بۆردومان كرا
پەیوەندیدر